We have 61 guests and no members online

كاتیك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌برسا و به‌هؤی دواكه‌وتنی موچه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م زومی كامێراكاندا گریان له‌ قورگیدا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌ خۆی پی ناگیرێت و به‌كوڵ ده‌گری ئیتر هیچ شتێك به‌ها و مانای نامێنێت كه‌ پێ ی ده‌وتریت به‌رگری له‌ خاك و ووڵات، ئه‌وه‌ی ئه‌گوزه‌رێت خه‌تای كێ یه‌ كێ لێ ی به‌رپرسیاره‌، كه‌ی ووڵات ئاوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ ئه‌بێت كه‌سێكی وه‌ك مالكی یاری به‌ هه‌ست و نه‌ستی زیاتر له‌ شه‌ش ملیون خه‌ڵك بكات ئایا ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی كی یه‌ كه‌ ئه‌و كابرایه‌ بۆته‌ نانده‌ر و نان لێسه‌نه‌ری میلله‌تێك، ئایا ئه‌و خاكه‌ی كه‌ كوردی له‌سه‌ر ئه‌ژی و به‌زۆر و دور له‌ویستی خه‌ڵكه‌كه‌ی لكێنراوه‌ به‌ ووڵاتی عه‌ره‌بانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێخێر و وشكه‌ كه‌ خێری پێ بكرێت یان ئه‌و به‌شه‌ بوجه‌یه‌ی كه‌ به‌ركورد ده‌كه‌وێت داهات و ده‌سكه‌وتی ئه‌و پلانه‌ تۆكمه‌ و به‌هێزه‌ ئابوری وبازرگانی یه‌كانی حكومه‌تی عیراقه‌ تا ئاوا منه‌تمان به‌سه‌ر بكات، بێگومان نه‌خێر ئه‌و حه‌ق و مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ و خوای گه‌وره‌ به‌خاكه‌كه‌ی به‌خشیوه‌، به‌بڕوای من سیاسی یه‌كانی كورد ئیتر پێویسته‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ ده‌بێت ببێت بیكه‌ن و كورد وته‌نی بیبڕێننه‌وه‌، كورد ساڵه‌هایه‌ غه‌دری لێ ده‌كرێت له‌ ڕابردودا هه‌میشه‌ چه‌وساوه‌ته‌وه‌ به‌ جۆره‌ها شێوه‌ له‌سه‌رده‌ستی ڕژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كاندا، ئێستاش له‌ پاڵ دیموكراتی و فیدراڵی و په‌رله‌مانی و پێكه‌وه‌ ژیان و ده‌یان قسه‌ی بێ مانای تردا ئه‌یانه‌وه‌ێت له‌سه‌ر میزانجی كه‌سه‌كان برسی و نان بڕاومان بكه‌ن شه‌ڕی ده‌رونی و سیاسه‌تی برسیكردن و ته‌سلیم بوونمان به‌رامبه‌ر پیاده‌ بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌ڵێم گریانی ئه‌و برا پێشمه‌رگه‌یه‌ و ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ خێزانه‌كه‌ی پیایدا گوزه‌ر ده‌كات هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان ده‌هه‌ژێنێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌خاته‌ ژێر پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌بێت له وه‌ زیاتر قبوڵی نه‌كات و سنوریك بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ دابنێت كه‌ ئه‌گوزه‌رێت، چونكه‌ ئێستا ناحه‌زانی كورد باش ئه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ پاریزه‌رێكی ئه‌م نیشتیمانه‌ نان نی یه‌ بیدات به‌خێزانه‌كه‌ی كاتێك ئه‌وه‌ ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بێت چۆن ئه‌توانێت به‌رگری له‌ نیشتمانه‌كه‌ی بكات له‌ به‌رامبه‌ر دوژمندا كه‌ هه‌موو كاتێك ئێمه‌ له‌ژێر مه‌ترسی په‌لاماردانداین له‌لایه‌ن ناحه‌زه‌كانمانه‌وه‌، ئیتر كاتی بڕیاری كۆتای یه‌ ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ لیسته‌كه‌ی مالكی ته‌نزئامێز پێمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كورد ئه‌یه‌وێت جیا ببیته‌وه‌ با جیا ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌بڕوای من ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئیمه‌ی كورد تواناو جورئه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بیت جیا ببینه‌وه‌، بۆیه‌ له‌كۆتادا ده‌ڵێم ده‌با بۆیان بسه‌لمێنین كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین و سازو ئاماده‌و ئاواته‌ خوازین ماڵه‌كه‌مان كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ دورله‌ویست و ئیراده‌ی خۆمان لكاندوتانه‌ به‌ماڵه‌كه‌ی خۆتانه‌وه‌ جیا بكه‌ینه‌وه‌ هه‌ركه‌س له‌ ماڵی خۆی، ئێمه‌ نه‌برای ئێوه‌ بووین نه‌ ئه‌بین به‌براتان. 

Go to top