ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ په‌نتاگۆن ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هێرشکردن. . .

17. 03. 06

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاویکرده‌وه‌، که‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر، کۆشکی سپی ئەمریکا نیازی وایه‌ که‌ ئازادیی زیاتری بڕیاردان به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی، په‌نتاگۆن، بدات.

ڕۆژنامه‌ بڵاویکرده‌وه‌، که‌ به‌رپرسانی په‌نتاگۆن پێیان ڕاگه‌یاندووه‌، یه‌کێک له‌ هه‌نگاوه‌کانی خێراکردنی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆشکی سپی ئازاد ده‌کرێت له‌ ئه‌نجامدانی هێرش له‌ کاتی پێویست و هه‌بوونی گومان له‌ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی.

وته‌بێژی کۆشکی سپی (سین سپایسه‌ر) له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ زیاتر فه‌لسه‌فه‌یه‌ وه‌ک له‌وه‌ی گۆڕانی سیاسه‌ت بێ، چونکه‌ سه‌رۆک ترامپ ده‌ڵێ" ئه‌وان زیاتر شاره‌زان و له‌ مه‌یداندا کار ده‌که‌ن. "، بۆیە پێشبینی دەکرێت کۆشکی سپی ئازادیی زیاتری بڕیاردان ببەخشێت به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی، په‌نتاگۆن بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر. 

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە