شەش كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ داخران

17. 02. 16

له‌شاری سلێمانی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ داخران و به‌دواداچونیش بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كرێت كه‌ پابه‌ند نین به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌،

شه‌وی 13. 2. 2017 له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پاش چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان بڕیاردرا 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌ دابخرێت، هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی رێستۆرانته‌كان له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بۆهۆی پابه‌ند نه‌بونیان 6 كافتریا و یانه‌ی شه‌وانه‌یان له‌ چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی داخست، ووتیشی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ند ده‌بن به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌مووو مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ رێگه‌ به‌كاركردنیان نادرێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی رێستۆرانته‌كان له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچون و پشكنینه‌كانیان و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە