We have 101 guests and no members online


1

ده‌ستم بگره‌!

فێری سەما کردنم بکە 

بمبەرەوە

بۆ ئەو سەرى کۆڵان

هاوار بكه‌

من تەنها بۆ تۆم

وه‌ك هه‌وربه‌

به‌ڵام

له‌بڕى باران

ورده‌ ماچم بۆ ببارێنه‌!.

2

هەموو شتێکم فێر بکە

با ده‌ستم به‌رت كه‌وێ

چونكه‌ حه‌ز ده‌كه‌م

بۆنى گوڵ

هه‌ميشه‌ له‌ده‌ستم بێ

ده‌زانم تۆ. .

له‌بۆن خۆشى و

جوانى دا

ده‌چيته‌وه‌ سه‌ر ره‌گه‌زى گوڵ

ده‌ستم بگره‌

حه‌ز ده‌كه‌م

هه‌موو كات

بۆنى تۆم لێ بێ

ده‌توانى. . .

پڕ به‌باخى هه‌ناسه‌ت

بڵێى: خۆشم ده‌وێى!.

3

له‌وه‌ته‌ى خۆشم ده‌وێى

حه‌ز بفڕين ده‌كه‌م

ده‌مه‌وێ بۆ ئه‌وپه‌ڕى ئاسمان بفڕم

ته‌نها باوه‌شم بۆ بكه‌ره‌وه‌

باوه‌شى تۆ ئاسمانم ده‌بێ

گه‌ر پێم بڵێى:

من ته‌نها بۆ تۆم!.

4

من هى تۆم

ده‌ستم بگره‌

بۆ خۆتم به‌ره‌

چۆن دڵت بردوم

ئاوا داگيرم بكه‌

بپرسه‌:

بۆ رەنگی ئاسمان شینە

ده‌نگى پێى باران

له‌ترپه‌ى دڵى تۆ ده‌چێ

ته‌ڕێتى باران

وه‌ك لێوى تۆ

هه‌مووى بپرسه‌:

به‌س پێم بڵێ:

منيش هى تۆم

هه‌موو وه‌ڵامێك

له‌سه‌ماى ئێواران ده‌بيستى

كاتێك هه‌ناسه‌م به‌ر تۆ ده‌كه‌وێ!.

5

فێری پێکەنینم بکە 

فێرم بکە بگەڕێمەوە 

پێم بڵی:

جیهان بۆچی نوێ ده‌بێته‌وه‌ 

پێم بڵی:

من تەنها بۆ تۆم 

فێری هەناسە هەڵکێشانم بکە 

فێرم بکە چۆن بگریم 

پێم بڵێ:

خۆشەویستی ڕەنگی شینە 

دڵەکەم من عاشقی تۆم!.

6

ئەگەر رۆژێ گوێ بیست بم 

خۆشەویستت. . .

لەگەڵ بێ رەنگیدا رۆیشتووە 

من لەم کەلاوەیەدا 

لەگەڵ سیحری تاڤگەکانی (نیاگارا) بۆت دێمە دەر

له‌رۆحى خۆم

خه‌ونه‌كانت سه‌وز ده‌كه‌م!.

7

ئەگەر رۆژێ گوێ بیست بم 

خۆشەویستت. . .

بە بێ باران رۆیشتووە 

من لەم کەلاویەدا 

لەگەڵ تاڤگەی (نیاگارا) بۆت دێمە دەر

لێوى وشكت وه‌ك كانياوێك

ورده‌ ماچى ته‌ڕ

به‌باڵات بێته‌ خوارێ

ئه‌و كات دڵم ئارام ده‌بێ

وه‌ك ئارامى چاوه‌ڕوانيم

كه‌ پێم بڵێى:

من هه‌ر هى تۆم!.

8

ئەگەر رۆژێ گوێ بیست بم 

خۆشەویستت. . .

بۆ ناخی دەریادا رۆیشتووە 

من لەم کەلاوەیەدا 

لەگەڵ زەوی بۆت دێمە دەر

ده‌بين به‌يه‌ك ده‌ريا

رێگه‌ ناده‌ين

ماسيه‌كان

بێ گۆرانى سه‌ما بكه‌ن

مانگ، به‌بێ ته‌ڕ بوون

له‌تاريكى ئاوا بێ

لێره‌ مه‌ڕۆ

تۆ له‌ناخى ده‌ريايه‌ك ده‌ژى!.

ئەگەر رۆژێ گوێ بیست بم 

خۆشەویستت. . .

لەنیوەشەودا رۆیشتووە 

من لەم کەلاوەیەدا 

لەگەڵ ئەستێرەکان بۆت دێمە دەر

توند ده‌تگرم به‌خۆمه‌وه‌

نه‌وه‌ك هه‌ست به‌ته‌نيايى بكه‌ى

من ته‌نيا نيم

تۆش ده‌هێنم

چونكه‌ تۆ

له‌دڵم ده‌ژى

ده‌ى پێم بڵێ:

من ته‌نها بۆ تۆم

چونكه‌ (من) ته‌نها هى تۆم!.

 

ئەلبێرتا/کەنەدا

ده‌ريا ره‌واندزى 

 

 

نياگارا: يه‌كێكه‌ لە تاڤگە هه‌ر به‌ناوبانگه‌كانى جیهان، دەکەوێتە نێوان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا 

 

 

Go to top