We have 78 guests and no members online

په‌یجی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

په‌یچی فیسبوکی سه‌رۆکی هه‌رێم

په‌یجی فیسبوکی هۆشیار زێباری ده‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق

په‌یجی فازل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

په‌یجی جعفر ئیمینکی به‌رپرسی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی رێکخستن

په‌یجی هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی پیوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان

نوسراوی لقی شه‌ش بۆ مه‌کته‌بی ناوه‌ندی رێکخستن

من له‌ ساڵی 2007 وه‌کو کوردێک له‌ سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر میلاکی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ فینلاندا با ناونیشانی (نوسه‌ر) دامه‌زرام.

له‌ به‌رواری 1/9/2013 باڵیۆزێکی نۆێی دامه‌زراوی ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب له‌ باڵیۆزخانه‌، به‌ بێ هیچ پاساوێکی یاسایی و دوور له‌ ره‌وشتی پیشه‌یی و مرۆڤایه‌تی دوای حه‌وت ساڵ ناونیشانمی له‌ (نوسه‌ره‌وه‌) گۆری بۆ (پاسه‌وان) و داگرتنی موچه‌ی مانگانه‌که‌م. تا ئێره‌ ئاسایه‌ که‌ عه‌ره‌ب له‌وه‌ خراپتریش به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی کورد بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رسورمانی من ئه‌وه‌یه‌ و جێگای داخ و ئه‌سه‌فه‌، هه‌موو ئێوه‌ی به‌رێزم ئاگادارکرده‌وه‌، گه‌ر هه‌ستی مرۆڤایه‌تیتان و کوردایه‌تیتان نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستان هه‌بێت خۆ ده‌بوایه‌ وه‌کو کوره‌ شه‌هیدێک و ئه‌ندامێکی ماندوی پارته‌که‌تان وه‌ ده‌نگهاتبان، ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌ڵک و مێژژوی خه‌باتی خۆتان دابراون، ته‌نانه‌ت تاقه‌تی ئه‌وه‌تانیش نه‌بوو وه‌ڵامی سڵاویش بده‌نه‌وه‌. ئێوه‌یه‌ک وا وه‌ڵامی کوره‌ شهیدێکی بنه‌ماڵه‌ پارتی و کادرێکی ماندووی رێبازی بارزانی نه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ به‌ رۆژی نیوه‌رۆ له‌ لایه‌ن ته‌نیا باڵیۆزێکی ره‌گه‌زپه‌رست زوڵمی لێکراوه‌ له‌ کاتێکدا وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌که‌ش کورد بێت. ئه‌رێ گه‌ڵۆ من ده‌پرسم داخۆ ئه‌م به‌رێزانه‌ ده‌توانن مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌م ده‌وله‌تانه‌ وه‌رگرنه‌وه‌ که‌ زوڵمه‌کانیان له‌ ئه‌ژمار نایه‌ن؟

دلێر مه‌لا په‌روێزmalaparwez@yahoo.  com

 

Go to top