We have 70 guests and no members online

هەرچۆن کوردبوونمان گومانی تیادا نییە و مان و بوونمانلە قەیران دەرچووە هەروەها بوونی باوەڕی ئاینی لە ناو گەلی کوردستانداچەسپیوە و گومانی تیادا نەماوە. ئایینەکان لە قەیران دەرچوون و مەترسی لەناوچوونیان بەسەرچووە، بۆیە بە ئامانجی پەرەسەندنیانهیچ کامیان پیویستیی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و شەڕانێتی نەماوە. کوردستانەکەیە هێشتا وەک نیشتمانێک ئازاد نەبووە و تەنانەت مەترسیی مۆلەقاویشی لەپێشە و دووریش نییە دوژمنانی هەر هەلیان بۆ هەڵکەوێت پتر نەچنە گژودژی. لەبەرئەوەیە ئەو دیاردانەی لە ئەنجامی تێکۆشانەکەی بۆ سەربەخۆیی هاتوونەتە کایە ڕەوایی خۆیان هەیە و زیاتر پەیوەندیی بەفرسەخەکە و هەستی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆیی نیشتمانەوە هەیە نەک نەتەوەخوازیی توندڕەوانەی کفراوی.         

لە کۆمەڵگەی دیموکراتیدا کە هەموو شتێکلەگەڵ کات و سەردەمدا لە گۆڕاندایە و بڕیار لەدەست زۆرینەدایە. ئەو بۆچوون و باوەڕانەی هێلی سووری نەگۆڕیان داناوە بۆ گەمارۆدانی ئازادییەکانی مرۆڤ ناتوانن لەو جۆرە سیستەمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەدا پشوودرێژبن. بۆیە نە دەسەڵاتدارانی ئایینخوازی گیرخواردوو دەتوانن دیموکراتیی ڕاستەقینە ببەن بەڕێوە نە نەتەوەخوازانی توندڕەو نە دیکتاتۆریای کرێکاران. لە ئەنجامدا هەموویان دەکەونە بەکارهێنانی توندوتیژیی کارەساتاویکاتێک سەرپێچی لە سنوور و هیلە سوورەسەپێنراوەکانیان دەکرێت. بەڵام هیلی سوور لەگەڵ دیاردەی پیرۆزی سەر بە فرسەخی تایبەتیی کۆمەڵگە دوو شتی جیاوازن لە یەکتر. ئەو فرسەخەی ئێستا گەلی کورد و کوردستانی پیادا تێپەڕ دەبێت فرسەخی ئازادی و سەربەخۆبوونی کوردستانە وەک نیشتمانێک، بۆیە هەر دیاردەیەک لەلایەن زۆرینەوە پەسەندکرابێت لەو فرسەخەدابوون و جێگیربوونی ڕەوایە. لە نێوان پیرۆزی و پەرستنیشدا جیاوازییەکی دیار هەیە؛ دیاردەپەرستراوەکان پیرۆزن بەڵام هەموو پیرۆزێک پێویستناکات بگاتە ڕاددەی پەرستن. کوردستان چەند نەتەوەیەک و ئاینێکی جیاوازی تیاداهەیە و ئەم فرسەخەی ئێستای فرسەخێکی هەستیارەبەرەو چەسپاندنی ئارەزووی ڕاستقینەی پێکەوەژیانی ئەو پێکهاتانەی لە دواڕۆژە سەربەخۆکەیدا. هەر کاتێکیشئەم فرسەخە کۆتایی بێت سروودی ئەی ڕەقیبیش وەک هەموو دیاردە فرسەخێیەکانی تر ئەو گڕوتینەی ئێستای نامێنێت و دەبێتە یەکێک لە پاشماوە بەسەرچووەکانی فرسەخە کۆن و دێرینەکان. ئەوسا لەبری ئەوەی لە پەرلەمانی وڵاتدا بگوترێت لەوانەیە لە هەندێک بۆنەی میژوویی و وەرزشی و کەلەپووریدا بگوترێت. من لەو باوەڕەشدا نیم پەرلەمانی وڵاتانی سەربەخۆی خاوەن سیستەمی دیموکراتی بە سروودی سەربەخۆبوونی نیشتمانییان یان بە ویردخوێندنی ئاینییانە بکرێنەوە و دەستپێبکەن. سروودی ئەی ڕەقیب لەم فرسەخەی ئێستا کوردستانی پیادا تێپەڕدەبێت وەک جەژنی نەورۆزەکە وایە کە ئەویش لە ڕووی ئاینییەوە ناڕەوا نیشانەی پرسیاری خراوەتە سەر. خۆ ئەگەر لە ڕووی خاسێژیشەوە تەماشای ئەو جۆرەوشانەی هۆنراوەی ئەی رەقیب بکەین (کە لای هەندێک بڤەن؟) ئەوا دەبێت ئەوە بزانین ئەوانە تەنیا وشەی هۆنراوەبێژێکن و واتاکانیان مەجازییە و لێچواندن مەبەستە پێیان نەک ڕاستەوڕاست ئەو واتایە دەبەخشن کە لە فەرهەنگدا هەیانە. هۆنراوەبێژ بۆی هەیە خۆشەویستەکانی، دڵدارەکەی، دایکی، شارەکەی، نیشتمانەکەی، دۆستەکەی یان منداڵەکانی . . . هتد بە گەلێک وشەی وەک گوڵ، خۆر، هەتاو، مانگ، ئەستیرە، جیهان، ئاسمان لێکچواندنیان بکات، یان بە هەر وشەیەکی جوان و پیرۆز و زەبەللاحی تر بێت. بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە کە دەقاودەق مەبەستی وایە، بەڵکو ئەو جۆرە دیاردە خاسێژییانە دەکەونە ناو کەوانەی ڕەوانبیژییەوە و پەیوەندی بە هونەرە ڕەوانبێژییەکانەوە هەیە، بۆ نموونە: کاتێک کەسێک بە کەسێکی تر دەڵیت "تۆ ئەستیرەی منیت. " مەبستی ئەوەیە کە هێندەی ئەستیرەیەک جوان و گەشاوەیە نەک ئەستێرەکەی لابردبێت ئەوی لە جێی دانابێت. ئەگەر کەسێکیش نەیەوێت لە ڕێگای چەواشەکردنی ڕاستییەکانەوە خۆی بەناوبانگ بکات(دینمانە ئاینمانە)یکوردستانەکەش هەر ئەوە دەبەخشێت. ئێستاش دەمێنێتەوە ئەوەی ئایا چاکە ئەم جۆرە دەربڕینانە ــ خویندنی ویردی ئاینی یان سروودی نەتەوەیی ــ لە دەستپێکردنی چالاکیی فەرمیی حکومەتیدایان کردنەوەی یەکەمجاری پەرلەمان یانهەر بۆنەیەکی فەرمی تردابێت، بگوترێن؟ بە باوەڕی من سەبارەت بە سروودی ئەی رەقیب تا ئەو ڕۆژەی پێویست دەکات چاک وایە لە پەرلەماندا ئاوازەکەیبە مووزیک لێبدرێت نەک وشەکانی، هەروەک چۆن لە هەندێک وڵاتانی ئەم سەردەمەدا بووە بە باو. ئەوەی لە ڕژێمە دیموکراتییەکاندا باوە ئەم جۆرە دیاردەی دەربڕینانە لە هەندێک بۆنەی ئاینی، کۆمەڵایەتی و وەرزشیدا دەردەکەون نەک لە بۆنە حکومەتی و فەرمانڕەواییەسیاسییەکاندا.

