We have 98 guests and no members online

یەکێتى لەهەولێر، لەناو ڕووبەرێکى فراوانى زەوى و لەشوێنێکى ستراتیژیی "ڕێگاى کەرکوک"یەک کۆشکى سپى گەورەى بۆ مەکتەبى سیاسیی کردووە، ئەتوانم بڵێم لەعێراق و هەندێ وڵاتانى ناوچەکەشدا هیچ حزبێک بیناو کۆشکى واى نییە، بەجۆرێکیش لەسەر دیزاینى کۆشکى سپى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بێت .

ئەم کۆشکە زۆرگەورەیەى یەکێتى بەڕۆژسپى و بەشەویش چراخانى سەوزە "بە2 سال تەواو کرا، نەخۆشخانەى 400 قەرەوێڵەیيش بە 10 ساڵ لەسلێمانى هێشتا نەکەوتۆتە کار ".بێجگە لەوەى یەکێتى بیناى مەڵبەندى هەیە، چەندین بیناى دیکەى هەیە، ماڵى کۆسرەت ڕەسوڵ شتێک لەماڵى نێچیرڤان بچوکترە و شوێنەکەشی مەرکەزیی ترە، هەولێر "سەعدى پیرەى لێیە، ئاسۆ مامەندو ڕزگار عەلى لێبوەو لێیە، عەدنان موفتى هەر لێیە، یەک دونیا کەس و کارى شەهیدوخانەنشین و مالى سؤفيةكان و بێرکۆنى و سةمةدو شادومان و سةبان و شتى دیکەى زۆر لێیە"ئەم یەکێتیە لەم هەولێرەى کە لەخۆى کۆنتر نییە، توانیویەتى "96"هەزار دەنگ بهێنێت، کەچى ئەو بزوتنەوەى گۆڕانە تازە دروستبوە لەو هەولێرە بینایەکى کرچ و کاڵى هەیە لەگەڵ "برزۆ"دا، توانیویانە نزیکەى "130000"دەنگ لۆخۆیان مسۆگەر بکەن، مەسەلەکە پەیوەندیی بە بیناوتواناى "برزۆ"و شتى واوە نییە لەگەڵ یەک دونیا قەزاوەتم بۆ گشت لایەکیان .
دەبێت جەمسەرەکانى هەولێرو سەرکردە هەرەگەورەکانی یەکێتى بزانن خەڵک لەداخى کێ دەنگى لۆ بزوتنەوەى گۆڕان دەداتن ؟.یانى خیتامەکەى ئەوەیە: لەعەلوەکە، لەچایخانە یان لەتینک تانکەکانى جیهانى، لەپۆلیسێک یان لەمەکتەب سیاسییەک لە ڕۆژنامەنوسێک یان تەقریرنوسێک بپرسیت، تةنانةت مندارةكى بينه لؤ خؤى ده زانێ یەکێتى چییەتى ؟.زۆر سەیرن ئەو جەماعەتەى سەرەوە هەر چوار تایەکەیان پەنجەر بووەو هەرلێدەخوڕن، هەموو خەڵکیش سەیریان دەکاو ئاگاداریان دەکاتەوە، هەر خۆشیان تێک نەداوە .!.

 

Go to top