We have 14 guests and no members online

 ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ قه‌یرانی ترین ڕۆژگاره‌كانی ته‌مه‌نیدا گوزره‌ر ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌ك هیچ حكومه‌تێك قه‌یرانی سیاسی و ئابووری وای به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیبێت و كارو باره‌كانی گه‌یشتبنه‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ ته‌نها كه‌سێك له‌ دانیشتوانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حكومه‌ته‌ بڕوایان به‌ هیچ به‌ڵێنێكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان نه‌مابێت ته‌نها ڕێگایه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و داواكاریان بۆ به‌جێهێنانی خواست و مافه‌كانیان، بریتی بێت له‌ خۆ نیشاندان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا. زۆرجاریش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ بۆنه‌ته‌ هۆیه‌كی زۆر حه‌ریج و نیگه‌ران كه‌ر بۆ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ یان ئه‌وه‌تا شوێنی كاره‌كانی خۆیانیان به‌جێ هێشتووه‌ یان ئه‌وه‌تا به‌درۆكردن له‌به‌ردم خۆپیشانده‌راندا خۆیان له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ پاراستووه‌ یان هه‌ندێ جاریش كه‌ جێگای خۆ شاردنه‌وه‌یان نه‌بووه‌ به‌ چه‌ند به‌ڵێنێكی درۆ هه‌ست و سۆزی خۆپیشانده‌رانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورت هێور كردۆته‌وه‌. به‌ڵام نه‌ خۆشاردنه‌وه‌ی به‌رپرسان و نه‌قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌ په‌یمانی درۆ نه‌بوونه‌ته‌ هۆیه‌ك بۆ پاراستنی سومعه‌و كه‌سایه‌تی حكومه‌ت. ئه‌وشمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش بێ توندو تیژی نه‌بووه‌و ئه‌وه‌تا دانیشتوانی سیدسادق بۆ به‌جێ هێنانی خواستی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كه‌ش شه‌هیدێك وچه‌ند برینداری لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین دام و ده‌زگای حكومی و مه‌ده‌نی به‌رد باران كران و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ 2-3-2014 دا وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و هه‌رێم خۆپیشاندانێك سازكرا و به‌یان نامه‌ی ناره‌زای له‌ دژی ئه‌وبه‌ڵێنه‌ درۆیینانه‌ی كه‌به‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌درابوون ئاراسته‌ی هه‌ردوولا و رای گشتی كرا. ئیتر ئه‌مه‌ باسی خۆپیشاندانی ناوه‌نده‌ زانستیه‌كانی كوردستان ناكرێت كه‌قوتابیانی زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیشی گرته‌وه‌و خۆێندكارانیش بۆ گوزارش كردن له‌ خواسته‌ ڕه‌واكانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ خۆپیشاندانیان كردووه‌ یاوه‌كو مانیان گرتووه‌و هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌جێ هێشتووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌نه‌ش گه‌یاندنی داواكانی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ سه‌رانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ته‌واوی هه‌رده‌ست وه‌ردانێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كاروباری ئه‌و به‌ڵینانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی داویه‌تی به‌دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئیدانه‌ ده‌كات و ده‌یداته‌ دوواوه‌، له‌م بارودۆخه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ده‌بوو پێش گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ هه‌ندێ له‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك سرینی ئاوی ده‌م وچاویان، بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیانیان ڕابگه‌یاندایه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆشن بیری ده‌سه‌ڵاته‌ هێشتا لای ئێمه‌ چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه‌، به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆستانه‌و داگیر كردنیان شه‌رێكی هێمنانه‌ی ده‌وه‌ن به‌ئاشیان له‌سه‌ر كراوه‌، كاربه‌ده‌ستان به‌ده‌م قاقاوه‌ پێشوازیان له‌م سه‌ردانه‌ كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ به‌خۆیان زانیبێت یان نا ئه‌م سه‌ردانه‌ ماناو مه‌دلولێكی سیاسی خراپی بۆ ئه‌وان به‌جێ هێشووه‌، وه‌ك خۆیان ناویان لێ ناوه‌ زمانی سه‌رده‌م و شێوازی سه‌رده‌م. دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شاره‌زوور باش ده‌زانن ئابه‌و شێوازه‌ خه‌نجه‌رێكیان له‌پشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دا كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كارو كاسپی به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌وه‌ ده‌كات. یه‌كێك له‌به‌ر پرسانی ئه‌و حیزبه‌ ده‌سه‌ڵات دارانه‌ به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی وتبوو " ئێوه‌ نابێت هه‌ندی مافی خۆتان هه‌یه‌ داوای بكه‌ن چونكه‌ ئێمه‌ ڕێگا ناده‌ین كه‌ ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌وێته‌وه‌ نێو ناوانه‌وه‌، ئێمه‌ له‌مه‌قبه‌ره‌یه‌ك زیاتر سه‌یری شاره‌كه‌تان ناكه‌ین"

به‌هه‌رحاڵ ئه‌م جاره‌ش دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مسه‌ردانانه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردو پشت گوێ خستنی كه‌یسی به‌ پارێزگا بونی هه‌ڵه‌بجه‌ و گرنگی دان به‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی، دووباره‌چۆن ساڵانه‌ فاتیحایه‌كی ناڕه‌وانیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌قبه‌ره‌یه‌ی كه‌ خۆیان ناویان لێ نابوو ده‌خوێند، ، كه‌واته‌ حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم بریتیه‌ له‌ قه‌واره‌یه‌كی پاره‌ په‌یداكردن وبه‌س و هه‌لومه‌رجی به‌حكومه‌ت بوونی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌رچه‌ند من دڵنیاشم زۆرێك له‌و به‌ڵینانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند داونی به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ نابنه‌ هۆیه‌ك بۆ سارێژ كردنی ئه‌و برینه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌جه‌سته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دروست كردووه‌ و ڕه‌نگه‌ ڕۆژانی داهاتووش له‌ڕێگای سندوقه‌كانی ده‌نگ دانیشه‌وه‌ برینی زیاتر له‌و جه‌سته‌یه‌ دروست بكه‌ن تاوه‌كو كۆتا فاتیحه‌ی له‌سه‌ر ده‌خوێنن.

 

Go to top