دەربارەی ئەوەش کە کەسێک وەک خەڵکەکەی تر لەبەری پیرۆزیی دیاردەیەک هەڵناسێتەسەرپێان، ئەگەر یاسایەک نییە ئەوەی کردبێتە ئەرکی ئەستۆ ئەوا ئەو کەسە هەموو ئازادییەکی هەیە هەلنەسێت و پێویستناکات ئەوە بکرێتە کراسەکەی عوسمان، چونکە ئەو کردەوەیە کردەوەیەکی دەروونی نییە بەڵکو هەڵوێستێکی کەسییە بەرامبەر پرسێک لە هەلومەرجێکی تایبەتیدا. لە دیموکراتیشدا هەموو تاکە کەسێک بۆی هەیە بەبێ مەرایی کردن بەرامبەر دیاردەیەک یان بۆچوونێک یان هەر شتیکی ترهەڵوێستی خۆی بە شێوەیەک لە شێوە بێ زیانەکان دەرببڕێت. بۆ نموونە، لە چوونە پرسە و سەردانی گۆڕستانی موسوڵماندا هیچ کەسێک زۆری لێناکرێت فاتیحا بخوینێت چونکە سەرەنجامەکەی بۆ کەسەکە خۆیەتی نەک بۆ گشتی جەماوەر و نیشتمان یان ئاینێک. ڕەوایی و ناڕەوایی هەڵوێستێکی لەو جۆرەی ئەندامێکی هەڵبژێردراوی پەرلەمانیش ئەو کەسانەی دەنگیان بۆ داوە بڕیاری لێدەدەن.

لە هەندێک وڵاتانی جیهانیشدا سروودە نیشتمانییەکانیان گۆڕینیان بەسەردا هێنراوە و یەکێکیش لەوانە سروودی نیشتمانی فەرەنسایە کە لە مێژوودا بەیەکەم سروودی نیشتمانی دادەنرێت. جگە لە دەقە بنچینەییەکەی دوو شیوازی تریشی هەیە کە لە پاشاندا دەستکاریی کراوە. بەڵام یەکەمەکە هەر ماوە و جێ و شوێنی خۆی هەیە.

بۆ ئەو کەسانەش کە لایان سەختە سروودی ئەی ڕەقیب وەک ئێستاکەی بچڕن وا لە خوارەوە ــ لەگەڵ داوای لیبوردن لە دڵداری مەزن ــ سروودەکەیان بە هەندێک لێگۆڕینەوە بۆ پێشنیازدەکەم. با ئەی رەقیبێک () بۆ ئەوانیش هەبێت و هەر کەسێک کامیانی پێ خۆشە ئەوەیان بچڕێتئەگەر نیازیان نییە بە مەبەست لەناوی ببەن لەناوی ببەن.         

ئەی‌ خەنیم ھەر ماوە قەومی کورد زمان

نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان

کەس نەڵێت کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین

سەیریکەن خوێناوییە ڕابردوومان

لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر

تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان

ئێمە ڕۆڵەی میدیا و دێرینترین

ژینمانە، شادیمان ھەر نیشتمان

لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە

Go to top