وێستگەی ژیان . . . !!! حەمید عەزیز

17. 04. 17

  • ئاوا نامایەک بنێرە بۆ ئەو کەسەی کەحەزت پێ ناکات :

سوپاس گیان کەحەزم پێ ناکەیت زۆر سوپاس کەمن هەمیشە لەبیرو ئەندێشەی تۆدا دەژیم سوپاس کەهەمیشە منت لەیادەو زیندوم لەبیرو هۆشی تۆدا . هیوادارم نەتبینیبم کەخۆم دەپۆشم بەهیوام بمبینیت کەچۆن دەدوێم چۆن بیردەکەمەوە چۆن ڕەفتار دەکەم . سەیری ڕوخسارو گیرفانم مەکە وەرەو ڕۆحم بخوێنەرەوە بزانە هزرم چەندە ماندوەو دڵم چەندە خۆشە باژیان و بەتۆو بەمرۆڤبوونیمان وەرەو بتخەمە سەرگلێنەم بزانە پێکەوە ژیانی مرۆڤەکان بێ بەرژەوەندی چەندە خۆش و مەزنە .

  • ئاوا دڵت بکەرەوە بۆ مرۆڤێک کەخۆشی دەوێیت :

زۆر سوپاس هەموو کەسم سوپاس کەتۆ هەمیشە منت لەبیرەو لەساتە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانتدا فەرامۆشم ناکەیت تۆش ئازیزیت لەدڵی مندا سەدجاریتر سوپاس . بەدڵنیایی یەوە من زۆر بچوکترم لەو هەستە جوان و گەورەیەی تۆ کەماندو بووە بەمنەوە من هەرگیز شایانی باوەشی گەرم و بەرزیی ڕۆحی تۆ نەبووم ئەوە میهرەبانی تۆیە دەیبەخشیت . . . !!!! . تۆ خۆت گەورەو جوان و ڕۆح پاکیت واهەست دەکەیت دنیا سپی و بێ کێشەیە سوپاس بۆ هەستی جوانت سوپاس بۆ مرۆڤبوونییت . جیهانێک سوپاس و پێزانین بۆ ئەو دڵە جوانەی تۆ کەهەتاهەتایە منی تێدا دەژیم بەئاسودەیی و دڵنیایی و گرنگی پێدانی دڵە جوانەکەی تۆ ژیان و بوونە بۆ من . بەدڵنیایی یەوە تاهەتایە بەختەوەرم لەناو بەهەشتی ڕۆح و ڕەفتاری ئاوریشمیی نەرم و نیان و بەزەیی و میهرەبانی تۆ ئەوە هەموو شتێکی جوانە لەژیاندا بۆ من بۆیە ژیان واتای نەدەبوو بەبێ تۆ . تۆ لەمن مرۆڤترو بەرزترو جوانتریت بۆیە منیش تۆ دەکەمە هەناسەو ترپەی دڵم کەهەمیشە ساتێک بێ تۆ نەژیم ئەگەر بەخەیاڵیش بێت هەموو چرکەکانی ژیانم بۆ تۆ ئەی ئەو کەسەی دنیا بەمنەوە جوانتر دەبینیت هەزار جار سوپاس گەورەیی یە بۆمن کەدنیا بەمنەوە گەش و سپی یە لەلای تۆ . . . !!! .

  • ئاوا بیر بکەرەوە :

لەهەر کات و شوێنێکدا وەڵامی پرسیاری خۆتت زانی نەکەی بیکەیت . . . !!! . ڕێزی دڵت بگرەو بچۆرە دواوە دواجار ئازار دەچێژیت پەشیمانیش دوجار ئازارت دەدات . بۆ ئەوەی بێ دەنگ و جوان بیت پرسیارەکە لەخودای تاقانەو ئاسمان بکەو بڵێ : خودایا تۆ بەو هەموو گەورەو جوانی و بەزەیی یەوە ئەم مرۆڤەت چۆن دروست کرد . ؟.

  • ئاوا ژیان ببینە :

جوانترینی مرۆڤەکان ئەوانەن کەدورت دەخەنەوە لەناخۆشی و دڵتەنگی و ئازار فێری ژیان و خۆشی یەکانیت دەکەن نەک فڕوفێڵ و ترس و دڵە ڕاوکێ کەژیان لەوکاتەدا هیچ واتایەکی نابێت . دەبێت بزانیت ئەو کەسانە کێن . ؟. ئەوە هەژارانی وڵات و ئەو مرۆڤانەن کەهەموو گیان و هەستیان قەناعەتە بەسادەیی زەوی و جوانی ژیان نەک کەتۆ باڵت نی یە بۆ ئاسمان فڕین . . . !!!!! . هەوڵ بدە هاوڕێی سادەیی و مرۆڤە هەژارەکان و ڕۆحە جوانەکان بیت بەختەوەر دەبیت .

  • بەو جۆرە خۆت بپۆشە :

ئەوەندە جل و بەرگی گرانبەهاو فەنتازیای ئوستوقڕاتیانە مەپۆشە بۆ ئەوەی گیان و ڕۆحت هەرزان دەرنەکەون . تۆی مرۆڤ بەبێ بەرگیییش مەزنترین و جوانترین بونەوەرەکانی خودای تاقانەیت بۆیە دەتبینن هیچ نی یە کەدەدوێیت دیار دەبیت کەچیت . هەموو بینیمان گاندی چی لەبەربوو چۆنیش گەردونی گۆڕی لەهیندستان ١٩٢٠ . . . !!! .

١٦/١١/٢٠١٤

بگەڕێوە بۆ سەرەوە