We have 37 guests and no members online

ساڵی (1974) ئێران و عێراق و جه‌زائیر به‌گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا و هاریكاری ڕوسیا، ڕێك ئه‌كه‌ون، شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ره‌س پێ بهێنن.له‌سه‌ر كانی خه‌به‌ر گه‌یشته‌ "پوره‌ ڕه‌حمه‌" كه‌ كوڕێكی سه‌رپه‌لی شۆرشه‌.ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌كیه‌ی بۆ باس ئه‌كه‌ن، پێی ئێژن: شۆڕش تاویاوه‌..! ئه‌ویش به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تی خۆی گوتی: سابه‌خوا ئه‌حمه‌وی ئێمه‌ ئه‌مه‌ی قبوڵ ناكا..

حه‌قی هه‌ڵچون و عه‌تفی كه‌سانی ئاساییم نییه‌، به‌ڵام چینێكی خوێنه‌وارو سیاسییم پێ شك دێت، كه‌ سیاسه‌ت و تێگه‌یشتن له‌ مانای " هێز-به‌رژوه‌ندیی" و كارته‌سیاسییه‌كانیش، هه‌ر به‌ بینینێكی خێڵه‌كی و كوردانه‌ ئه‌خوێننه‌وه‌.كورد هه‌رواش له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ به‌رامبه‌ر خۆی.

دوێنی (22ی مارسی 2014) محه‌مه‌د بدێوی، وه‌ك ڕۆژانی ئاسایی كه‌ چووه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی ئێستگه‌ی "عێراقی حر!" ه‌.ڕێك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لێیه‌، كاتێك بدیۆی ویستویه‌تی، بچێته‌ ناوچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌، ئه‌فسه‌رێكی كوردی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، خۆی پیاكێشاوه‌ و دابه‌زیوه‌: یه‌ك سه‌لله‌ فیشه‌كی پێوه‌ ناوه‌، دوای كوشتنه‌كه‌شی:سه‌لله‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ده‌مانچه‌ كردوه‌ به‌ئاسماندا..

بدێوی: كه‌سێكی ئاسایی نییه‌، دكتۆراو مامۆستایه‌كی زانكۆیه‌ (به‌لای كه‌مه‌وه‌ 22ساڵ له‌دیراسه‌دا بوه‌)، ڕۆژنامه‌نوسێكی به‌ئه‌زمونی عه‌ره‌بیش بوه‌.بۆیه‌ كوشتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن میدیا عێراقیه‌كان و ده‌ره‌وه‌ش جێگای باس بو.هه‌ر زوو مالكی ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌، تا (2) ئیش بكات، یه‌كه‌م: پشتگیریی میدیاو ڕای گشتی عێراق وه‌ده‌ستبخات بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی وابڕیاره‌ له‌ (كۆتایی مانگی نیسان) بكرێت.، دووه‌م: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بداته‌وه‌.ئه‌گه‌ر وانییه‌ بۆچی ڕاهینه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ربه‌لا به‌پێش چاوی خه‌ڵكه‌وه‌، ئه‌ونه‌یان لێدا تا گیانی له‌ده‌ستدا له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، مالكی هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی نه‌كرد؟.هه‌زاران عه‌ره‌ب له‌فه‌للوجه‌و ئه‌نبار ڕۆژانه‌ ده‌مرن و ده‌كوژرێن مالكی قسه‌یه‌كی نییه‌.عێراق له‌جیهاندا یه‌كه‌مین شوێنه‌ به‌وڵاتی "بێوه‌ژنه‌كان" ناوی ده‌ركردبێت.هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌بن ده‌ستی مالكی ڕووئه‌ده‌ن.

ئینجا له‌كوردستانیش، دونیایه‌ك پیاوی عه‌گیدو جه‌ریده‌ (نووس) و چالا (كه‌وان) و پێشمه‌رگه‌ی (دێرین)، كه‌ زۆربه‌یان نیوه‌ڕۆ له‌خه‌و هه‌ڵئه‌سن، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیان له‌شیعه‌كان زینو كردۆسه‌وه‌.هه‌ندێكیان ده‌رسیم و هه‌نێكی تریشیان قه‌زیه‌ی كاوه‌ گه‌رمیانی و، ، ، ، ئیتر ئه‌وسه‌ری دیار نییه‌.ئه‌فسه‌رێكی نیمچه‌ باڵا نوسیویه‌تی: من به‌رپرسی لیواكه‌ بومایه‌ (هه‌رگیز) ئه‌و كورده‌م ته‌سلیم نه‌ئه‌كرد..یه‌كێكی تر: ئه‌ڵێت: یاسا له‌عێراق سه‌روه‌ر نییه‌ چۆن ته‌سلیمی یاسایان كردووه‌!.ئێ چاوه‌كه‌م: ئه‌و به‌ زه‌بری (هێز) لێی سه‌ندووه‌، یاسای چی.(زۆر خۆشه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ئاسانترین شت ئه‌توانی مه‌شغوڵیان بكه‌ی) .

من ئه‌ڵێم: كه‌س و كاری كاوه‌ گه‌رمیانی بچونایه‌ بۆ لای نوری مالكی، یاساش هه‌یه‌و مالكی ئه‌توانێت ته‌داخولێك بكات، هێزیش نه‌نێرێت وه‌كو ئه‌مه‌ی بدیۆی، ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی بكوژه‌كه‌ی كاوه‌ ڕاده‌ستی مالكی ئه‌كات.

 

Go to top