We have 110 guests and no members online

دەریا ڕەواندوزی

ماندوێتيم بشۆره‌وه‌

وه‌ك گه‌ڵايه‌كى ته‌زيوو

بەبێ دەنگی،

لەبەردەم بارانی توڕەیت دەوەستم

به‌بێ جوله‌ خۆم ده‌خۆمه‌وه‌

چه‌ند به‌رزه‌ باڵاى سنه‌وبه‌رت

له‌هه‌ر كوێ بڕوانم

بوونت هه‌يه‌و ده‌تبێنم!.

2

ئەوەتا. . . له‌كه‌نارى ده‌ريا وه‌ستاوم

تارمایی و دەمامکە بۆرەکان بانگم دەکەن 

بێده‌نگ ده‌بم

له‌ناخه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌م

بانگت ده‌كه‌م

دڵم ته‌نگه‌ بۆم ده‌ركه‌وه‌

زه‌مه‌ن بێ تۆ ميلى كاتژمێرێكى وه‌ستاوه‌!.

3

به‌ته‌نيا ده‌ڕۆم

مانگى رووى تۆم

له‌جانتاى سه‌فه‌رم حه‌شارداوه‌

كاتژمێرێكى شكاوم هه‌ڵگرتوه‌

نامه‌وێ زه‌مه‌نى بێ تۆيم ديار بى

خۆرى من تۆى چۆن ده‌بێ لێم ئاوابى!.

4

له‌كام ژوورى ته‌نيايى هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ى

بيكه‌ به‌زيندانى ئه‌به‌ديم

هه‌ر خۆم ده‌بم به‌پاسه‌وان

باكت به‌مه‌رگى من نه‌بێ

چونكه‌ ته‌نيا تۆم خۆش ده‌وێ!.

5

خۆزگە دواى تۆ. . .

چاوێکی هەڵۆ-يم لا دەبوو 

تا دەستی رەنگەکان بگرم و 

مەشقی بینینم فێر بکا

چه‌ند په‌رۆشم بۆ بينينى

چاوه‌كانى تۆ. . !

6

وام لەسەر هێڵێکی قەترانی 

لەم لاوە خەونێکی کورتی ژیانەو 

لەولاوە بێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێ 

تا ئێرە دوا ترپە، دوا مەنزڵ 

دوا پۆستی ژیانە

كه‌ بيرم نه‌چێته‌وه‌

له‌دڵى مندا ته‌نها تۆ هه‌ى!.

7

تاوان نیە، پەڕینەوە، بەسەر پردی ساتەکانا 

بەسەر رۆحی وردبوونەوە 

تا ماچێکی لە خەم و ڕسکا ئەکا 

هەزاران شەو باوه‌شکێکی خەو دەیباتەوە 

ئاسمان دەکەن بە گۆمی خوێن.

8

ژێر بە ژێر. .

بە چرپەی رازی باڵندە کۆچەرییەکان 

نهێنیەک لە دایک دەبێت 

من نە زاری هیچ ئەشکەوت و 

نە هەناسەی هیچ دەربەندێکی تەنیاییم،

پێ ناگیرێ 

چۆن سه‌ما،

لە دڵی ئاهەنگ زنجیر دەکرێ؟!.

 

ڕووباری مۆرلێن/کەنەدا

ده‌ريا ڕواندزى

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

تا هەتاو بوویت

شاری دڵم 

شانۆی سەمای شەوانت بوو 

خەونی سەوزم 

رێژنەی بارانی وەرزێ بوو 

وەک مانگە شەو 

ڕەشماڵی دیوەخانت بوو 

تا دەریا بوویت

شەپۆڵی عیشقم 

کەشتی دڵی تەنیاییت بوو 

لە ئامێزما بە لای لایەی 

خۆشەویستی 

دەملاواندی 

کاتێ هەوری گەواڵە بووی 

ئاسمانی ئاوا بوونت 

تیری بروسکەیەک تەمی کرد 

زریانێکی نامۆ هات و 

لە مێرگی ژینما تەرەی کرد 

تەزووی ئازاری سەفەری

بێ ماڵ ئاوایی دەم بری 

بووم بە گەڵای هەڵوەریوی 

سه‌ره‌تاى به‌هارى ته‌مه‌ن

بزووە بایەک لوولم دەدا 

هەڵم دەگرێ 

تۆ ئاواز و بەستە بووی

من شیعری تازه‌و

نۆته‌ى عيشق و

گۆرانی سه‌ر لێوت بووم 

ئه‌گەر تۆ. . . شازادەی خەونم بووی 

به‌ڵام من. . .

سێبەری سەر سەرت بووم.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

ئاه خودایە. . .

