We have 79 guests and no members online

له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تێکم خوێنده‌وه‌ که‌ جێگای سه‌ر سوڕمانی من بوو هه‌رچه‌نده‌ من یاسا ناس نیم به‌ڵام خۆ ئه‌لف و بێێ یاسا زۆربه‌مان ده‌یزانین، هه‌ندێک خه‌ڵکی لای خۆمان نازانم بۆ هه‌ر ئه‌یانه‌وێت بنوسن ، نوسین له‌ پێناوی نوسیندا له‌ پێناوی چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کان.دیاره‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌بیریان ده‌چێت که‌ ئێمه‌ له‌کوردستان 3 پارێزگاین پێمان ئه‌ڵێن هه‌رێمی کوردستان ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌داخه‌وه‌ سه‌ر به‌ ووڵاتێکه‌ ناوی عێراقه‌ وه‌ ده‌ستوری هه‌رێمیش نابێت له‌ شته‌ سه‌ره‌کییه‌کاندا خیلافی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری ووڵاتدا، وه‌چاکیش ده‌زانن که‌ له‌ عێراقدا حوکمی له‌ سێداره‌دان به‌ پێی ده‌ستور هه‌ڵنه‌گیراوه‌.دیاره‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش کاک مه‌سعود ناتوانێت له‌ خۆیه‌وه‌ فه‌رمانی یاسایه‌ك بدات که‌ خیلافی ده‌ستوری عێراق بێت، ئه‌مه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ له‌لایه‌کی تره‌وه‌ حوکمی له‌ سێداره‌دان ئه‌وه‌نه‌ گرنگ نییه‌ که‌ نیشانه‌ی پێشکه‌وتن و دواکه‌وتنی ووڵآتێک پیشان بدات، هه‌ر بۆنمونه‌: پیشکه‌وتووترین ووڵاتی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ ئه‌مریکایه‌ تائیستاش له‌ ئه‌مریکا حوکمی له‌سێداره‌دان هه‌یه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م قسانه‌ ئه‌نووسن دیاره‌ پێێان ناخۆشه‌ گه‌ر بیێئه‌قڵێک به‌ناوی "جیهاده‌وه‌ "خۆی له‌ کونجێکی ئه‌م کوردستانه‌ بته‌قێنێته‌ته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی کوشتنی ده‌یان که‌سی بێتاوان و سزاکه‌شی له‌ سێداره‌دان ‌بێت.ئاخر ئه‌وه‌ که‌ی ڕه‌وای حه‌قه‌ رووح کێشانی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ هێشتاکه‌ به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌مه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر حوکمی له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێت ئه‌وا هه‌رێمه‌که‌مان ده‌بێته‌ رووباری خوێن.

سەرۆک بارزانی : ده‌ستم ناچێته‌ واژۆ كردنی سزای له‌سێداره‌دان .

Go to top