هه‌نگاریا پێشنیاری توندترین یاسا بۆ سنورداركردنی شاڵاوی كۆچ بۆ ووڵاته‌ ده‌كات

17. 03. 05

پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌نگاریا بڕیاریدا كه‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك نایاسایی كه‌ ده‌چێته‌ ئه‌و ووڵاته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، ڕێكخراوی هیومان ڕایتز ۆچ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریده‌دات كه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌توانێت سه‌رجه‌م كۆچبه‌رانی ناو ووڵاته‌كه‌ی له‌ كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنوری ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سربیا كۆبكانه‌وه‌ و جموجۆڵی كۆچبه‌ران له‌ ووڵاته‌ سنوردار بكات.

 ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ش كه‌ توندترین ڕێوشوێن له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا له‌ خۆده‌گرێت، هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توندانه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی ئوسترالیا له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایدا پیاده‌یان ده‌كات به‌جۆرێك كه‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌ كه‌مپه‌كاندا دیاری نه‌كراوه‌ و هاوكات به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه‌ به‌به‌له‌مه‌كه‌ لێوه‌ی هاتوون.

ووته‌بێژێكی حكومه‌تی هه‌نگاریاش هه‌بوونی پڕۆژه‌ یاساكه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌، كۆچبه‌ران له‌ په‌ناگاكاندا ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌ر له‌ كاتیشكیشدا هه‌ر په‌نابه‌رێك ده‌توانێت گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ووڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژیرێت.

سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری گاردیان، هیومان ڕایتز ۆچ

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە