We have 81 guests and no members online

زۆرمان گوت رێگاكان لێڵ مه‌كه‌ن و گۆمه‌كه‌ شێلوو مه‌كه‌ن، كه‌چی گوێ له‌ كه‌س ناگرن، بۆیه‌ كاتی هاتووه‌ و تا ئێسته‌ و به‌س. . ده‌مانگوت پارتی له‌ كه‌ركووك كار بكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێگه‌ی گه‌رم بدوورنه‌وه‌، نه‌ك له‌ دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌ و ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا بهێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بینیمان. كه‌چی ئێسته‌ش هه‌مان شت ده‌بینم. . كادره‌ ره‌نجاوه‌كان له‌ ماڵه‌وه‌ن و كه‌سیش ئاوڕیان لێ ناداته‌وه‌ و دۆخی پارتیش له‌ كه‌ركووكدا به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ندێك كادر به‌ سه‌ركردایه‌تیی ده‌گه‌یه‌نن. . ئه‌مه‌ مایه‌ی پێكه‌نینه‌ ههههههههههههههههه.

پێم سه‌یره‌! پارتی وه‌ك سه‌ركردایه‌تی، تاكه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌ندێ له‌ كادره‌كانی ده‌كات كه‌ ئه‌زموونی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌، بێگومان ئه‌زموونێكی پڕ له‌ شكست و ئێسته‌یش پشت به‌ هه‌مان ئه‌و كادرانه‌ ده‌به‌ستێ "بێگومان به‌شێكیان". . له‌وه‌ش زیاتر تۆ بڵێی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ نه‌زانن له‌ كه‌ركووكدا نه‌ لقی 3 و نه‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راگه‌یاندنیان نییه‌؟ هاوكات له‌ كوێن ئه‌و راگه‌یاندكارانه‌ی پێشتر كاریان له‌و شاره‌دا ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی بێده‌نگییان و حیكمه‌ته‌كه‌یان چی بێ؟.

لێره‌دا به‌كورتی ده‌ڵێم، ئه‌وه‌نده‌ی پارتی چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌كات، شتێكی نییه‌ بیدوورێته‌وه‌. پێشتریش گوتم پارتی ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ تا ئه‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ كه‌ركووكدا پێ بكات. . بۆیه‌ كاتی هاتووه‌ ئێمه‌یش قسه‌مان هه‌بێت و له‌وه‌ش زیاتر خۆمان له‌ موجامه‌له‌كردنی حزب دوور نه‌گرین. . . بۆ قسه‌كردنی جدیش داهاتوویه‌كی نزیك "به‌رخ و به‌ران" ده‌رده‌كه‌ون. . بێگومان به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌ی پتر له‌ 7 ساڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌رۆكی هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك بووم، له‌مباره‌یه‌وه‌ قسه‌ی تایبه‌تی خۆم ده‌بێت و چاوه‌ڕێبن.

 

Go to top