We have 165 guests and no members online

2004 هه‌ولێر له‌ بێخزمه‌تیدا له‌نێو سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ناسرایه‌وه‌. شارێك بوو هیچ ناسره‌وه‌یه‌كی پایته‌ختی لێ به‌دی ناكرا. ون له‌نێو شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رچاوه‌ی هیچ پێشكه‌وتنێك نه‌بوو. كه‌سێك هات وتی مێژوو ده‌نوسینه‌وه‌. سه‌ره‌تا زۆر سه‌خت بوو رێك ساڵی 2004 بوو، هات له‌ شه‌قامه‌كانی نێو هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تا جاده‌وبانی قیرتاوكرد. ئه‌و كه‌سه‌ نه‌وزاد هادی بوو.

 له‌ 2005 هه‌ولێر مۆمی پێشكه‌وتنی ده‌ستی پێكردو كلیلی دروستكردنی بینایه‌و نه‌خشه‌ی ئاوه‌دانی بۆ دۆزرایه‌وه‌. نه‌وزاد هادی ده‌ستی كرد به‌ گه‌ڕانێكی مه‌یدانی رۆژانه‌و سه‌رجه‌م كه‌موكورتییه‌كانی دۆزیه‌وه‌. ده‌ستكرا به‌ هه‌ندێ پرۆژه‌و رێگه‌ خۆشكرا بۆ هه‌ندێ بواری بچوك له‌ پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌ندێ كۆمپانیای ئه‌هلیش هاتنه‌ پێشه‌وه‌.

له‌ 2006 به‌رنامه‌و ئه‌جێندای ئاوه‌دانی دارشت و ده‌ستی كرد به‌ جێبه‌جێكردنی.

له‌ 2007 هاوڵاتیانی هه‌ولێر متمانه‌و خه‌ونی پێشكه‌وتنی هه‌ولێریان لابوو به‌راستی. ده‌رگا به‌رووی كۆمپانیا بیانیه‌كان كرایه‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانیش دیراسه‌ی هه‌ولێریان ده‌ست پێكرد.

2008 ده‌سپێكی مێژووی ئه‌و پیاوه‌ بوو توانی به‌رووی پێشكه‌وتنی خێرای جیهانی ده‌رگای هه‌ولێر به‌سه‌ر وڵاتان بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كانیش گه‌واهی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپاو ئه‌مریكا زیاتر به‌رچاوبوو. له‌ 2009 گه‌شتی هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێكرد و وه‌به‌رهێنه‌ ئه‌ورووپییه‌كان رویان كرده‌ هه‌ولێر. له‌ 2010 توركیا هاته‌ سه‌رهێڵ و به‌فه‌رمی وه‌به‌رهێنانی له‌ هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ست پێكرد.

له‌ 2011 سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی خۆشگوزه‌رانی هه‌ولێربوو كاتێ به‌ وێنه‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ده‌ به‌راورد ده‌كرا ده‌بینرا كه‌ شارستانیه‌تی ئه‌و شاره‌ چۆن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

له‌ 2012 ده‌ستكرا به‌ نه‌خشه‌ی پێشكه‌وتنی شارو فراوانبوون و جموجۆلی بازرگانی و دروستكردنی ته‌لارو هۆتێڵ و كافێ و باخچه‌ی ستاندراد و ده‌ركه‌وتنی چالاكی وه‌رزشی و هونه‌ری و فیستڤاڵه‌كان و په‌ره‌پێدانی لایه‌نی هونه‌ری و كه‌لتوری.

له‌ 2013 ساڵی هاتنی گه‌شتیاران بوو به‌تایبه‌ت دیمه‌نه‌ ره‌نگینه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌زۆربه‌ی رۆژنامه‌و میدیاكانی جیهان ناونیشانی پێشكه‌وتنی هه‌رێم بوون.

له‌ 2014 پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێشكه‌وتنی شاری هه‌ولێر له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی تره‌. ئه‌و پیاوه‌ به‌هه‌مو پێوه‌رێك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جارێكی تر پارێزگاری هه‌ولێر بێت. شایسته‌ی ده‌نگپێدانه‌وه‌و سوپاسكردن و رێزگرتنه‌ لێی. بۆچی؟ چونكه‌ به‌ به‌رنامه‌و پلانه‌كانی هه‌ولێر بۆ چه‌ندین ساڵی دیكه‌ دڵنیایی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی گره‌نتی ده‌كات.

 

Go to top