ئاماژە پرسیارپێچەكانی شوێن ... نەژاد عزیز سورمێ‌

 ئەم دەقانە، لەو خەونانە دەچن،

لە بێدار بوونەوەدا بە پچرپچری بە بیردێنەوە.  .  

هەوڵێكە لە ورد بوونەوە لە ( شوێن ) و ( ناشوێن )دا

  • بانیژەی جودایی

شمشێری ئاوریشمینی لێ‌

هەڵكێشراوە.  .  

ئاسمانی لێ‌ ونە.  .  

خۆزگە بۆ پەیمانەیەك دەخوازێ ‌.  

  • لە ناو توولی تەمدا

نا خاینێ‌،

هێندەی نەماوە دەبارێ‌.  

  • پاردە

  خۆی،

 بە چیلە مێوەكەی تەنیشتیەوە ڕاگرتووە.  .  

 لەوەتەی بلێسە سەردانی دەكا،

 كەلارێكی بێ‌ سامی باركەوتووە.  

  • دورگەی زاراوە

  بۆ كەسی باس مەكە !

 گەوهەری بێدەنگی،

 گۆرانییەكی خەمباری

 نیوەشەوانە.  .  .  

داری ئومێدی پێ‌ شین دەبێ.  

  • سێبەری دارەبەن

  باخچەی باران.  .  

هاوڕازی ئەستێران .  .  

 خەو،

 لەو باوەشاندا

ئیكسیری ئارامییە

قووڵ .  .  .  

نەرم .  

  • بەهاربەند

منداڵیی تەوتەمە بێ‌ موریدەكان

جەژنا و جەژن.  .  

وەرزاو وەرز.  .  .  

دەگەڕێتەوە.  .  .  

نوخشەت لێ‌ دیار نییە، بزانی

چ دەبێ، چ دەگوزەرێ‌ .  

  • ڕێژگەی ئاوهەڵدێر

بەفراوی.  .  

بە خوڕ.  .  

ژنان،

دامەنی كراسی لێ‌ پیرۆز دەكەن.  .  

پیاوان،

كوناهی پێ‌ دەسڕنەوە .  .  

ڕێژگەی ئاوهەڵدێر

تەنیا لە چیاو كەپكان نییە

لە وتارانیش دەردەكەوێ .  

  • كاول

تۆدەڕۆی بە جێم دێڵی

پێكگەیشتن خەون نییە، مۆتەكەیە.  .  

چۆلەكەیش بێرەدا نایەن.  

  • هێللانەی ژێر گوێسەبانە

باڵداران هەڵەیان نەكردووە

مرۆڤ لەوێ‌ هەڵدەدێردرێن.  

  • گیرفانی جەنگاوەر

نەنیونۆكی بچكۆڵە.  

وێنەی منداڵەكەی،

گەواڵەیەك گریانی ئامادە.  .  

پێنج هەزاریەكی شین و دوانامەی ژنەكەی .  

  • شۆستەی عاشقان

      هەست لە بێ‌ سنوریدا دەخنكێ‌

     شازادە ماچیان لێ‌ دەدزرێ‌.  .  

     خۆشەویستم بنووسە!

    كامیراكان ناهێلن لێت نزیك ببمەوە.  

  • كەناری دادخوازی

ئەو دەڤەرە،

ڕووپێوێكی كوشندەیە .  .  

شیناوەردی بێزار كردووە .  .  

زۆرجار پەرۆشیی

سێدارەی لە دارستانەكاندا بۆ هەڵدەخرێ‌ .  

  • بەردەمراز

لەوەتەی نیشتمانیان لێ‌ ون كردووین،

ڕێی بێچارەییمان گرتووە :

داماو، لەبەر سێبەری خۆماندا

بەردە مراز هاوارە !

  • قەڵای تارمایی

هەرزە .  .  

بێ‌ چاند.  .  

بێ‌ خەیاڵ.  .  

بۆ جاری هەزارەم

عاجیباتیان هەڵدەنێ‌.  .  

چەشەخواز، بێباك

بۆ جاری هەزارەم

زارۆمان،

بە جاری هەزارەم دەسپێرێ‌ .  

  • بنمیچی دووری

لە بیابان فڕێدراوم.  .  

دەمم درواوەتەوە.  .  

فرمێسكم دڵۆپ دڵۆپ بەزەوی دەكەون.  .  

زمانم گۆ ناكا .  .  

دەیان بینم،

شاباشم بەسەردا لێ‌ دەدەن . .

