We have 47 guests and no members online

بەهرۆز جەعفەربه‌خه‌تا چوون، ئه‌وانه‌ی وایانزانی سه‌دام كۆتایی هات، عێراق كێڵگه‌و زه‌مینیه‌یه‌كه‌ ساده‌ترین به‌روبومی سه‌دام حوسه‌ینه‌. هه‌تا عێراق عێراقی بێت، ئێمه‌ هه‌میشه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ئه‌نفال پێویستمان به‌ تێگه‌یشتنه‌ له‌و ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیه‌ی كه‌عه‌ره‌ب و سه‌دام حوسه‌ینه‌كانی تیا گه‌وره‌ بووه‌. كه‌به‌عس تیایدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حزبه‌ ئیسلامییه‌كانی عێراق و سعودییه‌و سوریاو میسر له‌ سویدو ئه‌مریكاو كه‌نه‌دا له‌دایك بوایه‌ن، له‌وی گه‌وره‌ بوبان، ئێستا ئیسلامی و جیهادی و عه‌ره‌بی ناسیۆنالیزم و به‌عسی بون؟. بێگومان نه‌خێر.

كورد، گه‌لێكه‌ هه‌موو دونیا دوژمنیه‌تی، خۆشی دوژمنی خۆی، چواركه‌س، دوو سه‌ركرده‌، دوومامۆستا، دوو ڕۆژنامه‌نوس، چوار ڕێكخراوی ژنانه‌، نادۆزیته‌وه‌ كه‌پێكه‌وه‌ هه‌ڵبكه‌ن و خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی ته‌واویان به‌یه‌ك هه‌بێت!. بۆیه‌ هه‌میشه‌ پاڵێوراوی یه‌كه‌مین تا ئه‌نفالمان بكه‌ن، تا كۆمه‌ڵكوژیمان ده‌رهه‌ق بكه‌ن، پیلانگێڕی له‌دژمان بگێڕن. كلتوره‌كه‌مان بسڕنه‌وه‌.

له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی (2013) ه‌وه‌، نزیكه‌ی (20) شۆفێری ته‌كسی، له‌نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوكدا دیارنه‌ماوه‌، به‌دیاریكراویش ئێمه‌ ئه‌وكات له‌ڕێگه‌ی نوسین و په‌یوه‌ندیی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرس دركمان به‌م مه‌ترسییه‌ كردبو، به‌توێژینه‌وه‌و چاودێریش دیققه‌تی جموجوڵه‌كانی داعش و لینكه‌كانی بوین، بڕێكی زۆرمان لێ بڵاوكرده‌وه‌. له‌كۆتایی باسه‌كه‌ی ناوه‌ندی دیراساتی خه‌ندان نوسیبوم: هاكا به‌ڕه‌كه‌یان له‌ژێر پێمان ده‌رهێنا. !.

عه‌ره‌بێك، بتوانێت له‌نێوان (چه‌مچه‌ماڵ –ته‌كیه‌) (4) كورد، بكوژێت و له‌و دۆڵه‌دا بیانخاته‌ ژێر خۆڵه‌وه‌، دوای (5) مانگ بدۆزرێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ لای ئێوه‌ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟. به‌ده‌گمه‌نیش نه‌بێت نه‌مبیستووه‌ له‌قۆبناغه‌كانی مێژووی كورددا، گه‌نجێك سه‌رببڕێت؟. بۆ؟گوێم لێبو له‌م كاره‌ساتانه‌ باسی "داعش "كرا. كاتێك ئه‌م ڕووداوانه‌ ڕوویداوه‌، داعش تازه‌ له‌سوریا دروستبو بون، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نوسره‌ شه‌ڕیان بو. واته‌ له‌عێراقیشا نه‌بون. هه‌ربه‌جدیی به‌شێك له‌به‌رپرسه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ نیوه‌ڕۆ له‌خه‌و هه‌ڵئه‌سن، كاتی ڕاچه‌نینه‌. ئه‌نفال ڕه‌نگی چۆنه‌؟.

Go to top