We have 12 guests and no members online

کاتێک وه‌ره‌ ئه‌ستێره‌کان
نوستبن، مانگ وه‌نه‌وز
بیباته‌وه، چراکان 
گشتی خامۆش
شنه‌ی باش مه‌ست و
سه‌رخۆش. . ئه‌و کاته‌
وه‌ره‌ بۆ لام،
که ‌هاتی ماچێک ئه‌که‌ین
ته‌ڕتر له ‌باران
جوانتر له ‌سروشتی
عه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ
پێکی شه‌رابی ده‌ستمان
سه‌ما بۆ عه‌شق ئه‌که‌ین
ژووره‌که‌مان پڕ ئه‌که‌ین
له‌ جریوه‌ی ماچ. .

* * * * *
لێوه‌کانم هێنده ‌تینووی
ژوانی لێوه‌کانتن
له‌م شه‌وه‌دا هه‌روه‌ک
یاقووت ئه‌دره‌وشێنه‌وه.
وه‌ره‌ ببه ‌به ‌ره‌شه‌با و
ستیانه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌‌که‌م و
کراسه‌ ئاوییه‌‌که‌ی به‌رم
فرێ ده‌ و بمبه‌ره‌ ناو
به‌هه‌شته‌که‌ی خۆته‌وه‌
مه‌ستبوونێک مه‌ستمکه
له‌ناو روحتا بمتوێنه‌وه. .


سوێد
ئه‌ڵماس مسته‌فا

 

Go to top