We have 49 guests and no members online

یه‌كه‌م: مادده‌ی (140)، له‌هه‌ره‌ ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌كانی ئه‌م دوحزبه‌یه‌ بۆ مه‌زادكردنی ماڵی كوردیی له‌به‌غدا، ئه‌وكاته‌ی پڕ به‌ ئیجتیهادی خۆیان و به‌ زۆر ئه‌م مادده‌یان چه‌سپاند، له‌م عێراقه‌ یه‌ك جوندی چییه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و بیابانه‌كانیش نه‌بون، نه‌ شیعه‌ هێز بوو، نه‌سوننه‌ژماره‌ بوو له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌. ئێستا (4) ساڵه‌ مادده‌كه‌ به‌سه‌رچووه‌، هێشتا قۆناغی یه‌كه‌میشی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، ئه‌ڵێن دوو ساڵی تریش هه‌ر بودجه‌ی (قه‌ره‌بوو) له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ دابین ده‌كرێت. !. له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌بری كه‌م بكات، زیادی كردووه‌، له‌شاره‌كه‌و ده‌ورو به‌ری. ئینجاش هه‌موویان ده‌نگ ئه‌ده‌ن.

من ئه‌وكاته‌ زانیم، مادده‌ی (140) جێبه‌جی ناكرێت، كه‌ له‌دوای ساڵی (2006) ه‌وه‌. (قادر عه‌زیز) كرا به‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌كه‌، ئاخر ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی و بارزانی بیانزانیایه‌ مادده‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و، سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌و كوڕێكی خۆیان دا ئه‌نا، نه‌ك هاوڕی قادر عه‌زیز. . !.

دووه‌م: له‌ڕووی ئامارو نفوسی كورده‌وه‌: چونكه‌ ئه‌م میلله‌ته‌، تائێستا ده‌ستكاریی فكرو ده‌ماخی خۆی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ بی پلان و بێ ده‌ره‌تانه‌، هه‌مووپلانێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئامارو زانیاری وردو ڕاست دائه‌ڕێژرێت. پرسیارده‌كه‌ین، ئه‌ری كورد چه‌ند نه‌فه‌ره‌؟. ئه‌ی دوز چه‌ند كوردی هه‌یه‌؟. ئه‌ی هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان؟. كه‌س نازانی. ئه‌وه‌ی ژووری توێژینه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كانی گۆڕان و، به‌سی زانیارییه‌كانی پارێزگاش به‌خه‌مڵاندن كراوه‌و، ناكرێت پشتی پێ ببه‌ستین. (10) ساڵه‌ له‌كه‌ركوكن، نازانن ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی كوردو عه‌ره‌ب و توركمان چه‌نه‌؟.

سێهه‌م: هه‌سته‌كه‌م، به‌هۆی داخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌، وابه‌سته‌یی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ شه‌ڕه‌په‌ڕۆ و حزبایه‌تی و كه‌س په‌رستی، خودی زۆرینه‌ی كه‌ركوكیه‌كان و خزمان، بۆخۆیان به‌هۆی ناهوشیارییانه‌وه‌، تۆمه‌تبارن له‌و ژیانه‌ی كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ تیای گوزه‌ر ئه‌كه‌ن.

ئه‌دی پێمان بڵێن، دكتۆر نه‌جمه‌دین چی بۆ كه‌ركوك كردووه‌. ؟ وه‌ كه‌ركوك چی هه‌یه‌؟. كه‌ركوك، هه‌موو ڕۆژێ (3750000$) سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلاری، له‌پاره‌ی پترۆدۆلار هه‌یه‌، بۆمانگێك ده‌كاته‌ (112500000$) سه‌دو دوانزه‌ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار. بۆساڵێكیش (حاسیبه‌كه‌ جێگای نابێته‌وه‌) ئه‌وه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی دۆلاراوی گه‌وره‌یه‌.

