We have 82 guests and no members online

 

 

 

 

بەرکوڵێک بۆ مەلاعەزەدین کاندیدەکەى پارتى لەکەرکوک ...  بەهرۆز جەعفەر

هەموو جارێ،ئەو هەڵوێستە جوانەى "قانع" ى شاعیر،بەنمونە ئەهێنمەوە،پێیان ووت: ئەمرەکەت دەرچووەو تۆمان کردووە بەقایمقامى شارەزوور.  ئەویش لەوەڵاما وتى: دیارە ئەوەى ووتومەو نوسیومە هەر هەمووى درۆبووە لەگەڵ خەڵکى !.
هیچ کاتێک ڕێگە بەخۆم نادەم،قسە لەسەر کەسەکان بکەم،چونکە سروشتى ژیان و گەمەکان وان،کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ تۆپەکە بکەیت،نەک بەشەق لەیاریزانەکە بدەیت.  ڕوونتریش ئێمە هەمیشە گرفتمان لەگەڵ کەیسەکانە نەک کەسەکان.  جونكه کەسەکان هەرچییەک بن،لەهەرکوێیەک بن،مەیلیان هەیە بۆ لادان و تاوان و،بەپێی "فرۆید" حەزى خۆسەپاندن و زاڵبون و غروریيان هەیە

.
وەلێ. . چەند ساڵێکە هەروا کەسێک دێت و چوار هاتوهاوار ئەکات و،لەپڕ کاتێکمان زانى ،بوو بە "کانددددیدددد" و،داواى هەق و دەنگى خۆى لەخەڵکى بەشمەینەت ئەکا،وا بڕوات: نە باوەڕ بە بەهەشت و جەهەنەم دەمێنێت،نە بەقسەى باق و بریقى کەس !.
مەلا عەزەدین: ئەوپیاوەى نزیکەى ساڵ و نیوێکە ئاگام لەجموجوڵەکانى هەیە،لەناو عەدەسەى نوسین و ڕۆژنامەوانى خۆم دامناوە،ئەگەرچى خەڵکى کەرکوک ئاگایان لێ نەبو،تا بوبە کاندیدى ژمارە (1)ى پارتى لەکەرکوک،بەڵام ئةز زیاد لەساڵێکە خۆم بۆ ئەم بەرکوڵە حازر کردووە. بەرکوڵێک،کە سەرکەفەکەى پێمان ئەڵێت،بەپێی (نەسی قورئان و فەرمودەى سەحیح ) ناوبراو دەچێتە ڕیزى (فاسقان و مونافیقان و قاتلەکان و فاسیدەکان) ەوە.  (دەبەس بڵى وانییە !).
پێم ناڵێی مەلا تۆ دەچیتە پەرلەمان چى دەگۆڕیت؟.  ئاخر ئەم دۆڵى ڕافیدەینە (2000) ساڵە،هیچ حەججاج و هیچ هارونە ڕەشیدو مەئمون و مەنسورێک،هیچ باقر یاسینێک،نەى توانیووە بەباڵى مێشولەیەک کاریگەریی هەبێت بەسەر مرۆڤدۆستى و دادپەروەرییەوە،ئەمریکایەک کە لەسەر مەریخ بەدواى ئاودا ئەگەرێت،لەزوحەلەوە پەیام بۆهەسارەکانى تر ئەنێرێت،پەنجەى پەشیمانى لەهەوڵەکانى خۆى دەگەزێت بۆ بە دیموکراسیزەکردنى عيراق ،تۆچیت پێدەکرێت لەپەرلەمانێکى پڕ پشووى بێ کاریگەر کە تیرۆریستێکییش بەخۆى ڕەوا نابینێ ببێتە سەرۆکى ؟. تو لةبةرامبةر داعش و ماعش و نوسرةو سياسةتى ناوجةكة جيت بي دةكريَت ؟. ئةرى بةراست " مةلا" تؤ بؤجى هيج هةلويَستيَكى جواميَرانةت نةبوو،لةسةر تيرؤركردنى "مةلا رةمةزان" ى هاوبيشةت لةكةركوك ؟. ئةويش مةلا نةبو ؟.  


مەگەر نازانیت،سروشتى سیستەمە شەرقیەکان وایە،هەرکە چویتە ناوییەوە "گەندەڵ ئەبیت".  نازانى تۆ ناتوانى لەبەرامبەر فەرمان و سیاسەتەکانى پارتى جق بکەیت ؟. ئەرى ئەوە تو نەبوى جیاواز لەهەموو مەلاکان دوعات دەکرد،لەبرى بەبیی ریساکانى ئیسلام بلیی ئەوەى خرابە هیدایەتى بەى،ئەتوت: ئەوەى خرابە لەناوى بدەیت !!
مەلا،لەکۆمەڵدا هەوەسی خۆیەتى،چۆن دەعوە دەکات و خەڵک ئەبات بەرەو بەهەشت،بەڵام هەرکاتێک هاتیت،دەستت برد بۆ شۆردنەوەى مێشکى خەڵک و دەستکاریی کەیسە هەستیارەکانى ناوکایەى ئەقڵ و سیاسەتتان کرد،دڵنیابە جێی قبوڵ نیت. هاتیت و تێر هاوارت کرد،تاخەڵک پێت بڵێن پیاوێکى چاکیت،تا لەئایندەیەکدا ببیتە هۆکار بۆ کۆکردنەوەى دەنگ،بۆ هەر حزبێک،ئەوا تۆ لەگەڵ پەیامەکەى خۆتدا ڕاستت نەکردووە.  با تائَێرە کۆتایی ئەم بەرکوڵە بێت.  

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

Go to top