  • گۆڕستانی پەپوولان

بەدوای شوێنەواری گۆرانییەكەوەم

بێ‌ ئاگاداری،

بێ‌ ڕەزامەندی خۆم،

پێشمەرگ

كفنیان بۆ ئامادە كردووم.

  • بەرئاستانەی ڕوانیین

لات . . كز

سەیری ئاسمانەی(تاسان) دەكا .  

  • تەلانی برۆكانی

چرا لە دوورڕا دەبینرێن .  .  

ڕووناكی،

بەلای لووتكەدا دەشكێنێتەوە.  .  

متمانەت پێ دەكەم

دڵە لانەوازەكەمت لە دەست دەنێم .  

  • باوەشی نیگەرانی

بەهەورازێك سەردەكەوێت،

ژیانی لێ‌ نزیك بووەتەوە.  .  

لێرە فێر بوو

دڵنیایی بە كوێ‌ دادێ‌.  

  • بیلبیلەی ڕێكەوت

چركە ئەبەدییەكانی لێ‌ كۆ دەبنەوە.  .  

خاكەڕایی تەنكەبەفرێكە تازە باریوە.  .  

ناتوانم بلێم دونیا سپی دەكا .  

  • باڵی شەپۆل

تۆقەلانی بەخۆ وێران.  .  

ئەزموونی هاوسەنگی

هەستێك، لەنەوای خۆماربوون دەچێت.  

  • ئاگردان

لە چاخە بەردینەكانەوە

لەو كسپەیە نەگەیشتم،

بە پڕووشەیێ دەنگ دەداتەوە.  

  • ناوەڕاستی ڕستە

چ شەوبەكێوییەكی سەختە

ڕێگاكانت،

بە (سەقەتایەتی) لێ‌ بگیرێ‌ .  

  • پشتی بوراق

ڕاسپاردەكانم لە بیر كردووە

بمبە كەشەكەلانی فەلەك !

لە ڕێگادا، بیرم بێنەوە .  .  

ئێستاو دواڕۆژیان

لێ‌ بە تاڵان بردووم

بمبە كەشەكەلانی فەلەك

شایەد بیان هێنمەوە .  

  • كووچەی بنبەست

لە چۆلایی، چۆلتر.  .  

لە خەم، غەمگینتر.  .  

لە دەستبەتاڵی، بێ‌ ئیشتر.  .  

قەڵەمڕەوێكی بێ‌ حاكم .  

  • ناخی تەنیایی

ئۆقیانوسێك گریانی تێدا قەتیس ماوە.  .  

چیایەك لە هەنسك.  .  

قەسیدەیەكی سەر بڕاو.  .  

ڕۆمانێكی زیندانی .  

  • ڕۆژهەڵاتی نیگا

تۆم بینی،

یاقوتێكم لە خۆمدا دۆزیەوە.  

  • دڕاڵەی چۆل

وەختێك خەونەكانمان،

هاتووچوویان پێدا دەكرد.  .  

سەردەمێك، (ئازیزە)ی ژوانی پێ‌ دەكرد.  

  • بۆشاییی با

جوانی،

لێرە زەفەری پێ دەبرێ‌.  .  

قەڵای دڵ،

لە وێدا لە بۆ شایی ماندوویدا داگیر دەكرێ‌ .  .  

لە داد مەپرسە !

  • ئەو سەری پەرەگراف

ئەتمۆسفێری گیرسانەوە لە ڕستەی،

(بڵێی تا سەر بێ‌) دایە.  

  • مۆڵگەی بوونەوەران

بوونەوەر،

چاوی شەیدایان

لەگەنجینەی سەروبنی دونیا دایە

ماڵ و مۆڵگە

بە (میم) دەست پێ دەكەن.

  • بناری چاوەڕوانی

بەبیرت دێتەوە

چ تافتەیەكی باڵانوێنت لەوێ‌ بەجێ‌ هێشتبوو ؟

لەوێ‌ لەناو گەرداوی گومان،

لە داڵانە بێ‌ كڵاوڕۆژنەكەدا:

(لاوك)ێك بوو لە فرمێسك

(هۆرە)ی ماڵ ئاوایی.  .  

(ئەڵلاوەیسی)یەك لە داخ.  .  

بەبیریت دێتەوە وتم:

ئەگەر بڕۆی برینەكانت دەدەمەوە؟!

        

شوباتی 2017

 

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…
بگەڕێوە بۆ سەرەوە