ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا! ... ریبوار عارف

17. 03. 11

هەڕەشەی تیرۆرو پەلاماردانی نووسەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە کوردستاندا تەمەنێکی درێژو پڕکارەساتی لەپشت سەرناوە. ئەوەی لەم ڕۆژانەدا تەنیا هەڕەشە لەقەڵەمێک و سڕینەوەی ناوی کەسایەتیەک نەبوو کە سالەهایە لەسەنگەری بەرنگاری ئازادی بەیاندایە، بەلکو هەڕەشەیەکی یەکجار مەترسیدارترو فراوانترە کە دەیەویت تەنانەت لەو دنیا مەجازیەشدا کە ئێمە دەماوێت تێدا بیروڕای خۆمان دەبرین هەڕەشەکان گەورەترو مەترسیەکان زۆرزیاتربکات! بۆیە ئیتر پەیکار عوسمان نەیتوانی خۆی و دۆخەکە بە غافلگیری بسپێرێت، ئیدی ئیستێک بووە ئیزگەی هەلوێستەیەک، چونکە پەیکار دلنیابوو ئەگەر جەستەو گیانیشی هیخۆی بێت ئەوا قەڵەمەکەی مۆلکی تەنیا خۆی نیەو بەشێک لەسەرمایەی هەموومانە بۆیە ناکرێت یاری بەچارەنووسی بکات و ئاسان ڕێگە بدات کەملی لەو شمشێرە خوێناویە بگەوزێنێت کەهەڕەشە لەهەموومان دەکات!

بۆیە کاتێک کە ڕاچەنی نووسینکی لەژیرناوی (بۆ شەمشەمە کوێرەکان)دا نووسی کەهەموومانی لەپشت کۆمپیوتەرەکانمانەوە راچلەکاندو بەشێوەیەک هەستمان بە تەنگەنەفەسی خۆماندەکردو بینمان کەئازادی بێقەیدو مەرجی بیرورا دەربرین لەبەردەم باجێکیتردایە. هەربۆیە سەدان دۆست و هاورێ نیگەرانی و هاودلی خۆیان دەربری، دەیان سیاستمەدارو پەلەمانتارو نووسەرو دەنگیان بەرزکردەوەو هەرجۆرە هەڕەشەیەکیان لە پەیکار بەتووندی مەحکومکرد!

بەڕێزان هەڕەشەی تیرۆرو کۆشتاری لە ئازادیخوازان و نووسەران و ڕۆژنامەوان لە کوردستاندا مێژوویەکی زۆر دورودرێژتری هەیەو لە چەند سالی رابردودا دەیان کە سایەتی وەک عبدلقادر معروف، عبدلستار شریف، شاپور عبدلقادر، قابیل، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، . . . کردوەتە قوربانی!

ئەوەی هەنگاوەکانی یەک دوو سالی ڕابردو لە چارەکە سەدەی پێشوو جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە هەڕەشەو پەلاماردانەکان سنووری ناوخۆی کوردستانیان بەزاندوەو ئێستە نەیارانی ئازادی بیرورادەربین لە هەندەرانیش بەدوامانەوەن، کە هەڕەشەکانی ئەم دوایانە بۆ سەر بەڕێزان، کامیار سابیرو عەبدللە و پەیکار دواین نموونەکانی تائیستەن کە دەیانەوێت لێرەش لەتوونێلی ڕەشی هەڕەشەو چاوترساندن و پەلاماردانەوە بێدەنگمان بکەن و ناچارمان بکەن بەملدان بە ڕەوشتە ڕەزیل و ڕیسواکانیان و چیدی قەڵەمەکانمان لە ئاست کارنامەی ناشیرین و دزیویان بێدەنگبکەن لەو کارەساتە گەورانەی کە بەرۆکیان بەم کۆمەلگایە گرتووە.

پەیکارو دۆستانی ئازادی بەیان و بیرورادەربرین

بینمان خۆشحالانە کاتیک کە پەیکاری هاوکارمان هاتەدەنگ شەپۆلیکی فراوان لەدۆستانی ئازادی بەیان و بیرورا دەربڕین، هاتنەسەر خەت و نەک هەر نیگەرانی خۆیان دەربری، بەلکو بە پەیامی هاوپشتی و هاودلی خۆیان جاریکتر لەمپەرێکی بەهێزیان لە ڕووی تیرۆریستان و نەیارانی ئازادی بەیان و بیرورا دەربرین دروستکرد. بەجۆرێک نەک هەر ڕێگە بە تیرۆرکردنی هیچ کەسێک نادرێت بەڵکو نیشانیماندا کە لەسەر درێژەپێدانی خەباتمان ڕاناوەستین و ڕامانگەیاند کە ئێمە هەموومان پەیکارین و ئێوە ناتوانن هەموومان تیرۆربکەن و گەر ئەم کارەشتان بۆ بکریت ئەوا مەخابن کە ناتوانن ڕێگە بە ئازادی بەیان و بیرورادەربرین بگرن!

بەلام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا چیترمان پێدەکرێت ؟

بەڕێزان ئەوەی کە پەیکار دەکاتە هێمایەک بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربرینمان، قەڵەمەکەیەتی کە دوای ئەو پشگیریە فراوانەش بەڵێنیشیدا کە تەنانەت لە دۆستان و هاوکارانیشی سەرفەنەزر نەکات و قەڵەم هەمیشە بەرز ڕاگریت. بۆئەوەی کەهێزی ڕاگرتنی قەلەم بەرزراگرین پێویستدەکات کەهەڵوێستەیەکی زیاتربکەین و بزانین چیترمان پیدەکریت!

بەدلنیای کێشە گەورەکە ئەوەیە کە قەلەمرەوی ئازادی بەیان و بیروڕادەربڕین لە کوردستاندا لەبەردەم هەرِەشەو مەترسیدایە. کەدیارە دەسەلات و حزبە سیاسەیەکان پشکی سەرەکی و بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆدایە؛ بۆیە دەبێت هەموو ئەو ڕێگەو میکانیزمانە بگرینە بەر کە دەتوانێت پەنجەرەیەک بە ڕووی ئازادیدا زیاتر بکاتەوە. دیارە لە چەند ساڵی ڕابردودا بزوتنەوەیەکی فراوان بۆ داکۆکیکردن لەئازادی بیرورا دەربڕین لەمەیدانابووە کە بەدروست ئەمە لەنیو شەپۆلێکی فراوان لەپەنابەرانی ئازادیخوازو هەلسوراوانی داکۆکیکەر لەئازادی بیرورا لەهەندەراندا جێگەی پشیتیوانی کردن بووە. بەلام گیروگرفتی سەرەکی ئەم جولانەوەیە لەوەدایە کە تەنیاو تەنیا لەبازنەی داخراوی خۆماندا سوراوەتەوە و لەکەمترین ئاستدا نەچووتە نیو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەم ولاتانەو نێو پەرلەمان و نیهادە نیوەنەتەوەیەکان و ناوەندەکانی داکۆکیکردن لە ئازادی بەیان و بیرورادەربڕین. ئەگەر چەند حالەتێکی ئەنگوشت ژماریش هەبووبن تەنیا هەولێکی سەرەتای کاتی بووە. تائیستە نەمانتوانیووە لەدەوری پلاتفۆرمێکی دیاریکراو بۆ گوشار خستنەسەر حکومەتی هەریمی کوردستان کۆبینەوەو بیانخەینە بەردەم گوشاریًکی نیَونەتەوەی بەردەوام تا هەموو ئازادیخوازان لەهەر گۆشەو کەناریَکی دنیا بتوانین لەڕێگەی فراوانکردنەوەی ئەم تۆرِی هاوپشتیەی ئازادی بەیان وبیرادەربین بەهێزتربکەین. ئەوەی کە ماوەتەوە بیلین، ئەوەیە وەلامدانەوە بەم بۆشاییەو خستنەرێ جولانەوەیەکی کاراو ئامانجدا ئەرکی هەموو ئینسانیکی ئازایخوازو بەتەنگەوەچووی ئازادی بەیان و بیرادەربریتە

بەهادین حاجی بەکری دارتاش ناسراو بە ریبوار عارف

بگەڕێوە بۆ سەرەوە