We have 95 guests and no members online

 

ئه‌مڕۆ 4/2/2014 له‌ هه‌فته‌نامه‌یه‌ك به‌ ناوی (ئاوێنه‌) هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناونیشانی "نێچیرڤان بارزانی په‌نجا هه‌زار دۆلار به‌ شاجوانی كوردستان ده‌دات". من وه‌كو شاجوانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ بنامه‌یه‌كی راستی نییه‌.

له‌ كاتێكدا من به‌ په‌یامنێره‌كه‌ی (ئاوێنه‌) ـم راگه‌یاند، ئه‌م هه‌واڵه‌ راست نییه‌ كه‌چی (ئاوێنه‌) هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌! ته‌نیا بۆ ورژاندنی بابه‌تێك كه‌ وانییه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌وانییه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره‌ په‌یامنێره‌كه‌ی (ئاوێنه‌) كاتێك په‌یوه‌ندی كرد به‌ ناونیشانی په‌یامنێر خۆی نه‌ناساند و به‌بی هیچ شتێك پرسیاری كرد و له‌ كۆتایی هه‌موو قسه‌كاندا ئینجا گوتی من په‌یامنێرم!. دواتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانم قسه‌ی كرد و به‌هه‌منشێوه‌ نه‌گوتی په‌یامنێرم و نه‌گوتی قسه‌مان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌یه‌!.

حه‌زده‌كه‌م ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌م من به‌شانازیه‌وه‌ هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و ئه‌هلی هاوكاری پڕۆژه‌ خێرخوازییه‌كانمان بكات ناوی دێنین، وه‌كو چۆن له‌ دوو مانگی رابردوودا سی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خێرخوازیم ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئێستاشدا خه‌ریكین له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیك گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی خێرخوازی له‌ سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

فێنك محه‌مه‌د/ شاجوانی كوردستان

 

 

Go to top