We have 35 guests and no members online

زاراوه‌ی (راگه‌یاندن) رۆژانه‌ له‌ سه‌ر زاری خه‌ڵكییه‌وه‌ ده‌وترإ و ده‌وترێته‌وه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ره‌نگبإ له‌وه‌ بێئاگابن كه‌ راگه‌یاندن له‌پێكهاته‌دا هه‌ڵگری زۆرێك له‌و یاساو بیرو ئاوه‌زانه‌ن كه‌ سه‌رجه‌م جموجوڵ و چالاكییه‌كانی مرۆڤیان رێكخستووه‌. راگه‌یاندن ده‌رخسته‌یه‌ بۆ گه‌یاندن و دركاندن و حاڵی كردن له‌ رێگه‌ی ئامرازه‌ هه‌ستیاره‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌. راگه‌یاندن وه‌كو هه‌موو چالاكییه‌ مرۆییه‌كانی دی ملكه‌چی راستی وهه‌ڵه‌یه‌ به‌ باش و به‌خراپ و په‌سه‌ندكراوو ره‌تكراو و به‌ له‌بارو ناله‌باره‌وه‌، له‌ گه‌لڕ ئه‌مانه‌شدا راگه‌یاندن ئامانجی دوورو نزیكی خزمه‌تگه‌یاندن و به‌جێگه‌یه‌نه‌ری خۆشیی و ئۆخژنییه‌كانی مرۆڤه‌ له‌ هه‌موو كات و زه‌مه‌نێكدا. ده‌كرإ به‌ شێوازێكی ووردتر بڵێین راگه‌یاندن ئامانجی له‌په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كاندا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌والڕ و زانیاری ته‌ندروست و وورده‌ كه‌ ده‌توانإ كارایی خۆی بۆ هۆشمه‌ندی و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌كاربه‌رإ بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگا و خزمه‌تگوزاری گشتی خه‌ڵكی له‌ یه‌ك كاتدا. به‌ڵام پڕوپاگه‌نده‌ گرنگی به‌ هیچ ئانگێك نادات و ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌ گرنگه‌ كه‌ چۆن بتوانإ ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كه‌ی به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان بیهێنێته‌ دی و قوربانی به‌ زۆر شت بدات بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانج و مه‌رامه‌ی كه‌ پێشوه‌خت به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتووه‌و پرۆپاگه‌نده‌كه‌ی له‌ پێناویدا هۆنیوه‌ته‌وه‌ بۆ چۆنیه‌تی داهێزرانی بیركردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ ئامانجه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ له‌ واقیعدا بوونی هه‌یه‌. لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ به‌ مانا به‌رفراوانه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ ته‌فره‌دان و خه‌ڵه‌تاندن و درۆ و بوختان به‌ جیاوازی له‌ گه‌لڕ راگیاندندا كه‌ بنیاتنراوه‌ له‌ سه‌ر راستی و راستگۆیی و به‌ ئاگا هێنانه‌وه‌ی هزری خه‌ڵكی و جوڵاندنی سۆزو هه‌ڵچونی خه‌ڵك له‌ ئاستی رای گشتی دا. پڕوپاگه‌نده‌ هه‌میشه‌ چه‌كێكی به‌كار بووه‌ له‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و به‌رده‌وام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا كارو مه‌رامی خۆیان پێكاوه‌ بێئه‌وه‌ی ناوی شوێن یا كه‌سان یاخود فڵانه‌ حزب و لایه‌ن به‌رن، پروپاگه‌نده‌ ده‌كرإ له‌ نێو دوو حزبی به‌ ئایدیۆلۆژی جیاواز له‌ یه‌كدی یا له‌یه‌كچوو، بۆ شكانی یه‌كدی و بۆ مه‌رامێكی حزبی له‌ نێو خه‌ڵكدا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، لێره‌شدا ناوی شوێن و كه‌س و لایه‌ن ناهێنرإ وه‌كو ئه‌و زۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر ساحه‌ی كوردستان و ئه‌قلیمدا ده‌بیسترێن و ده‌وترێن و ده‌وترێنه‌وه‌. حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار یاخود ركابه‌ر، هه‌میشه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی په‌نای بۆ ئه‌و چه‌كه‌ كاریگه‌ره‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ڵقه‌ له‌گوإ و كه‌سانی به‌كرێگرته‌وه‌ بردووه‌ و له‌ زۆربه‌ی زۆری پڕوپاگه‌نده‌كاندا توانیویانه‌ قازانجی لێوه‌ربگرن و سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و نیشتمانیش بوو بێت. له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ ئه‌م ئامرازی شه‌ڕی سارده‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌و تاكو ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی ئێستاش ئه‌و كێش و سه‌نگه‌ی ماوه‌و ده‌یمێنإ. لێره‌وه‌ ده‌كرإ ئه‌م نوسینه‌ به‌ كۆمه‌ڵإ نموونه‌ی زیندوو پشتراست بكه‌ینه‌وه‌و به‌ ووردی ده‌ست بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و كێماس و درزو لێكترازانه‌ی كه‌ پرۆپاگه‌نده‌كان كاریگه‌ری زۆر زه‌ق و ترسناكیان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دۆزی كوردو كێشه‌ ره‌واكه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ شاری كه‌ركوكی دابڕاو له‌ دایكه‌ راسته‌قینه‌ی كه‌ كوردستانی باشوره‌. لایه‌ن و حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك بۆ خۆئاماده‌كردن له‌ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30 / 4 / 2014 دا ئه‌نجام بدرإ، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كبه‌دوای یه‌كیان به‌ست و رۆژی 8 / 12 