بەزەییەکت پێمدا بێتەوە

مۆڵەتێکم پێ ببەخشە

لەگەڵ یەکەم تنۆکی بارانی پاییزدا بمبارێنە

فەرمانم پێ بدە

ڕێنماییم بکە

پێم بڵێ: ئەی کچە عاشقەکەی بەھاری نیشتمان

گوڵ شکۆفە پێ بکە

ئازاری خاک ڕاژێنە

بە گەروی منداڵێکی تینودا بمپژێنە

گەر نام کەی بە تنۆکە بارانێ و

لە ئاسمانی خوێنگرتوی کوردستاندا نامبارێنی

بمکە بە گوڵە نێرگزێ

دەمەوێ تەمەنم جگە لە بەھار

چاوی نەتروکێ بە ھیچ وەرزێ

لە ھاویندا نەپڕوکێ و

لە زستاندا کڕێوە نەیبات

نەبێتە خاشاکی بەر ڕەشەبای پایزێ

خودایە. . . من بەرگە ناگرم

گوڵ شکۆفە نەکا و بمرێ

خاک بۆنی خوێنی لێ بێ و

منداڵێک لە تینوێتیدا بە گەروی وشکەوە بگرى

چ ئاهێكى پڕ حه‌سره‌ته‌

نزاكان گيرا نه‌بن و

تكا كانت له‌به‌ر ده‌مى پايزێكدا

بكه‌ونه‌ سه‌ر چۆك و

ڕه‌شه‌ با-يه‌ك دووريان بخاته‌وه‌

به‌هارێكم بۆ ته‌فسير بكه‌

له‌نيشتمانى من خه‌ونى سه‌دان عاشقى نه‌وه‌راند بێ

باسى وڵاتێكم بۆ بكه‌

وه‌ك نيشتمانى من خوێنى رشت بێ

مناڵێكم بۆ بێنه‌ دوان

وه‌ك مناڵانى كوردستانم

تێنوێتى و برسيه‌تى-يان بينى بێ

خودايه‌. . .

له‌بوونى خۆم بێزار نه‌بووم

هێشتا حه‌ز ده‌كه‌م

نزا بكه‌م و داوا بكه‌م

پێت بڵێم:

من- كچه‌ كوردێكى نيشتمانم

چاره‌نوسم ده‌نوسمه‌وه‌

له‌عيشق دووركه‌وتنه‌وه‌ هه‌يه‌

ئازادى-يمان نه‌بينيوه‌

ئيتر ده‌بێت به‌پێوه‌ بمرين

بۆ گه‌يشتن به‌ ئالا و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان!.

 

ئه‌لبێرتا/که‌نه‌دا

ده‌ريا ڕواندزى

 

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

موعجیزه‌ی‌ كورده‌كان ...دەریا ڕەواندوزی

كتێبی‌ (موعجیزه‌ی‌ كورده‌كان) له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكیی "ستیڤن مانسفێڵد" بوه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ میدیا جیهانیی‌‌و نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ جیهان‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

نووسه‌ری‌ كتێبكه‌كه‌ ده‌ڵێت:

دەڵێت کورد خاوەنی ٤٠ ملیۆنە بەڵام ووڵاتی نیە خاکی نیە چەندین ساڵە کورد دەچەوسێتەوە لەژێر دەستی عەرەب، فارس، تورک، بەتایبەتی کوردی عیراق تاکو ئێستا سەدان هەزار کورد بەدەستی سەدام حوسین، شەهید کراون، عەرەب ویستی ناوی کورد بسڕێتەوە لەسە رووی زەوی بەڵام ئیرادەی کورد زۆر بەهیز بوو هەموو هەوڵێکی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە، کورد نەتەوەیەکی چاو نەترسە خاوەن هەستێکی 

ئێجگار بەرزن، ئێستاش هەموو جیهان شانازی بە کورد، دەکات بە تایبەتی پێشمەرگە کە بەرەنگاری گەورەتریین تیرۆریستی جیهان بۆتەوە ئەویش داعش ە،

كورد ده‌بێته‌ مۆدێرنترین نه‌ته‌وه‌ی‌ جیهان.ته‌له‌فزیۆنێكی‌ ئه‌مریكیش ده‌ڵێت: كورده‌كان ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستن كه‌ دژی‌ تیرۆرو تۆقاندن و تاریكین‌و ده‌كرێت هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكا بن.

له‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا، شه‌ڕی‌ كورد دژی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش و مامه‌ڵه‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان، میدیا جیهانی‌ و ناوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ زیاتر به‌ پرسی‌ كورده‌وه‌ سه‌رقاڵ كرد.

له‌ئێستادا، نه‌ك ته‌نها له‌ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكو له‌ ناوه‌نده‌ فیكریی‌ و راپۆرت و بابه‌تی‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی‌ جیهاندا، پرسی‌ كورد یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین پرسه‌كان.

نووسه‌ری‌ دیارو به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكی‌، ستیڤن مانسفێڵد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین نووسه‌ره‌كانی‌ نێو لیستی‌ نوسه‌ره‌كانە

ته‌له‌فزیۆنی‌ سی‌ بی‌ ئێن نیوزی‌ ئه‌مریكی‌، له‌ چاوپێكه‌وتێنكدا له‌گه‌ڵ نوسه‌ری‌ كتێبی‌ "موعجیرزه‌ی‌ كورده‌كان" راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر كورد ئاماده‌ كردوه‌و باسیله‌وه‌كردوه‌: كورده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ناوبردن و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمایی‌ بوونه‌ته‌وه‌.

ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ باسی‌ له‌ پێشوازیكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كردوه‌و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ شوێنی‌ پێكه‌وه‌ژیان ناوبردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه‌، هه‌رێمی‌ كوردستان شوێنێكی‌ جیاوازه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

كه‌ناڵی‌ سی‌ بی‌ ئێن نیوزی‌ ئه‌مریكی‌ باسی‌ له‌ دژایه‌تیكردنی‌ ئێران و توركیا كردوه‌ بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ و پرسیاری‌ ئه‌وه‌شی‌ كردوه‌، ئایا ئه‌مریكا یارمه‌تی‌ كورده‌كان ده‌دات بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆیان.

ده‌شڵێت: توركیا مه‌ترسی‌ كورد له‌ مه‌ترسی‌ داعش به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت بۆ سه‌ر خۆی‌.وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێداوه‌، ته‌نها هاوپه‌یمانی‌ دروستی‌ ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست كورد ده‌بێت.ئەم پەرتووکە ئێستا 

لە,کتێبخانەی ئەمەریکاو کەنەدا هەیە و خوێنەرێکی ئێجگار زۆری هەیە، تاکو ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن فرۆشراو.

 

 

ئاماده‌کردنی ده‌ریا ڕه‌واندزی

 

 

ئەمەش چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن ە لەگەڵ ئەم نووسەرە بەناو بانگەو دەربارەی پەرتووکەکەی.

 

 

http://www.examiner.com/…/the-miracle-of-the-kurds-by-steph…

The Miracle of the Kurds, by Stephen Mansfield

ISIS, Peshmerga, Kurds and Kurdistan lead national news stories, yet the average American knows little about them except for ISIS's recent barbaric acts of terr

EXAMINER.COM

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

 

 


New Reports of ISIS Atrocities: Chemical Attacks, Hacking Limbs, Beheading Boy with Down Syndrome…

چەتە توندرەوەکانی داعش هێرشی کیمیایی دەکەنە سەر کوردەکانی کۆبانێ، کە مادەی سپی فسفۆریان بەکار هێاوە کە مادەیەکی ئێجگار ترسناکە هەروەک لە گرتە ڤیدۆیەکە باسی دەکات،

لەبەر ئەوەی مادەی فسفۆری سپیە زۆر تۆقینەرە، هەر کەسێک بەر پێستی بکەویت دەمرێت چونکە ئەم مادەیە دەنیشێت لەسەر قوڵایی پێستی ئەبێتە برینێکی قووڵ چارەسەری زەحمەتە، وەک مادەی بۆمبی ناپاڵم، کە ماددەیەکی کیمیاویی تێکەڵە لە فسفۆری سپی و نارجۆک، ئەم گۆڤارە بەناو بانگە ناوی ( Daily Mail ) دەیەوێت بیسەلمێنێت چۆن ئەم مادەیە بەکار هاتووە، لە لایان داعش،

شارەزایانی جەک و تەقەمەنی هۆشداری دەدەن، مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ ئەوە بووە کە خەڵکەکە بسووتێنن، ئەو جۆرە کیمیا ییە کوشندە بە ئازارە، چونکە مادەکە دەتوانێت بە پێستەوە بنووسێت، وە بەردەوام دەبێت تاکوو دەسووتێت.

بەکار هێنانی فسفۆری سپی دژی دانیشتوانی مەدەنی، هەرچەندە ئەم مادەیە لە ساڵی ١٩٨٠ بە مادەیەکی ئاسایی هاتە کایەوە دژی جەنگ، وە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەوڵەتی واشینتۆن ئەم مادەیەی، لە فەلوجە بەکار هێنا دژی تیرۆر، بەڵام دژی مەدەنی نەبوو وەک داعش .

پەنتاگۆن دەڵێت هیچ کاتێک ئەمەریکا دژی مەدەنی فسفۆری سپی بەکار نەهێناوە، بەڵام دژی بەعسیەکانی فەلوجە بووە، بەڵام تەلەفزیۆنی ئیتالی رای گەیاند و حاشا دەکات کە ئەمەریکا دژی مەدەنی بەکاری هێنا بێت،

ئەم راپۆرتە چەند توێژینەوەیەکی جیهانی کاری لەسەر دەکەن .کە بە درندەتریین و کاری قێزەوەن لەلایەن داعشەوە کراوە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە گوندێک کە ناوی ( ئاڤدیکۆ ) کە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی کۆبانی.

چۆن سەدامی دیکتاتۆر گازی خەردەڵی بەکار هێنا، رژێمی نازی، بەهەمان شێوە، نەفرەت لە تیرۆ

 

http://www.ijreview.com/2014/10/189518-new-reports-isis-atrocities-chemical-

attacks-hacking-limbs-beheading-boy-syndrome/

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

Go to top