We have 43 guests and no members online


لەپاش بە ناو شکستى يەکێتيى نيشتمانى کوردستان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نيشتمانى کوردستان وگۆڕانى ريزبەندى حزبە سياسييەکان بەپێى ئەو دەنگ و کورسييانەى بەدەستيان هێنا ، يەکێتيى لە رووى ريزبەندى حزبييەوە بوو بە سێيەمين حزب ، ماوەيەک پەتاى سکتاريستى بەرۆکى يەکێتيى گرت و بە دۆخێکى بێدەنگى وسڕبووندا تێپەڕى ، تەنها لە بەياننامەيەکى مەکتەبى سياسيدا ئەوەيان ئاشکرا کرد کە ئۆباڵى ئەو شکستە دەگرنە ئەستۆو لە چەند رۆژو ماوەى داهاتوودا بە خۆداچوونەوەو شيکارى وورد ئەنجام دەدەن و بۆچوونى ئەنجومەنى سەرکردايەتى لەوبارەوە بۆ خەڵکى کوردستان ئاشکرا دەکەن .پاش چەند هەفتەيەک بڕيار درا کە بە زووترين کات پلينيۆمى حزب ببەسترێ وبڕيارى گونجاوى تيا بدەن .ئەوە بوو لە ١٠/ ١٠ / ٢٠١٣ لە هۆڵى شەهيد خاڵە شيهاب لە قەڵاچوالان پێنجەمين پلينێۆمى حزب بەستراو لە "٤٠ "خولەکى پلينۆمدا بڕياردرا کە کۆنگرەى چوارەمى يەکێتيى لە ٣١ / ١ / ٢٠١٤ ببەسترێ و لەم رووەوە بڕيارى زۆرينەى دەنگى بۆ وەرگيرا .ئێستاو لەم کات وساتەدا لە بەردەم چەند رۆژێکى کەمداين بۆ بەستنى کۆنگرە و پرسيار زۆرە بۆ ئەگەرى بەستن يا نەبەستنى کۆنگرە ، چونکە کۆميسيۆنى باڵاى ئامادەکارى کۆنگرە چەندين ليژنەى فەرعى پێکهێناوە بۆ نوسينەوەى راو سەرنج و تێبينى و پێشنيارى خۆيان وسەرجەم ئەوهەڤاڵ وکادرانەى مەکتەب و دامودەزگاکانى حزب کە چى گرنگە بۆ ئيستاو ئايندەى حزب لە سەرجەم بوارە حزبى ونيشتمانى و نەتەوەيى و حکومى يەکانەوە بخرينە چوار چێوەى راپۆرتێکى تێرو تەسەلەوە تاکو بەرنامەرێژييەکى هەمەلايەنە بکەن لە دانانى بەرنامەو پەيرەوو پرۆگرامى حزبدا .ئەمەو چەند رۆژێکى کەم ماوە لە پێش ئەو ليژنە فەرعيانە تا ئامەدەگى تەواويان هەبێ بۆ بەشداربووانى چوارەمين کۆنگرەى يەکێتيى بۆ خويندنەوەو دەنگدان لەسەر باشترين پەيرەوو پرۆگرام کە لە گەڵ ئێستاو چوارساڵى ئايندەدا بگونجێ .ووردکردنەوەى ئەو هەموو بارو زروفە ئاڵۆزەى "سياسى ، ئابورى ، کۆمەڵايەتى و ....هتد )ى ئێستاى کوردستان و عيراق و نا سەقامگيرى ئاسايش و رێکنەکەوتنى حزبە براوەکانى هەڵبژاردنى ٢١ / ٩ ى هەرێمى کوردستان و دەستخستنە نێو کاروبارە ناوخۆييەکان لەلايەن ووڵاتانى دەرو دراوسێ ، بوونەتە مايەى پەکخستنى پێکهێنانى کابينەى هەشتەمى حکومەتى هەرێم و رەوتى کارەکانى زياتر ئاڵۆزاندووە .سەرجەم ئەم پێشهاتانە کاريگەرى نەرێنيان دروستکردووە لەسەر کۆى بۆچوون و لێکدانەوەکان کە بەستنى کۆنگرە کارى لە پێشينەى يەکێتيى نيشتمانى کوردستانە لە پاش هەوڵدان و بڕياردان بۆ پێکهێنانى کابينەى هەشتەمى حکومەتى هەرێم .کارى نەکردە نييە گەر دان بەو راستييەدا بنێين و بڵێين لە پاش نەخۆش کەوتنى جەنابى مام جەلال و دوورکەوتنەوەى لە سەر گۆرەپانى سياسى عيراق بە گشتى و کوردستان بە تايبەتى ، لەويش تايبەت تر غيابى سکرتێرى گشتى يەكێتيى نيشتمانيى کوردستان درزى گەورەى خستۆتە نێو بڕيارە ئانى وسياسى و چارەنووس سازەکان ، بۆيە ئەرکى سەرشانى ئەنجومەنى سەرکردايەتى و مەکتەبى سياسى پاش دوورکەوتنەوەى سکرتێرى گشتى قورسترو پڕ ئاستەنگتر بووە ، نەبوونى يەکهەڵوێستى ويەک ووتارى و يەکڕەنگ و يەکدەنگى هۆکارى زۆربەى زۆرى ئاستەنگ و ئاريشەکانى نێو سەرکردايەتى و مەکتەبى سياسى بووە بۆ هەموو ئەگەرو پێشهاتەکان .

