له‌وانه‌یه‌ ئه‌مریکا بڕیاری ناردنی هێزی خۆی بۆ سووریا بدات...

17. 02. 16

به‌رپرسانی په‌نتاگۆن به‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ که‌ ئه‌مریکا بڕیار بدات به‌ ناردنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به ‌داعش.

به‌رپرسانی پەنتاگۆن ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕاسپارده ‌و پێشنیاره‌کانی په‌نتاگۆن له‌سه‌ر شه‌ڕ له‌ سووریا دژ به‌ داعش به‌ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ده‌گات و دوا بڕیاریش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئیمزاکردنی ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ر پێشنیارێکی له‌و شێوه‌یه‌، چونکه‌ سه‌رۆک ترامپ مه‌به‌ستیه‌تی شه‌ڕی دژ به‌داعش خێرایی پێ بدرێت و زوو یه‌کلایی بکرێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ری ناردنی هێز له‌ ئارادایە.هه‌روه‌ها، وتووشیانه‌ که‌ جه‌نه‌راڵ جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ دژی داعش.

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە