We have 63 guests and no members online

 

 

 

2013: ناوى تێکچونى خانەو شانەکانى بونیادى نەتەوایەتیمانە،جؤن ؟. ئەوانەى دەیانەوێت بكؤلنةوه له (ئاسایشى نیشتمانى و ستراتیژیی نیشتمانیی) و بەهێزى بکەن،یەکسەر نەخشەیەک دەکێشن و،بوعدەکانى ئەمنى قەومى تیا دیارى ئەکەن،کە پێویستە بەهێز بکرێت وەک :لایەنى سەربازیی و سوپایەکى نیزامى و پۆشتەو پەرداخ. . . ئابوریی بەهەموو لقەکانى ( سەرمایە. . بانک. . کشتوکاڵ. . پیشەسازیی. . لێکدانەوەى مەترسییەکانى سپى کردنەوەى پارە (غسیل الاموال). . بوعدى کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیریی. . بوعدى سیاسیی کەئاسایش لەخۆئەگرێت. . ).  لە (2013) سەرکردایەتى سیاسیی و ئۆپۆزسیۆن و جۆرەکانى میدیاى مورتەزەقە لە کوردستان ،هةمويان هاتن هەموو ئەم لایەنەنایەن تێکو پێک شکاند،له برى بەهێزى بکەن،،هاتن لەجياتى دەزگاى هەواڵگریی باش،،ترسیان خستە سەر کیانى كورديي،،لەبرى بەهێزکردنى ئینتماى تاکەکان،کاریان کردە سەر ڕووخانى کەسێتى تاکى کوردیی. . 

ئەوەى بەعس نەى کرد ئەمان تەواویان کرد. . . بەعس و حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق وێڕاى بەهێزیی و بەرنامە ڕێژییان،توانییان خاکەکەمان سوتماک بکەن،بەڵام زمانەکەمانیان نەسر|ییەوە،،توانییان ئەنفالمان بکەن،،بەڵام لینکەکەکانى پەیوەندیی کۆمەڵایەتیان پێ لاقە نەکرا. . توانییان مەحکەمەى سەورە دروست بکەن،،بەڵام ئێمە دادگاکانى کوردستانمان دواى (22) ساڵ کردە سەکۆیەک بۆ لێپرسینەوەى هەژاران و ڕۆژنامەنووسان. . من بەعس لە ساڵى (2000) گرتمى ،دواتر بەحوکمى مناڵیم :ناسنامەکەیان پێدامەوەو خستمیانە سەر ڕێ،،کەچى ئەمان لەسەر ڕێش دەرمان ئەکەن،، لەوڵاتى خۆمان غەریبمان ئەکەن.
2013:
ساڵى نەمانى پارەیە لەبانقەکانى کوردستان. پڕبونى ژێرزەمینەکانە لەفەردە دۆلار. . ساڵى بێ کارەبایی و تاریکى و تیرۆرى کەسایەتیەکانى کوردو ڕۆژنامەوانانە. . ساڵى خانەنشینکردن و بە بەرخۆریکردنى کۆمەڵى کوردەوارییە. ساڵى کەمبونەوەى ڕێژەى کوردە لەناوچە دابڕاوەکان. . ساڵى مادەى بەسەرچاوو تلیاک و هیرۆینە.
ئیدى ئەم گەلە،قەدەرى وابووە،هەر کەسایەتیەک،سیاسییەک،ڕۆژنامەنووسێک،سەرنوسەرێک هاتووەو،وەک گورگ ملى هەندێکى شکاندووەو هەندێکیشى بۆخۆى خواردووەو ڕۆیشتووە. بابزانین چى دیکە بەڕێوەن. !.

2013: سالَى خةزانى رِؤشنفكران و هونةرمةندان بوو. سالَى هةولَوةرينى كةلاى تةمةنى حةمةى نيركزو موكرى و فةلةكةدين و شيركو بيكةس و كاوة كةرميانى و كيومةرس و جةلال سةعيدو سةلاح بالابةرز بوو. 

 

 

 

Go to top