We have 164 guests and no members online

له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، كورد ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌به‌ره‌وپێش بردنی پرۆسه‌ی سیاسی گێڕاوه‌ كورد هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی

شیعه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ئاڵۆزه‌ی دوای ئازادی عێراق وبه‌شدارینه‌كردنی زۆربه‌ی سوننه‌كان له‌پرۆسه‌ی سیاسی.

كورد عێراقی له‌و دۆخه‌ دژواره‌ تێپه‌ڕندو مالیكی ئه‌وه‌نده‌به‌هێزكرد كه‌ به‌ وته‌ی به‌ناوبانگی فارسه‌كان ماری له‌حه‌وشه‌ی خۆی به‌خێوكرد، به‌هیوای پاڵپشتی و دڵنیای له‌به‌شداری چالاكی كورد له‌حكومه‌تدا بوو كه‌مالیكی ئه‌وه‌نده‌ بۆبایكۆت كردنی سوننه‌كان و لایه‌نگرانی عه‌لاوی حسابی نه‌ده‌كردو ڕكابه‌رێكی سه‌ره‌كی و به‌هێزی وه‌ك ئه‌وی له‌سه‌ر ڕێی خۆی لابرد.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، مالیكی زۆربه‌هه‌ڵه‌ له‌ هاوپه‌یمانی و ده‌رون پاكی كوردان تێگه‌یشت و داواكاری و مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كوردی پشت گوێ خست و نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵی بۆچاره‌ سه‌ری كێشه‌كان و مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی كورد وه‌ك ماده‌ی 140 نه‌دا،

پاشان به‌خولقاندنی كێشه‌و گرفتی نوێ، خه‌ونی كوردی بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تاڵ كردووه‌. له‌ئێستاش دا بودجه‌ی هه‌رێمی وه‌ك كارتێكی فشار خستووه‌ته‌ ڕو تاله‌ ڕێگای قه‌یرانی ئابوری یه‌وه‌ كوردستان توشی

شڵه‌ژان و كێشه‌ جۆراو جۆره‌كان بكات. ئه‌گه‌ركه‌مێك به‌ساكارانه‌ سه‌یری قه‌یرانی ئابوری له‌هه‌ندێ وڵاتانی جیهان بكه‌ین

زیاتر له‌ئامانجی مالیكی تێده‌گه‌ین. قه‌یرانی ئابوری له‌كوردستان، دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان و وه‌ستانی جوڵه‌ی بازاڕی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته‌ ئاراوه‌ و دۆخی ئه‌منی تێك ده‌دات و له‌دوای ئه‌مانه‌ش، پلان و به‌رنامه‌ی ستراتیژی و درێژخایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وه‌ستێنێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌ون و ئاواته‌كانی هه‌رتاكێكی كورده‌ كه‌بۆ دواڕۆژی نیشتمانه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

له‌م هه‌لو مه‌رجه‌ی ناوچه‌كه‌و عێراق دا كه‌پاشماوه‌كانی به‌عس له‌كه‌ركوك دژبه‌ كورد خه‌ریكی خۆڕكخستنن و داعش به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ له‌باری ئه‌منی هه‌رێم ده‌كات، مالیكی له‌ژێر كاریگه‌ری وڵاتانی ئقلیمی و دژ به‌سیاسه‌تی ناوچه‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌قه‌یرانی سوریا

مالیكی بودجه‌ی وه‌ك كارتێكی فشار سه‌ر له‌نوێ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ تا كورد مل كه‌چی خۆی بكات و له‌ ڕۆڵی كورد له‌ناوچه‌كه‌ ڕگری بكات. له‌ئێستایشدا وه‌ك بڵێی عێراق مه‌دینه‌ی فه‌زیله‌یه‌و هیچ روداوێكی هاوشێوه‌یه‌ی رۆژنامه‌نوس محمد بدیوی شه‌مبه‌ری، نه‌بووه‌ به‌ڵام بۆنا ته‌نیا له‌ساڵی 2013دا 302 حاڵه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌ عێراق تۆماركراوه‌ كه‌ 19 حاڵه‌تی كوشتنیان له‌ نێودایه‌ جابۆیه‌ ده‌ڵێم ئه‌مجاره‌ش له‌لاوازی كورده‌ له‌به‌غدا مالیكی پێش بریاری دادوه‌رو له‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌بێته‌ بۆلیس و له‌چالاكیه‌كدا ئه‌فسه‌رێكی كورد ده‌سگیر ده‌كات و لۆژیكی خوێن به‌ خوێن وه‌ك كارتێكی تۆڵه‌ پیشانی كورد ده‌دات.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌توانن بڵێین كه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ی مالیكی بانگه‌شه‌ی پێشوه‌ختی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقه‌، به‌ڵام نابێت خۆمان له‌ئاست ئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌ی مالیكیش بێده‌نگ بكه‌ین و پێویسته‌ كورد به‌هێزێكی یه‌كڕیزی و نه‌ته‌وه‌یی كوردی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مالیكی و بیرۆكه‌ شۆڤێنیانه‌ كه‌ی بكات. . . .

 

Go to top