ناتۆ سەنتەرێکی نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت. . .

17. 02. 16

وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی هه‌رێمی نوێیان په‌سه‌ند كرد كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه ‌هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ له‌ شاری ناپولی ئیتاڵیا ده‌بێت

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سەربەخۆی هەواڵی عێراق، سكرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ (ینس شتولتن بێرگ) له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆتایی ڕۆژی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی له‌ بروكسل ڕایگه‌یاندوه‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌شێكه‌ له‌ وه‌ڵامی هاوپه‌یمانی بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فه‌ریقاوه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌. هه‌روه‌ها و‌ته‌یه‌تی: له‌م سه‌نته‌ره‌دا کار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ چاوه‌روانكراوانه‌ و ئیشكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان دەکرێت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان

سەرۆکی ناتۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد ئێمه‌ بۆ باشتركردنی ستراتیژییە ‌تایبه‌ته‌كانمان کار له‌سه‌ر‌ داڕشتنی پلانی پێشوه‌خته‌ و ڕاهێنانی چڕ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین پرۆسه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد. هه‌روه‌ها وتی: وه‌زیرانی به‌رگری گفتوگۆیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ هەواڵگریی هاوبه‌ش و چاودێری و وه‌رگرتنی زانیاری له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كردووه‌. 

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە