We have 141 guests and no members online

زنیجره‌ی دووه‌م - به‌شی یه‌كه‌م. . .

رۆشنبیر:-

ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ و داوه‌ری كردن وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباره‌كان پشت به‌ هزری نوێ و ئازادی خوازانه‌ و پێشكه‌وتووخوازی ده‌به‌ستێ نه‌ك له‌سه‌ر باوه‌ڕی ده‌مارگیریانه‌، دژی رژێم و بنه‌مای نوێ. . !!

كورته‌یه‌ك:-

دادوه‌ری كردن و قازی شه‌رعی

دادوه‌ری كردن پله‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا نرخ و به‌های تایبه‌ت باڵای خۆی هه‌یه‌. . له‌ (فقه‌ الاسلامی) دا به‌ هه‌مان شێوه‌ دادوه‌ر و دادوه‌ری كردن زۆر هه‌ستیار و نرخێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. . !!

مانای (لغوی) :-

له‌ بنه‌مادا به‌ مانای جیاكاری كردن له‌سه‌ر كارێك-ئیشێك كه‌ چ به‌ وته‌ بێ یان یان كردار. . له‌ خواوه‌ بێ یان له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌. . !!
چه‌ند مانایه‌كی تر وه‌ك:-

1-      ته‌واوكردن. .

2-      دروستكردن. .

له‌ (اێگلاح) دا:-

كه‌سێكه‌ كه‌ نێوان خه‌ڵكی ده‌كات. . كه‌ حوكم (بڕیاڕ) ده‌دات له‌ باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه‌. .

حیكمه‌تی دادی شه‌رعی:-

خوای گه‌وره‌ (جل جلاله‌) دادی داناوه‌ به‌ تایبه‌ت شه‌رعی بۆ پاراستن ماف، دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری، جیاكردنه‌وه‌ی دوژمنكاری و كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بۆ چاكردنی نه‌فس و ماڵ. . !! دادگه‌ری له‌ نێوان خه‌ڵكی ئیشی پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خوا (علیهم و ێلاه‌ و السلام) . . .

جیاوازی نێوان (دادوه‌ر و موفتی) . .

      1- دادوه‌ر حوكمی شه‌رعی روون ده‌كاته‌وه‌ و پابه‌نده‌ پێوه‌ی، موفتی ته‌نها حوكمه‌كه‌ روون ده‌كاته‌. . !!

   2-بازنه‌ی موفتی بوون فراوانتره‌ له‌ دادگه‌ر، چونكه‌ موفتی فتوا ده‌دات له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌ جیاكاریه‌كان و ئه‌وانی تریش به‌ڵام دادوه‌ر حوكمه‌كه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ كاروباری ئه‌و بابه‌تانه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره‌.

      3- دادوه‌ر سی سیفاتی هه‌یه‌. .

      ا- له‌ لایه‌كه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی موفتیه‌كه‌ روون ده‌كاته‌وه‌. .

      ب-له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ پابه‌نده‌ به‌ حوكمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن سوڵتانه‌وه‌. .

      ج- له‌ لایه‌كه‌ی تره‌وه‌ ده‌بێ شاهیدی هه‌بێ. .

      مه‌رجه‌كانی (قازی شه‌رعی) :-

      1- ده‌بێ موسڵمان بێ

      2- پیاو بێ

      3-بالغ بێ

      4- عاقڵ بێ

      5- دادپه‌روه‌ر بێ. . .

      6-گوێڕاگر بێ

      7-زانا بێ به‌و حوكمه‌ی ده‌ری ده‌كات.

      جا له‌ هه‌موو گرنتگتر8-ئازاد بێ

   9- ته‌نها به‌ پێی (الكتاب و السنه‌) دادوه‌ری بكات. . شاره‌زا بێ له‌ دینی خوا، توانای هه‌بێ (حق و باگل) جیابكاته‌وه‌. . دوور له‌ بێ له‌ ده‌مارگیری و زۆرداری و سته‌م و هه‌وا و نه‌فس (ئاره‌زوو) .

   له‌ هه‌مووی گرنگتر ده‌بێ ( (ئیمامی-پێشه‌وای موسڵمانان جێگه‌ی ئه‌و دادوه‌ره‌ دیاری بكه‌ن. . زۆر به‌ ئه‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت و خۆپارێزی و راستگۆی و ( (ورع) ) ی بوونه‌وه‌. . !!

      . . . زۆر به‌ پێویستم زانی! بۆیه‌ ده‌ستم به‌م كورته‌ باسه‌ كرد له‌م زنجیره‌ی دووه‌مه‌دا له‌ به‌شی (یه‌كه‌م) دا تا نه‌ك م. سه‌رباز مه‌حه‌ممه‌د به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تێیدا نییه‌ نه‌بنه‌ داوه‌ر له‌ نێوان كه‌سایه‌تیه‌كاندا. . مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ به‌ ئاشكرا مه‌زهه‌به‌كه‌ی دیار بێ واته‌ دینه‌كه‌ی. . گه‌ر م. سه‌رباز هه‌موو سیفه‌ته‌كانی تێیدا بێ به‌ڵام سیفه‌ته‌تی خاڵی9 تێیدا نه‌بێ ئه‌وا ناتوانێ بڕیار بدرێ كێ به‌شێك له‌ وته‌كانی كوفره‌ یان كوفر نییه‌. . م. سه‌رباز ده‌بێ! هه‌موو كه‌ره‌سته‌ شه‌رعیه‌كانی له‌ به‌رده‌ستدا بێ و (قازی شه‌رعیش) ده‌بێ له‌ لایه‌ن پێشه‌وای موسڵمانان هه‌ڵبژێردرێ. . . پێم وابێ له‌ كوردستان كه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌نجومه‌نی نییه‌ بۆ ده‌ركردنی فتوا تا هه‌موو تاكێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ پێی بارودۆخ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فتوایه‌دا بكه‌ن. . پاشان. . هیوام وایه‌ هه‌م خۆم و هه‌م مامۆستا سوود له‌م نووسینه‌ وه‌رگرین. . پێشتر وتبووم كه‌ به‌ برایانه‌ و دوور له‌ هه‌ر سووكایه‌تیه‌ك به‌ڵام دیاربوو هه‌ندێ به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌ پێشه‌كیه‌كه‌ تێبینیم دابوو و نووسینه‌كانی كه‌سانی مامۆستا جێگه‌ی سه‌رنجن بۆیه‌ هه‌ر منیش كێش بووم بۆ ئه‌و نووسینانه‌ و پێم وابێ كه‌سانی نه‌ك ئاسایی كه‌سانی دیاری ئیسلامی ئه‌و نووسینانه‌ ی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌خوێننه‌وه‌. . !!

   م. سه‌رباز زۆر به‌شێوه‌یه‌كی (تووند) كه‌ له‌ سیفه‌تی كه‌سی بانگخوازدا نییه‌. و ده‌ڵَێ: (تۆزی نه‌عله‌كه‌ی ئه‌بو به‌كری ێدیق ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێ هه‌زار ئومه‌تی وه‌كو علی شه‌ریعه‌تی دێنێ) . . پێم وابێ نه‌ك سه‌حابه‌ شوێنكه‌وته‌ی سه‌حابه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوون. . !

   له‌ به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌ نووسیویه‌تی: (مه‌به‌ست له‌و نوسینه‌ ناساندنی (علی شه‌ریعه‌تیه‌) وه‌كو خۆی نه‌بادا له‌رێی هه‌ندێك له‌قسه‌ جوانه‌كانی بیره‌ بۆ گه‌نه‌كه‌ی برژێته‌ فیكری هه‌ندیك له‌ دڵسۆزان) . .

منیش ئه‌مه‌ ده‌ڵێم:

 1-گروپێك لایه‌نگری شه‌ریعه‌تین، گروپێكیش دژی شه‌ریعه‌تی. . هه‌ردوو گروپه‌گه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌مارگیریان بۆ شه‌ریعه‌تی هه‌یه‌. . لایه‌نگرانی شه‌ریعه‌تی ئه‌و خاڵ و بابه‌ته‌ ئیجابیانه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ شه‌ریعه‌تی وتوویه‌تی و له‌سه‌ر حساب ده‌كه‌ن و نه‌یارانیشی به‌هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نگرانی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ست ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و خاڵ و بابه‌ته‌ سلبیانه‌ی شه‌ریعه‌تی. . نووسینه‌كه‌ له‌وه‌ دوور بێت ( (كه‌سێتی) ) شه‌ریعه‌تی له‌ ( (هزری) ) جیابكرێته‌وه‌. . !!

2-شه‌ریعه‌تی (40) چل به‌رهه‌می هه‌یه‌ به‌ناوی (ئاساره‌كانی د. شه‌ریعتی) له‌و چل به‌رهه‌مه‌ گه‌ر پێنج به‌رهه‌می به‌كه‌ڵك نیه‌ت خۆ (35) به‌رهه‌مه‌كه‌ی تری به‌كه‌ڵك دێت. . !!

به‌ڵام مامۆستا دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌. . كه‌ له‌ به‌شی دووه‌م و زنجیره‌ی یه‌كه‌م باسم كردوو نه‌ به‌ لای شیعه‌ دایده‌تاشم نه‌ به‌لای ئه‌هلی سووننه‌. . !!

مامۆستا ده‌ڵێ" علی شه‌ریعه‌تی كتیبێكی هه‌یه‌ به‌ناوی (دین ‌چد دین) له‌ كۆتایی ئه‌وكتێبه‌ هه‌ندیك پرسیاری لێده‌كرێ ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌وێش باس له‌ موعته‌قه‌دی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ:

 (. . . لژا اری من الچروری ان اعلن بێراحه‌ عن تشیعی وعن اێول عقائدی التی علیها گوال عمری وقدمت فی سبیلها شبابی وعشرین سنه‌ من دراستی وكتابی وكلامی وعملی وان اقول: انی المدعو علی شریعتی المتهم بجمیع الاتهامات التی یقدر اللسان ان ینگق بها، اعتقد اعتقادا كاملا ب:

 

1- وحدانیه‌ الله.

2- حقانیه‌ جمیع الانبیا و من ادم (ع) حتی محمد (ص) .

3- رساله‌ النبی محمد ص وخاتمیه‌ نبوته.

3-      ولایه‌ الامام علی ع وامامته ووێایته. دین چد دین لاپه‌ره‌ ١٧٨) "

چوومه‌ سه‌ر كتێبه‌كه‌ و ده‌قه‌ فارسیه‌كه‌ی نه‌ك كتێبه‌كه‌ ئه‌و ده‌قه‌ی تێیدا نه‌بوو به‌ڵكو كتێبه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ (57) لاپه‌ڕه‌. . گه‌ر بڵێن هه‌ڵه‌ی تایپه‌ (78) لاپه‌ڕه‌یه‌ ئه‌وه‌ (100) لاپه‌ڕه‌ نییه‌!! گه‌ر بڵێن (1) ه‌كه‌ی زیاده‌ (78) لاپه‌ڕه‌ نییه‌. . !!

   هیوام وایه‌ مامۆستا به‌ دڵێكی فراونی ده‌ریای ئه‌و خستنه‌ڕوویه‌م قبوڵ بكات. . پاشان ئه‌وه‌ له‌ شه‌ئنی مندا نییه‌ داوه‌ری بكه‌م به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا ئه‌وه‌ ده‌بێ زانایانی ئیسلام به‌ پێی قورئان و سوننه‌ت ئه‌و جیاكاریه‌ بكه‌ن. .

هزری شه‌ریعه‌تی به‌ پێی نووسین و تۆماره‌ ده‌نگیه‌كانیك-

1-دین

2- بیروباوه‌ڕ

3- شۆڕش

نووسینه‌كه‌مان (نووسینه‌كانم) له‌سه‌ر سێ شێوه‌ ده‌خولێنه‌وه‌:. . (د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی)

1-      كۆمه‌ڵایه‌تی. . ئه‌وه‌ی ته‌نیا خه‌ڵكی قبوڵێتی

2-      ئیسلامی. . ئه‌وه‌ی هه‌م خۆم و هه‌م خه‌ڵكی قبوڵێتی. . .

3-   وشكێتی وه‌ك بیابانی وشك. . (كویر) – معنویت. ! كه‌متر حه‌زم لێیه‌ هه‌رچه‌ند به‌ تایبه‌ت له‌ وتاره‌كانی وشكێتی ته‌واوی پێوه‌ دیاره‌. . له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ نووسینه‌كانی به‌ تایبه‌ت كتێبه‌كانی ( (تاریخ تمدن2جلد) ) و ( (اسلام شناسی) ) . . !!

. . . به‌ وته‌ی خۆی مامۆستای نه‌وه‌ی گه‌نجان (ج21، ێ256)،

مامۆستای گه‌وره‌ (ج31، ێ ب)

یان مامۆستای شۆڕش. .

له‌ (ئاسار-به‌رهه‌م-جلدی 5 لاپه‌ڕه‌ 55) شه‌ریعه‌تی ده‌ڵێ:

 ( (اسلام صلح نیست، جنگ است) ) واته‌: ئیسلام ئاشتی نییه‌ شه‌ڕه‌. . (د. علی شریعتی) . .

ماویه‌تی. . . . .

 

Go to top