سوڵتانیی بەختەوەریی ...!!! حەمید عەزیز = بەشی چواردەهەم

17. 02. 15

وەفا لەهۆرمۆن و خوێنی مرۆڤە باشەکاندا جمەی دێ و هەڵدەقوڵێت نەبەپارە دەیکڕیت و نەبەدەسەڵات و هێزیش داگیردەکرێت ڕەوشتێکی خودایی و ڕەفتارێکی مرۆییانەی مەزنە بۆیە ئەگەر وەفات هەبوو دڵت هەیە سەروەتیشت هەیە تاهەتایە ئارام و بەختەوەریت .

هەموو شتێک لەژیاندا کەمتر دەکات کەدابەش بکرێت بەسەر دوواندا تەنها دڵخۆشی نەبێت ڕۆژ بەڕۆژ پتر دەکات ئەمە واتای وایە دڵخۆشی و ئاسودەیی ئەنجامەو ئەگەر مرۆڤەکان سەعی و ڕەنجی بۆ بدەن بەئاسانی بەدەستی دەهێنن بۆیە دڵخۆشی ساتەکانی ژیان بەختەوەریی هەمیشەییت پێ دەبەخشێت دەبا هەموو لەو قوتابخانەی ژیان و دڵنەوایی یەدا قوتابی زیرەک و بەوەفابین .

بەوشەی تاڵ و تفتی نەزانێک دڵ گران و خەمبار مەبن بەوردی گوێ ڕابگرن بۆ کەسانی زاناو مرۆڤدۆست و میهرەبان پیت بەپیتی وشەکانیان بنوسنەوەو وشە بەوشەی ڕستەکانیان دیقەت بدەن بۆیە جیهان ئاوا پێشکەوتوەو ئاوا جوڵەی فکریی و دەرگای مەعریفە ئاواڵا بووە ئاوا زانست و ژیان و مرۆڤایەتی پێشکەوتووە .ئەگەر بمانەوێت پێش ئاین و مەزهەبەکان پێش سەرمایەو سامان و ماڵی دونیا لەپێش زۆرشتی تری دنیایی و مادیی دەبێت چی بکەین و چیمان هەبێت .؟.

وەڵامە سادەکەی ئەوەیە کەدەبێت : یەکترمان خۆش بوێت پێکەوە ژیان و هۆگریی و مەعریفەو خاوەن عەقڵ و دونیای هۆشمەندیی بین گرنگیی بەزانست و پەروەردە بدەین و بەم شێوەیەش ژیان و بەختەوەریی هاتۆتە دی بۆیە ڕۆشنفکریی و پەرەدان بەپەرتوکی بوون و ژیان شارستانیی یەت و جوانیی و پێشکەوتنمان پێ ئاشنا دەکات .

سەرگەرمی کەسانی نەزان و بەدفەڕو بێ وەفا مەبن ژیان و خۆشگوزەرانیی لەوە فراوانترە کەسەرمایەدارێک لەپارەوە ژیان دەبینێت و کەمەلایەکیش لەئاینەوە دونیا دەبینێت ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە کەئاوا ژیان بینیی بکەین بوون و مرۆڤایەتی و نهێنی بوونیی ئەم گۆی زەمینە زۆر لەوە فراوانترە کەئێوە دەیبینین بۆیە هەمیشە سەیری بەرپێی خۆتان بکەن و بڕۆن مەوەستن شەمەندەفەری خۆشبەختی ژیان بەجێتان دەهێڵێت .

پیاوان ئەستێرەی ژنانی باشن بەدڵنیایی یەوە ئەستێرەش تەنها شاژنی مەمللەکەت هەڵی دەگرن و دەیخەنە سەرسەریان .دەبا تۆش شاژنێکت لەدڵدا بژی و خۆشتان ببنە ئەستێرەی سەرسەری و ماڵ پڕکەن لەبەختەوەریی و لێوان لێو لەمەزنایەتی و لەژیان و جوانیی و مرۆڤبوونیتان بڕوانن .تاجی سەر سەری ئافرەتان پیاوانن هەرئێستا ئافرەتێکی سەنگین لەعەشق بخەرە دڵتەوەو بیکەرە شاژنی وڵات و هەتا خۆت ببیتە پاشاو بەختەوەرترین کەسی دونیا لەمەمللەکەتە جوانەکەی ماڵی دڵی خۆتدا با کۆشکیش نەبێت باکەپرێکی هەژارانەی پڕ بەختەوەریی بێت بەدڵنیایی یەوە ماڵێکی قوڕینی سادە کەژنی میهرەبان و بەئەمەک دەیکاتە کۆشکیی شاهانە ئیتر کۆشکیی پڕ مەینەت و نامیهرەبانیت بۆچی یە .؟.

هەموو پیاوێکی بەختەوەر پاشای ماڵی خۆیەتی و هاوسەرەکەیشی شاژنی ماڵ و جوانی و میهرەبانی یە بۆیە بەو شێوەیە دەبەخشیت و بەئاسانیش دەچنیتەوە دەبێت مرۆڤهای ئەم سەردەمە زۆر زرنگ و هۆشمەندانە دڵخۆشی و کامەرانی ژیان بدۆزنەوەو ئەگەر تۆزێک نزیک بن لەڕۆحی یەکتر ئەوا زۆر ئاسانە چونکە لەشەڕو دەعواو خراپەدا بەدڵنیایی یەوە هیچمان دەستگیر نابێت هەموو زەرەرمەن دەبین ...!!! .

حەمید عەزیز

٢٠١٧ – ٠٢ - ١١

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…
بگەڕێوە بۆ سەرەوە