We have 41 guests and no members online

ڕه‌شبینی و گه‌ش بینی له‌سیاسه‌تدا، به‌پله‌ی ئیمتیاز كه‌وتۆته‌ سه‌ر: زانیاری و ئاماری ڕاست و دروست. ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ری قسه‌ دیاری ئه‌كات. زۆرجار كه‌سیاسییه‌كی عیملاق یان سه‌رۆكه‌ خانه‌نشین بوه‌كانی، وڵاتانی دونیا كه‌ چاویان ده‌كه‌وێت، به‌كه‌سێك پێشتر نه‌یانناسیووه‌، ته‌نها پشت ده‌به‌ستن به‌یه‌ك سیفه‌تی كه‌سه‌كه‌ له‌ مه‌دای قسه‌كردندا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: تاچه‌ند له‌ وه‌ته‌ری گه‌وره‌و هه‌ستیاره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات؟. ئایا ئه‌جێنده‌كه‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سێتیه‌، له‌سه‌ر شته‌ لاوه‌كیه‌كانه‌؟؟

من له‌پێش چاومه‌، وابڕوات ڕۆژێك دێت، حه‌یامان ئه‌چێت، ، له‌هه‌ر وڵاتێكی دونیا، كه‌ ئه‌ڵێن (where are u frome) (له‌كوێوه‌ هاتوی؟) . . . به‌سه‌ر كزییه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێین كوردستان؟. ئه‌ها. . . واو. . . ئه‌و هه‌رێمه‌كه‌ن كه‌ بیناكانتان له‌سه‌ر لم دروست كردبوو؟؟. .

باش. . باش هه‌ست به‌ بونی خانه‌و شانه‌كانی، داعش و ماعش و نوسره‌و میت و ئیتڵاعات و مۆسادو سی ئای ئه‌ی و. . . هتد. له‌م هه‌رێمه‌ ده‌كه‌م. . به‌گوێی خۆم ده‌نگی بابوجه‌كانی ڕه‌غه‌ده‌ی سه‌دام ده‌بیستم.

به‌ده‌م ڕێوه‌، بچوكترین حیكایه‌تی یه‌ك لیستی كوتله‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، بگێڕمه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌: كه‌ سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌، به‌ پاره‌ی ماڵی سه‌دام حوسه‌ین بازرگانی ئه‌كات، ئه‌ویش (خه‌میس خه‌نجه‌ر) پێش ماوه‌یه‌ك، هه‌موو كوتله‌عه‌ره‌بیه‌كانی كه‌ركوكی له‌ توركیا داوه‌ت كردووه‌، هه‌ر له‌وێش ڕێكی خستون تا یه‌ك لیست بن. . !.

وه‌لێ. . ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێمه‌، ته‌نها و ته‌نها بۆ شكاندن و سیناریۆی نێوخۆیی و مناوه‌راتی حزبی، ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكی كاتییه‌و، هوشیاری خه‌ڵك تادێت چرۆ ئه‌كا. ئه‌گه‌رنا له‌سلۆپی به‌و دیوا، ، له‌ عروبه‌و مه‌ندوده‌و سه‌ردۆمیزی كه‌ركوك به‌ولاوه‌، ، ، له‌ په‌روێزخان و حاجی عومه‌ران و به‌ری مه‌رگه‌و پشده‌ر تاده‌گاته‌ سه‌ركه‌ل، ، هیچ شتێكی ئه‌و تۆیان له‌ده‌ست نایا. . .

چوار ساڵه‌، به‌چاوی خۆم ئه‌یبینم، ئۆپۆزسیۆن و به‌شێك له‌ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ بچوكه‌ی كوردستان، ئینتهازیانه‌ له‌ فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕێن، بۆ پێگه‌و پاره‌ی باخه‌ڵیان، ئه‌وان چیدیان له‌ده‌ست نه‌هات، جگه‌ له‌سه‌رقاڵكردنی كۆمه‌ڵێك تاكی ناو كۆمه‌ڵ به‌ فه‌یسبوك و موهاته‌رات و بیركردنه‌وه‌ی ساوایانه‌. .

تازه‌ترین موئامه‌ره‌ی ئیقلیمی دیاره‌ له‌ناوچه‌كه‌، ململانێی نوێی پارتی و په‌كه‌كه‌یه‌. توركیاو ئه‌وروپاو ئه‌مریكا نه‌وتی هه‌ولێر وباشوری كوردستان ئه‌به‌ن، ، نه‌وتی ڕۆژئاواش بۆ په‌یه‌ده‌و ئه‌سه‌دو ئێران و ڕوسیایه‌. .

سێ جار له‌مانگێكدا، سه‌ردانی كردنی نێچیره‌وان بارزانی بۆ توركیا، باش ده‌ری خست، ئه‌و پارانه‌ی (هالك بانك) پاره‌ی نه‌وتی كوردستان بون و تیاچوون، كه‌ به‌م دواییه‌ ده‌ركه‌وت سه‌رۆكی بانقه‌كه‌ (400) ملێون دۆلاری له‌ماڵه‌وه‌ داناوه‌، تۆبڵێی كه‌سێك ئه‌لف بای ئاسایشی نیشتمانیی بزانی و، نه‌زانێت سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ (غسیل اموال) له‌هه‌ره‌ ڕه‌هه‌نده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌؟.

من ده‌زانم، ئه‌شترسم، حه‌یامان بچێت. ئه‌م حه‌یایه‌، زۆر خه‌مناكه‌، چی خه‌مناكتره‌ له‌وه‌ی سۆزانیه‌كی بیانی بتوانی ڕای گشتی دروست بكا، به‌ڵام سه‌دان ته‌قینه‌وه‌ له‌دووزو حه‌ویجه‌ هه‌ستێك دروست نه‌كات. كه‌ له‌وناوچانه‌ چی بكه‌ین؟. چی له‌وه‌ ئه‌ولاتره‌: ده‌ستورو دادگا نه‌بێت، چاودێریی نه‌بێت. !.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

Go to top