كه‌ركوك، بێجگه‌ له‌پترۆدۆلار، جگه‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و ده‌ست و دیارییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و ئیداره‌ی ئه‌مریكا، خۆی به‌ته‌نها بودجه‌كه‌ی له‌ (2013) دا، بڕی (843) ملیار دینار بووه‌. چه‌ن عه‌یبه‌ دوو ڕاسته‌ شه‌قام و چوار پردو گڵۆپتان بۆ كه‌ركوك كردووه‌، كه‌ناڵێكی ئاسمانیشتان به‌پاره‌ی خه‌ڵك داناوه‌، ته‌ریب به‌هاتوهاواری چه‌ند مورته‌زه‌قه‌یه‌ك مێشكی خه‌ڵك ده‌شۆنه‌وه‌. !.

به‌عس له‌م شاره‌، پردو جاده‌ی نه‌ڕوخانووه‌، تا تۆ بێیت دروستی بكه‌یته‌وه‌. به‌ڵكو مرۆڤی كوردی ڕوخاندووه‌، ده‌بێت گه‌شه‌ی مرۆیی هه‌بێت، ئاخوَ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاسایشه‌ی كه‌ركوكدا توانای مرۆیی هه‌یه‌؟. عه‌یب و شوره‌یی مێشكتان بردین، بۆخۆتان و پارێزگارتان، خۆ ئه‌ستێره‌ی دانه‌گرتوه‌ته‌ زه‌وی؟. ئه‌وه‌ كێیه‌ ئه‌ڵێت شت بۆ كه‌ركوك كراوه‌. ؟. ئه‌وانه‌ی زه‌وی ته‌جاوز ده‌كه‌نه‌ موڵكی خۆیان و مانگانه‌ (30) ملیۆن دینار وه‌رئه‌گرن و، كاغه‌ز به‌خه‌سار ئه‌ده‌ن؟.

چواره‌م: له‌شه‌ڕی ئێران-عێراق. . ئێرانیه‌كان، ساڵێك بوو"فاو"یان گرتبو، حكومه‌تی عێراقی ده‌نگی نه‌كرد، كه‌س نه‌یزانی گیراوه‌، دوای ساڵێك كه‌ "فاو" ڕزگار كرا، كردیان به‌هه‌را " ڕزگارمان كرد!" بۆ گیرابو، تا ڕزگار بكرێت؟. هێزه‌كانی دیجله‌ش سێ ساڵه‌ به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه‌ له‌كه‌ركوكن، له‌كه‌یوانن، له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌ن، له‌ناكاو پارێزگار كردی به‌هۆسه‌، "دیجله‌ هات؟". بوَ كوی هات؟. ئه‌ی تۆ (19) ده‌زگای ئه‌منی له‌كه‌ركوك چۆن وه‌گه‌ڕ ئه‌خه‌یت؟. ئه‌ی چۆن گره‌نتی سه‌لامه‌تی ئه‌ده‌ی به‌هاوڵاتیان؟. .

پێنجه‌م: له‌هه‌موو شتێك كاره‌ساتتر، له‌كه‌ركوك هه‌موو شت هه‌یه‌، ته‌نها (لێ نه‌پرسینه‌وه‌) وه‌ (چاودێریكردن) . كه‌ دوو ڕه‌گه‌زی گرنگی بواری ئیداره‌ن. هه‌موو ڕۆژێك، ، هه‌فته‌یه‌ك، مانگێك، ده‌یان هاوڵاتی له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك، به‌تایبه‌ت (نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی) به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ئاماده‌نه‌بونی پزیشكه‌وه‌، گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. له‌م شاره‌ دكتۆره‌كانیش كورد ئه‌كوژن!. هه‌یانه‌ (100-120) نه‌خۆش له‌ئێواره‌یه‌كدا، به‌ڕێ ده‌كات، هه‌یه‌ ده‌وام هه‌رناكا، له‌ عیاده‌یه‌. ته‌نانه‌ت دوای (12) ی شه‌و خه‌فه‌ریات نییه‌، بۆ مناڵبونێكی ئاسایی، ئافره‌تێك ده‌كوژن. !.

تاقه‌تم، چوو. . چی دیكه‌ ناڵێم، ئه‌وه‌نه‌ نه‌بێت كورد له‌كه‌ركوك كوردایه‌تی بكات، به‌ڵكو ئه‌جێنده‌ی ئیقلیمی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

Go to top