لەو چەند دێڕەى سەرەوەدا دەگەينە ئەوەى کە کۆنگرە کارێکى لە پێشينەى کارە گرنگەکانە بۆ نوێبوونەوەو بە خۆداچوونەوەى حزب لە ئاستى ناوخۆو زەمينە سازييە بۆ ئەو گۆڕەپانەى کە حزب کارو ئەرکە نيشتمانى ونەتەوەيى و حيزبييەکانى تيا پيادە دەکات .ئێستا يەکێتيى لە بەردەم چەند ئەگەرو دووريانێکدايە بۆ بەستن يا نەبەستنى کۆنگرە ، بەستنى کۆنگرە بەم پەلە کردنەى سەرجەم ليژنە فەرعييەکان بۆ دارشتن و نوسينەوەى پێشنيار بۆ پەيرەوو پرۆگرام و کارو بەرنامەى سەرجەم مەکتەب و ئۆرگانەکانى حزب ، کارێکى هێند سانا نيە و کارى پەلەکردن هەڵبەت ئەنجامى ووردو باش نادات بەدەستەوە ، ئەگەر کۆنگرەش نەبەسترێ ئەوا بارەکە خراپتر دەشکێتەوە چونکە لە کۆنگرەى سێهەمى ساڵى ٢٠١٠دا بڕيار دراوە وەکو مادەيەکى پەيرەوى ناوخۆ لە پرەنسيپە گشتييەکاندا لە مادەى ١٨ دا هاتووە : "لەبەر هەر هۆيەک کۆنگرە لە کاتى خۆى نەکرا ببەسترێت ، تەنها پلينيۆم دەتوانێت بۆ ماوەى ٣ تا ٦ مانگ بۆ يەکجار کۆنگرەکە دوا بخات .لە کاتى نەبەستنى کۆنگرە لەو ماوەيەدا سەرکردايەتى شەرعيەتى لە دەست دەدات ".ئەم ماددەيە زۆر بەروونى ديارو ئاشکرايە و لە ژێر رۆشنايى ئەم مادەيە ئەنجومەنى سەرکردايەتى لە ١٠ /١٠ پلينیۆمى بەست و تيايدا بڕيارى دا کە کۆنگرە لە ٣١ / ١ / ٢٠١٤ دا لە کات و ساتى خۆيدا ببەسترێ ، لەم پلينێومە ئەوەهەنگاوە کە ماوەى سێ مانگ و دوو هەفتە ديارى کراوە بۆ درێژکردنەوەب دەسەڵاتى ئەنجومەنى سەرکردايەتى ، کەواتە ئەگەرى درێژ کرنەوەى ماوەى دەسەڵاتى ئەنجومەنى سەرکردايەتى هيچ بوارى بۆ نەماوەتەوە تاکو بۆ جارێکى دى ماوەى دەسەڵاتى درێژبکرێتەوە و بە ناچارى دەبێ کۆنگرە ببەسترێ ، دەنا ئەو سەرکردايەتييە شەرعييەتى نەماوەو نامێنێ .لێرەوە تێفکرين و بيرکردنەوە بۆ ئەو بارو زروف و پێشهاتەى کە لە چەند مانگى دادێ دێتە پێش هەرێم بە تايبەتى و عيراق بەگشتى ، دەبێ بگەرێين بۆ بوارێکى دى تاکو بتوانين بە پێى مادەو بڕيارى حزبى دەسەڵاتى سەرکردايەتى يەکێتيى بگێڕينەوە .