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا لیستی یه‌كگرتووی (كه‌ركوكی كوردستانی) یان ئاشكرا كرد، شه‌قامی كه‌ركوك و كوردستان به‌گشتی ئه‌م هه‌واڵه‌یان زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ وه‌رگرت و ده‌یان چاوپێكه‌وتن و میزگردیان له‌ TV یه‌كانه‌وه‌ په‌خش و بڵاوكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردستان ده‌ستخۆشییان له‌و هه‌نگاوه‌ بوێرانه‌یه‌ی حزبه‌كان كردو هیوای كارو به‌رنامه‌ی چاكتریان بۆیان خواست. ئێواره‌ی رۆژی 9 / 12 / 2013 پارتی دیموكراتی كوردستان پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان له‌و یه‌ك لیستییه‌ به‌ گوێی خه‌ڵكیدا داو بڕیاریان دا وه‌كو پارتی به‌ لیستی جیاوازو سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. ئه‌مه‌ بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی كورد به‌گشتی و شاری كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی، له‌ پاش ئه‌وه‌ چاوه‌ڕإ ده‌كرا كه‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك یه‌ك لیستییه‌كه‌ به‌بإ پارتی بپارێزن و هه‌ڵینه‌وه‌شێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌رهه‌موو حزبه‌كان له‌ دوای پارتی كشانه‌وه‌ی خۆیان جاڕدا و بۆ رۆژی دواتر ته‌نها حزبی سۆسیالیت و شوعی و زه‌حمه‌تكێشان وه‌كو سێ قه‌واره‌ی حزبی بچوك یه‌ك لیستی خۆیان ئاشكرا كرد. له‌ پاش ئه‌و شكسته‌ی كه‌ به‌سه‌ر یه‌ك لیستی كه‌ركوك دا هات بۆ به‌شداری كردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌ به‌غدا، لێره‌و له‌وی ده‌نگۆی قسه‌وقسه‌لۆكه‌كان به‌ گوێی خه‌ڵكیدا ده‌دران به‌وه‌ی كه‌ پارتی بۆیه‌ له‌و یه‌ك لیستی یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڕێز (دكتۆر نه‌جم الدین كریم) ناڕازین و په‌سه‌ند نییه‌ له‌لای پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ببێته‌ سه‌رۆكی لیستی (كه‌ركوكی كوردستانی)، ئه‌مه‌ به‌هانه‌یه‌كه‌و كه‌م كه‌س گرێكوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ راستی و به‌ گه‌واهی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئاین و ئاینزاكانه‌وه‌، له‌ كارو ئه‌دای پارێزگار رازین و هه‌میشه‌ له‌ كه‌ناڵ و بڵاوكراوه‌ی حزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانه‌وه‌ له‌ بۆچوونی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌ئاشكرا ستایشی ئه‌و رۆڵه‌ی پارێزگار ده‌كه‌ن و كارو ئه‌نجامی كاره‌كان به‌رز ده‌نرخێنن كه‌ بێگوێدانه‌ نه‌ته‌وه‌و گه‌ڕه‌ك و چی و چی تا راده‌یه‌كی باش به‌یه‌كسانی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانییانی كه‌ركوك كراوه‌و ده‌كری، كاره‌كانیش وه‌نه‌بإ ته‌نها به‌قسه‌ باسكرابإ یا باس بكرإ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ شاری كركوكه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2003 تاكو ساڵانی 2009 بۆ 2014 خۆی خۆی به‌راورد ده‌كات له‌ هه‌موو روویه‌كی خزمه‌تگوزاری و جوانكردنی شارو شه‌قام و بیناو پرد ئه‌نده‌رپاێ و و كردنه‌وه‌ی ده‌یان خوێندنگه‌و داینگه‌و كه‌رتی ته‌ندروستی و چی و چیتر. . . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌ له‌ پاش ئه‌و هه‌وڵه‌ سه‌رگرتووه‌ی لێكترازانی یه‌ك لیستی (كه‌ركوكی كوردستان)، پڕوپاگه‌نده‌كان زیاترو ده‌سته‌ ره‌شه‌كان زه‌قتر هاتنه‌ پێش، هه‌ر له‌ تیرۆری محاویله‌كان و قسه‌و قسه‌لۆكی تێكدان و روخاندنی خانووه‌ ته‌جاوزه‌كان و. . . هتد، بوونه‌ كاری نه‌كرده‌و باس و خواسی گه‌رمی دانیشتن و گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكان. كه‌واته‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان بۆ یه‌ك یا دوو لایه‌ن یا كه‌س درێژ بكه‌ین و تۆمه‌تباریان بكه‌ین به‌ ته‌قه‌كردن له‌ محاویله‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و ده‌نگۆی روخان و تێكدانی خانووه‌ ته‌جاوزه‌كان، ده‌ڵێین ده‌بی حزب و لایه‌نی سیاسییه‌كان زۆر به‌ئاگاترو ووریاتر پارێزگاری له‌ یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ریزی كورد بكه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ شاری كه‌ركوك، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ تێكده‌روپڕوپاگه‌ندانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌لایه‌ن و حزبه‌كان نه‌بن، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وإ كه‌ ده‌ستێكی ره‌ش هه‌میشه‌ خۆی له‌ په‌نادا مه‌ڵاسداوه‌ بۆ ئه‌و بازار شێواوییه‌ تاكو مه‌رامی تێكده‌رانه‌ی نه‌یارانی كورد بگه‌یێننه‌ ئامانج و باره‌كه‌ ناله‌بار بكه‌ن. كوردیش ده‌ڵإ هه‌موو له‌ پشتی كه‌شتییه‌كی كوردایه‌تیداین، كه‌ شێوا، ئه‌وا له‌ هه‌مووان ده‌شێوێت. بۆیه‌ چاكتره‌ ووردتر بیر بكه‌ینه‌وه‌و جوانتر بڕیار بده‌ین. . . !!!!

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

Go to top