پەیامی جمیل هەورامی بۆ هەموو پێشمەرگە و تیكوشەرە دیرینەكان

17. 09. 24

لەدوای سڵاویكی شورشگیرانەی گەرم

دەمەوێت پیروزبایی گشتپرسی لەكەسوكاری سەربەرزی هەڤالە شەهیدەكانمان و یەكە بەیەكتان دەکەم و هیوادار سبەی 25- 9- 2017 هەمولایەكمان سەركەوتوانە ئەم پرۆسەیە پیرۆز و سەر بخەین.  

هەڤالانی تێكۆشەر سبەینی کۆکردنه‌وه‌ی خەرمانی خەباتی دەیان ساڵەمانه، مه‌ڵۆ بەمه‌ڵۆ قوناغەكانی خەباتمان بریوە تاكو گەشتوینەتەئەم قۆناغه، ( بەڵی )ی سبه‌ینێمان بۆ هیچ حزب و لایەك و كەسێك نیه، بۆ بەجێهێنانی دروشمی نەسرەوتن تا سەركەوتنه. بۆ بەدیهینانی یا كەركوك و خانەقین یا تا ماوین ئەجەنگین. بۆ بەدیهینانی دروشمی یا حەمرین یا ئەمرین. سبەینی هەموان خۆمانو خێزانه‌کانمان بەجلی كوردیەوە بچینەسەر سندوقەكانی دەنگدان و ریفراندۆم بكەین بەجەژنیكی نیشتیمانی شەوەتاریك و ئەنگوست لەچاوەكان و رۆژەسارد و گەرمەكان و داستانەمەزنەكان و یادەتاڵ و شیرینەكانی چەند ساڵەی خەباتمان بهێنینەوە وەیاد.  

ئێستا دوژمنەكانمان لەهەموو كات لاوازترن و خۆشمان لەهەموو كات بەهیزترین بۆیە دەبێت سبەی نەفرەت لەناكۆكی ناوخۆ و حزبی بێت. 25 – 9 رۆژی بەلێ یە بۆ یەكدەنگی بەلێ یە بۆ سەربەخۆیی بەلێ دەبێت بۆ دەوڵەتیكی سەربەخۆی فیدراڵ و دیموكرات ودادپەروەر.  

 بژی كورد بژی كوردوستان

جە میل هەورامی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگەدێرینه‌کانی كوردستان.  

بگەڕێوە بۆ سەرەوە