نابۆلەسێدارەدانى ڕامین حسەین پەناهی بەڵێ بۆژیان ... عبدالرحمن رسول

 بەپێى ئەو هەواڵ ودەنگوباسانەى کە لەناوخۆیی ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاودەبێتەوە,کۆمارى فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران ڕۆژانە بەردەوامە لەجێبەجێ کردنى یاساکانى دژە مرۆڤایەتى ئەویش جێبەجێ کردنى یاسای لەسێدارەدان. لەم چەند ڕۆژەدا زۆر بەداخەوە دیسان هەواڵى دەرچوونى بڕیارى دژە مرۆڤایەتى لەسێدارەدان بۆ زۆر بەڕێز ڕامین حسەین پەناهی بڵاوبۆتەوە. بەپێی ڕاگەیاندنى هەواڵى پارێزەرەکەى (حوسەین ئەحمەدی نیاز) و بنەماڵەی (حسەین پەناهی) کەلەماڵپەڕوبڵاوکراوەکانیش بڵاوکراوەتەوە لە ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، بە ناو دادگای شۆرش لە شاری سنه، حوكمی سێدارەی بۆ ڕامین حسەین پەناهی دەركردووە. ئەو حوكمه لە كاتێكدایه كە تەنیا یەك دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ ڕامین و بە وتەی پارێزەرەكەی ئەو حوكمه زۆر لەپڕدا و هاوكات چاوەروان نەكراو بووه.  یاساى لەسێدارەدان دژبەمافەکانى مرۆڤە ناکرێت ڕێگابدرێت جێبەجێ بکرێت پارێزەرانى سیستەمیی ئیسلامیی ئێران لەبیانودەگەڕێن هەتاوەکوگەنجان ولاوانى کوردوئازادیخوازان لەناوبەرن جێبەجێ کردنى ئەم یاسا کۆنەپەرست دژەمرۆڤایەتى تەنهابۆپاراستنى ئەوسیستەمەیە بەعەقڵى خۆیان.

بەپێی قسەكانی خودی ڕامین و پارێزەرەكەشی، ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەكەی چۆتەوە كوردستانی ئێران وبە هیچ شێوەیەك بەشداری لە تێكهەڵچوونی چەكداریدا نەبووە، لەلایەكی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی رامین، ناوبراو چەندین مانگ لە ژێر ئەشكەنجه دابووه، بۆیه بە لێكدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیش ناوبراو شیاوی حوكمی سێداره نیه.  بەڵام پارێزەرانى سیستەمى فاشیزمیی ئیسلامیی ڕەچاوى جێبەجێ کردنى خودى بنەماکانى ئەویاساکۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتی یەش ناکان کەخۆیان بۆلەناوبردنى گەنجان ولاوان وژنان وئازادیخوازان دایان ناوە. کەبەپێی خودى یاساکەبێت ناکرێت ڕامین لەسێدارەبدرێت.

بەپێی هەواڵەکان لەناوخۆى ئێران بڵاوبۆتەوە بۆناڕەزایەتى دەربرێن بەرامبەربەجێبەجێ کردنى یاسایی لەسێدارەدان لەناوزینداندا لە١٠ی ڕێبەندان، سێ ڕۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی ڕامین و ئەفشین حسێن‌پەناهی دا تێپەڕی و مانگرتنی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە پێی نایە چەندین ڕۆژی خۆیەوە.  

ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە کە براشن، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ٧ی رێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی سزای ئێعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی مانیان لە خواردن گرتووە و لە نامەیەکدا کە بۆ بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە نووسیویانە، بە فەرمی مانگرتنەکەیان ڕاگەیاندووە.  

پێویستە سەرجەم خەڵکى کوردستان وخەڵکى ئازادیخوازومرۆڤ دۆست لەهەرکوێ یەکى ئەم جیهانەیە دژبەجێبەجێ کردنى یاساى لەسێدارەدان هەڵوێست نیشان بدات ونەفرەت لەجێبەجێکردنى بکات لەژێرهەربیانوێکدابێت,ناوەندوڕێکخراوەکانى تایبەتمەندن بەبەرگرى کارلەمافەکانى مرۆڤ بەتوندى دژایەتى خۆیان بەرامبەرجێبەجێ کردنى یاساى لەسێدارەدان نیشان بدەن. ناکرێت بەهەرهۆیەک وهەربیانوێکەوەبێت کەم تەرخەمى نیشان بدرێت لەئاست دژایەتى کردن وەستانەوە بەڕووى ئەو یاساوسیستەمە کۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتى یە کەلەئێستاداهەیە لەئێران.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ڕامین حسێن‌‌پەناهی، زیندانی سیاسی کورد کە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە سزای ئێعدامی بە سەرداسەپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی ڕێبەندان، بە فەرمی سزاکەی پێ ڕاگەیەندرا.  

                                                                                                        

سەرچاوە :

http://www.  asoyroj.  com/new/detail.  aspx?=hewal&jmara=16173&Jor=1

http://www.  asoyroj.  com/new/detail.  aspx?=hewal&jmara=16171&Jor=1

 

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…
بگەڕێوە بۆ سەرەوە