We have 29 guests and no members online

خوناو

 کاتێك که‌په‌نجه‌کانم

له‌گه‌ڵ هه‌سته‌کانت

یارییان ده‌کرد،

زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌ڕووی ئاسامانا ئه‌گه‌شاییه‌وه‌

مانگیش

ده‌بووه‌ عیشقی خۆر و

یاری به‌په‌لکه‌ زێڕینه‌ده‌کرد و

به‌وشه‌ش بۆی ئه‌هۆنییه‌وه.‌

کاتێك که‌چاوم یاری به‌مه‌ستی نیگاکانت ده‌کرد

مه‌ی له‌شووشه‌ی سه‌ڕابی عیشقت

دڵۆپ دڵۆپ

ئه‌هاته‌ خوارێ

بۆ نێو دێڕه‌

خوماره‌کانی ناخی شیعرم

کاتێك که‌دڵم

به‌ترپه‌ی‌ دڵت که‌وتن

ده‌نگه‌کانی بوون

به‌سه‌دای نه‌ی

له‌گوێی حه‌زی پڕ

ئاره‌ززوم

سه‌دای خۆییان ئه‌خوارده‌وه‌

ئه‌ی بۆ ئێستا بۆ؟

بۆ ناپرسی

بۆچی هه‌سته‌کانت ترپه‌ی دڵت

یاخود

نیگاکانت

له‌ئاهی دڵم ناترسن؟

ئه‌ی نازانی ئاهی

سوێ بووی عیشقت

هه‌ر زوو به‌زوو

ده‌تسوتێنێ

ئه‌ی نازانی که‌شاعیر

هه‌ستی شکا

وشه‌ی ڕووخا!

چیتر عاشقت نابێته‌وه‌؟

خۆت بپارێزه‌ له‌

ئاهی دڵم.

 

ســــلێمانــــــــــی

خـــــــــــــــونـــاو

 

Go to top