We have 84 guests and no members online

مرۆف بون!؟ هه‌م مرۆف بون

کاره‌ساتی مه‌زنی گێتیه‌

ئه‌و هێزه‌ی شوڕ ده‌بێته‌وه‌ ناو مه‌حاڵ،

من چیم پرسیاره‌ێکه‌ هه‌میشه‌ به‌ پێوه‌ وه‌ستاو،

من دڵۆپێکی نادیارم،

جیهان هه‌ڵیگرتم،

دوایش له‌ شێوه‌ی هاوارێکدا توڕی دام،

من ئه‌ستێره‌یه‌کی وونم،

جیهان منی شاردۆته‌وه،‌

من چیم !؟ من چیم!؟

من هیچ نیم !؟

جگه‌ له‌ ئاسه‌وارێکی خنکاوی بن ئاو،

من چیم!؟ جگه‌ له‌ ئێسک و

 پروسکێکی وون بوو له‌ دوتۆی پانتۆڵێکی کۆن،

من چۆن هاتومه‌ته‌ ناو ئه‌م دونیایه‌!؟

ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ پرسیاریکه‌ به‌ پێوه‌ وه‌ستاو،

چاو ده‌که‌مه‌وه‌ سه‌یری دونیا ده‌که‌م،

دونیا به‌ دوو که‌رت ده‌بینم،

که‌رتێکیان کاره‌ساته‌و،

که‌رته‌که‌ی تریش پێده‌که‌نیت به‌ کاره‌سات،

ئازار به‌ خه‌نده‌ ئاوه‌شین ده‌کات،

ئای ، ئای،

که‌ی ئه‌و ساته‌ دێت ،

خۆم له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دونیایه‌دا ببینم،

ئه‌و کات هه‌ست ده‌که‌م له‌ چ ئه‌شکه‌وتێکه‌وه‌ هاتومه‌ته‌ ده‌ر‌ێ،

ئه‌و کاته‌ ده‌زانم کی ئه‌م سزایه‌ی دام،

که‌ ئه‌م سیمایه‌ هه‌ڵگرم،

ئه‌م ناوه‌ هه‌ڵگرم،

یان ببم به‌ دڵۆپێک مرۆف له‌ ده‌ریایه‌کی بێپایان،

 

Go to top