بۆئەم ئەگەرە پێشنيار دەکەين کە هەرچى دەکرێ کۆنگرە لە ئان و ساتى دياريکراوى خۆيدا ببەسترێ ، بەڵام بەمەرجێ هەرچى دڕدونگى و لێڵييەک هەيە لە نێوان ئەندامانى سەرکردايەتى ومەکتەبى سياسى هەموو وەلا بنرێن و بە يەک بڕيارو يەک دڵ و يەک دەست و يەک گوتارييەوە خۆ ئامادە بکەن وبچنە کۆنگرەوەو لە ماوەى "٣ بۆ ٦ "رۆژ لە کۆنگرەدا تەنها گفتوگۆ لە سەر راپۆرتى ليژنەکان بکرێ و لە چوارچێوەى پەيڕەوو پرۆگرامدا رێکبخرێ ، هەر لە کۆنگرەدا بڕيار بدرێ کە تاکو مانگى ٦ ى ٢٠١٤ واتا لە "١ / ٦ تا ٢٩ /٦ "لەو نێوانە چەند رۆژێک دەست نيشان بکرێ بۆ هەڵبژاردنى سەرکردايتى و سەرکردايەتى هەڵبژێردراوى کۆنگرەى سێهەم دەسەڵاتى کار بەرێکردنى پێببەخشرێ و ئەو هەڤاڵ و ئەندامانەى بە نيازن خۆ بپاڵێون بۆئەنجومەنى سەرکردايەتى نوێى حزب ژمارەيان لە "٢٠٠ بۆ ٢٥٠ "ئەندام کەم يا زياتر گرنگ نييە ناونوس بکرێن تا رۆژى دەسنيشان کراو دوبارەو هەمان ئەندامانى کۆنگرە بەشدار بن و هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنى نۆێى سەرکردايەتى بکرێ .پێشنيارێکى ديش دەکرێ لێرەوە وەکو داهێنانێکى ديکەى يەکێتيى ئاکتيڤ بکرێ بەوەى لەو ماوەى پاش هەردوو هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئيراق و پارێزگاکان کە بڕيارە لە رۆژى ٣٠ / نيسان / ٢٠١٤ ئەنجام بدرێ کە ئەمەش خۆى لە خۆيدا ئامادەکارى و کارى جدى زۆرى پێويستە و ئەرکێکى قورس و بە هەند هەڵگيراوە و ناکرێ ناديدەگيربکرێ و فەرامۆش بکرێ ، کە پێويستە زۆر بە ووريايى و کارى بەردەوامەوە خۆى بۆ ئامادە بکرێ .لێرەوە باس لەوە دەکەين کە دەکرێ ئەو هەڤاڵ و ئەندامانەى خۆيان کانديد کردووە بۆ ئەنجومەنى سەرکردايەتى نوێى کۆنگرەى چوارەم لە سەرەتاى مانگى "مايس "ى ئەمساڵ و لەو ماوەيەدا تاکو رۆژى دياريکراوى کۆنگرە لە مانگى شەشدا رۆژانە لە کۆميتەو مەڵبەندو کەناڵە لۆکاڵى و ئاسمانيەکانى يەکێتييەوە رۆژانە و شەوانە کۆڕو سيمينارو مێزگردومونازەرە ببەستن ، هەريەکەو لەو بوارەى کە شارەزايى هەيە لە سياسەت بەگشتى و کۆمەڵناسى و راگەياندن و بوارى سەربازى و پەيوەنديەنێودەڵەتييەکان و ...هتد ، ئەمەش کاريگەرى ئەرێنى دروست دەکات لەسەرمێشك و هرزو دەروونى ئەندامان و هەڤاڵانى يەکێتيى کە لە ئەنجامدا دەبێتە مايەى ئەوەى کە لە کۆنگرەدا کێ باشەو کامە هەڤاڵ هەگبەى سياسى و حيزبايەتى پڕە ئەوا بە دڵنياييەوە دەنگى پێدەدرێ و سەردەکەوێت بۆ سەرکردايەتى نۆێى گۆنگرەى چوارەمى يەکێتيى نيشتمانى کوردستان و لە بوارەکەى خۆيدا خزمەتى زياترى نيشتمان و هاوڵاتيان و لە کۆتايەدا حيزبەکەى دەکات .

 2014

Go to top