We have 41 guests and no members online

ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی، واته‌ هه‌مو گه‌ل تێیدا به‌شدارده‌بێت، هه‌مو تاكێك بۆی هه‌یه‌ به‌ یه‌كسانی یان راسته‌و خۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌ هه‌ر جۆرێك له‌ جۆره‌ كان، به‌شداری ده‌كات له‌ حوكم، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌مو كایه‌ كۆ مه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، یاساكان به‌ هۆی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه‌وه‌، داده‌ندرێن و په‌ره‌یان پێده‌درێت و رێك ده‌خرێن. له‌ په‌رله‌مان به‌راوێژو كفتو گۆی له‌سه‌رده‌كرێت و، ده‌كرێنه‌ بریار وده‌بنه‌ یاسا بۆ به‌رێوه‌بردنی وه‌ڵات وه‌ چاره‌ نوسی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی. بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی دیاری ده‌كات، له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسیدا هاوڵاتیان به‌ ئازادی و یه‌كسانی مووماره‌سه‌ی كاری رۆژانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسیێَكیان له‌ سه‌ر هه‌بێت، له‌ ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسیدا هه‌موشتێك له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه‌، به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زیی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت حوكمی گه‌ل، هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك رۆشنبیری سیاسی و دیموكراسی تێدا بگاته‌ ئاستێكی ئه‌ونده‌ فراوان، بتواندرێت ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات تێدا له‌ ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا به‌ ئاشتی و ئارامی به‌رێوه‌ بچێت ئه‌وه‌عه‌داڵاتی كۆمه‌لایه‌تی تێدا به‌دیی دێت. دیمو كراسی به‌واتای یۆنانیه‌كه‌ی، واته‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل. به‌ڵام زۆر جار دیموكراسی تێك هه‌ڵكێش كراوه‌ وشێوازی حوكمه‌كه‌یده‌گۆردێت، بۆنمونه‌، (دیموكراسی لیبرالی) په‌یوندی نێوان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌ومانایه‌دێت وتا دیموكراسی زۆرینه‌ یان حوكمی زۆرینه‌ واتا جۆرێك له‌جۆره‌ كانی حوكمی سیاسی هه‌مه‌له‌یه‌نه‌یه‌بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی حوكم. (دیموكراسیه‌تی زۆرینه‌) ئه‌وه‌یه‌له‌ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی نهێنیدا زۆرینه‌ی گه‌ل ده‌نگده‌ده‌ن به‌ نوێنه‌رانی حیزبێك بۆ كاتێكی دیاری كراو حوكمی وه‌ڵات ده‌كات بۆئه‌م جۆره‌یان بۆ پابه‌ند بونی زۆرینه‌یه‌ به‌ رێزگرتن له‌ ڕای كه‌مینه‌ و پاراستنی مافی هه‌ر تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌دا. پرۆسه‌ی گه‌شه‌ سه‌ندنی عه‌داڵاتی كۆمه‌لایه‌تی له‌وه‌وه‌ ده‌ستپێ ده‌كات بتوانێت ته‌رازوێك له‌نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ هاوسه‌نگی رابگرێت، چونكه‌ حوكمی دیموكراسی به‌بی عه‌دالاتی كۆمه‌لایه‌تی ناته‌واوه‌ و هیچ مانای دیموكراسی ناگه‌یه‌نێت. جۆره‌ كانی حوكمی دیموكراسی ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین خۆی له‌م نمونانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ (دیمو كراسی لیبرالی) وه‌كو ئه‌مریكا. ، (دیموكراسی علمانی) وه‌كو زۆربه‌ی وه‌لاتانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا، (دیموكراسی گه‌ل) وه‌كو وه‌لاتی ێین، (دیموكراسی پاشایه‌تی) وه‌كو وه‌لاتی بریتانیا وچه‌ند وه‌لاتێكی تر، (دیموكراسی راسته‌وخۆ) له‌ فرنسا، (دیموكراسی نوینه‌رایه‌تی) سویسرا، هه‌ر وه‌ڵاتێك به‌ شیوه‌یه‌ك حوكمی دیموكراسی ده‌كات. دیموكراسی وه‌ك هه‌رشتێكی تر نسبیه‌. واته‌ له‌وه‌ڵاتێكدا بۆ وه‌لاتێكی تر ده‌گۆرێت له‌ هه‌ر وه‌لاتێك دیموكراسی هه‌بێت ئه‌وه‌ پیشكه‌وتن ره‌ فاهی ژیانی تیدا پێشده‌كه‌وێت

 

Go to top