کاک نێچیرو کاکەکانی ترو دەسەڵات!! ... حەسەن سەیدباقی

ئەوەی لای هەمووکەس ئاشکرایە، دەبینێت و دەبیستێت، لەسەر تاکەکانی ناو کۆمەڵگە کە باڵادەستن دوولایەنیان هەیە، پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ، کاری من ئەوە نییە لێرەدا باس لە پۆزەتیف بکەم، ئەوە خەڵکە بڕیاردەری ئەو ڕاستیەو وە هەندێک نووسەری دەرباریش کە زیاد لە پێویست، قەبەی دەکەن، ،

بەرپرسەکانی کورستان،  پێش ئەوەی بگەنە دەسەڵات زۆر گفت دەدەن و تا ڕادەیەک لەگەڵ خەڵک و داواکانیاندان تێکەڵ دەبن، بۆ ئەوەی بتوانن، جێگەو ڕێگەیەکی بەرپرسیارێتی بۆ خۆیان دابێن بکەن، وەک دەبینین سەرودەمی هەڵبژاردنەکان کاک نێچیر دەیووت ( دەنگ لە ئێوەو، خزمەت لەئێمە) هەروەها لە چەند بۆنەیەکدا باسی کارەباو خزمەتگوزاری کردووە، بەڵام لە هەمووی سەیرتر، ئەوەبوو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەیاندا لە سلێمانی، لەگەڵ مەلا بەختیار، کە ئەویش باسی لە کارەبا کردووە لە چەند ساڵی ڕابردوو ووتوویەتی ( گەر حکومەت نەتوانێت چارەسەری کارەبا بکات تا کۆتایی ئەو ساڵە، (وابزانم ساڵی )بوو ئەوا واچاکترە حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە) ئەو کاتە کارەبا کوژایەوە. ئایا بە مەبەست بوو بۆ ئەوی بە کاک نێچیر بڵێت دەست لەکار بکێشەرەوە، ئێوە بەکەلك نایەن، کە زۆر ڕێی تێدەچێت وابێت. وە دیسان مەلا باس لە دیموکراتی دەکات، کام دیموکراتی ؟. ئەو دیموکراتیەی هەرەشە دەکات کە هیچ کەس ناتوانێت ئەوان لە دەسەڵات لابەرێت، ئەوان هاوکێشەکەن لەگەڵ پارتی، بیری چووەتەوە سەدام زۆر بەهێزبوو وە هێزی چەکداری و ئەمنی لەوان لە هەموو حیزبەکانی تر بەهێزتر بوو، چی لێهات؟ ناڕەزایی خەڵکیشی بە گێرەشێوێن وەسف کرد، واتە مەلا سەرباری خەبات و دەربەدەری زەمەنی شاخ و شار (وە گرتنی لای یەکیەتی، سەردەمی بانگەشێی بۆ ئاش)، بەو شێوە قسە دەکات سەیرە گوڵم، یان هەڤاڵ ئەبو بەکر قسەی زل و پەیمانی زۆری دا تا بوویە پارێزگار، سەرەتا بۆ هەڵخەڵەتاندنو ختوکەی موسڵمانەکان قورئانی خوێندەوە، بۆ ڕازی کردنی زۆنی سەوز هیچ ورتەی لێوە نەهات بەرامبەر داخستنی ئێن ئاڕ تی، وەک دەسەڵاتەکەی . وە ڕێگە دان بە هاتنی هێزی چەکداری پارتی بۆ سلێمانی لەو سەروبەندەدا بۆ ڕازی کردنی پارتی، وە لە کۆتایشدا بوو بە حیمایە یا باشترە بڵێین فریاگوزاری تەندرووستی کاتی گەڕانەوەی کاک کۆسرەت، کە ئەوە ئیشی ئەو نییە ماستاوێکی خەست نەبێت، لایەک ئەوان لە دووبەرەی جیاوازدان، و قسە لەسەر دەسەڵاتی یەکدی دەکەن، کە خوێندنەوە بۆ ئەوە تەنها شەرمەزاری هێنە، ئەوە کاتێک جوان دەبوو، وەک ڕێز لێنان لە کاک کۆسرەت، کە ئەو بێدەسەڵات بوایە و بچوایە ئەو کارەی بکردایە، یان کاتی هەڵبژاردنبووایەو ئەو ڕەفتارەی بنواندایە. . . بەهەرحاڵ. ئەوانەی کە لە کوردستاندان، هەموویان بیریان لای کۆکردنەوەی پارەو بنیاتنانی ڤێلاو خۆشگوزەرانی خۆیان و خانەوادەکەیانن، بێ ئەوەی بیر لە ئێش و ئازارەکانی خەڵک بکەنەوە، بە گشتی پارەو سەروەت و سامانی کوردستان دزراوەو دە دزرێت، کەس نازانێت پارەی نەوت بۆ کوێ دەچێت، وە د. بەرهەمیش نازانم چاوەڕوانی چی دەکات و تازە بەتازە باس لە گروپ ولایەنی تر دەکاتەوە، هەر ئەو نەبوو سەرۆک وەزیران، جێگری سکرتێری گشتی ی، ن. ک ئەو سەروبەندانە چی کرد، جگە لە کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆر و پشکی نەوت و، ، تاد. . ئەمانە هەموویان کوڕی یەک خانەوادەو سیاسەتن، خەڵک گێل کردن و دەستی دەستی کردنیانە بە خەڵک تا نەتوانرێت بەرەیەکی ناڕازی و واقعی دروست ببێت چونکە بە هاتنی لێشاوی توڕەیی خەڵک هەموو گەندەڵکاران ڕادەماڵرێت وەک بینراوو بینیومانە لە مێژووی گەلانی دونیا و ناچەکە و کوردستانیش. . بۆیە کاک نێچێرو کاکە کانی تریش دەبێت بەر لەهەرکارێکی تر بیر لە هێنانەوەی ئەو پارانە بکەنەوە کە لەبانکەکانی ئەمریکاو ئەوروپاو دوبەیە، بەڕاستی دەست بۆ چاکسازی بەرن، هەرکەس لە حیزبەکەی خۆیەوەو لە کەسە نزیکەکانی خۆیەوە دەست پێبکات، دەنا کوردستان چاوەروانی ڕۆژێکی ترسناکتر دەکات و خۆیان و خەڵک پێکەوە دەسوتێنن، وەک سەددام کە خۆیی و خانەوادەیی و خەڵکی عێراقی سووتاند کاولکاری هێنا، مێژووش ڕەحم بەکەس ناکات، دەوڵەتە دراوسێ و هەرێمیەکان وئەوروپاش چاویان لەسەر ئەم ناوچەیە.

ئەڵمانیا

08/01/2018

 

بگەڕێوە بۆ سەرەوە