We have 84 guests and no members online

له‌ناخ و ده‌ماخی هه‌ر تاكێكی كورددا، بۆمبێكی چێنراو هه‌یه‌، وه‌ك چۆن له‌دیواری هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، خوێندنگه‌یه‌ك، فه‌رمانگه‌یه‌كدا، درزێكی گه‌وره‌ ده‌بینین، له‌دیواری ئه‌خلاق و كلتورو فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵی كوردیدا، وه‌له‌ جۆری بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانیشدا، درزو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ دروست بووه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ باعیسی ئه‌و بۆمبه‌ چێنراوه‌ن.

كورد، چونكه‌ یه‌كه‌مجار له‌سه‌روه‌ختی شێخی مه‌حمودی نه‌مردا، له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌، بۆمب باران كراوه‌، ئێستاش هه‌ر ووشه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ (بۆمب-Bomb) ی، لاخۆشترێكه‌، وه‌ك له‌ (قنبله‌) ی عه‌ره‌بی. كوردی به‌شمه‌ینه‌ت، خاوه‌ن كیان و گه‌لی په‌ژمووده‌و نیشتمانی پارچه‌پارچه‌كراو، چونكه‌ قه‌د خاوه‌نی (بۆمب) نه‌بووه‌، تا خۆی پێبارێزێت. یان هێرشی پێ بكات، ئه‌وه‌تا سه‌ر له‌ بۆمب و جۆره‌كانی بۆمب و مه‌به‌ست و كات و مه‌رامه‌كانی به‌ركارهێنانی ده‌رناكات.

ئه‌م سیسته‌مه‌ جیهانییه‌ی ئێستا، به‌خۆی و ته‌كانه‌ ته‌كنه‌لۆژیی و داهێنانه‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانییه‌وه‌، پشت به‌ستووه‌ به‌: چه‌مك وتێگه‌یشتن له‌ قووڵاییه‌كانی (هێز-power) وه‌ (به‌رژه‌وه‌ندیی-interst) . واته‌ خاڵی له‌به‌هاو خه‌سڵه‌ته‌ به‌رزه‌كان، له‌ ئه‌خلاق، له‌وه‌ی كه‌ "هابرماس" به‌ خۆرئاوای ووت: وریابن. . ئه‌و باڵه‌خانه‌ به‌رزانه‌، ئه‌گه‌ر بناغه‌كه‌ی ئه‌خلاق نه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌رز بێت، ئه‌ڕوخێت". له‌وه‌ی كه‌ "شپنگله‌ر" باسی ڕووخانی شارستانیه‌تی خۆرئاوا ده‌كات، له‌ژێرۆ سایه‌ی پێوانه‌كردنی ژین به‌ مادده‌و پاره‌و هێزی ئه‌سپه‌كان.

گوێم له‌بۆمبی چێنراوه‌، له‌كوردستان، وه‌ له‌سلێمانی، ئه‌م بۆمبه‌ به‌گشتی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه‌، ڕۆژانه‌ پرشه‌كانی به‌ر ویژان و به‌ر ئابوریی و به‌ر مێژوو جوگرافیاو كایه‌كانی تری بونمان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام كه‌س هه‌ستی پێ ناكا. بۆمبێكه‌ باگكراوه‌نده‌كه‌ی هێزێكی هه‌واڵگریی چه‌ندین یه‌كه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌. ئه‌گه‌ر جاران، داگیركارییه‌كه‌ ناوی (احتلال) بوو، ئێستا ناوی (اختلال) ه‌. واته‌ ته‌نها یه‌ك نوقته‌ گه‌شه‌ی كردووه‌، به‌ڵام به‌ دونیایه‌ك زیانی گه‌وره‌ تره‌وه‌.

ئه‌م بۆمبه‌، ڕاسته‌وخۆیه‌، له‌ دوو ئه‌گه‌ر تێپه‌ر ناكات:

یه‌كه‌م:یان به‌عسیه‌كانن، كه‌ له‌م دواییه‌، له‌ توركیاوه‌ كوتله‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركوك، بانگكرابوون بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ده‌نگی پێیه‌كانی ڕه‌غه‌ده‌ی كچی سه‌دام و كاره‌ ژێربه‌ژێرییه‌كانی ئه‌ومان پێده‌گه‌یه‌نێت.

دووه‌م: یان ئه‌وه‌تانی، هێزێكی نێوخۆیی بۆلێدان له‌قه‌زیه‌یه‌ك، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی قه‌یرانێك، به‌وه‌ها قه‌یرانێكی تر، یاخود هێزێك بۆ لێدان له‌نفوسی هێزێكی تر ده‌یكات.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

Go to top