مەسرور بارزانی لە دیداری باڵیۆزی بریتانی: پێویستە هەرچی زووتر دۆخی کەرکوک و خورماتوو ئاسایی بکرێتەوە

18. 01. 15

ئەمرۆ15/1/2017  مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسولی گشتیی بەریتانی لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوو لا جەختیان لە سەر پتەوترکردنی پەیوەندیە هەمەچەشنەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا کردەوە.

باڵیۆزی بەریتانی پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپات کردەوە و جەختی لە سەر پێویستیی هەرچی زووتر بە ئەنجام گەیشتنی ئەو گفتوگۆیانە کردەوە. هەروەها ئاواتی خواست هەلبژاردنەکانی هەرێم و عێراق لە میانەی ئەمساڵەدا بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچن.

لە میانەی ئەم دیدارەدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئاماژەیەکدا بۆ دۆخی ئێستای کەرکوک و خورماتوو رایگەیاند کە ئەم رەوشە سەپێندراوەی ئێستا و دەستپێکردنەوەی تەعریب لەو دەڤەرانە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و پێویستە بە هاوکاری هەموو لایەک هەرچی زووتر ئەو کردارانە رابگیرێن و دۆخی ئەم ناوچانە بە ڕەچاوکردنی دەستوور ئاسایی بکرێتە.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتی کردەوە کە هەڵەکانی بەغدا هۆکاری دروست بوونی بێ متمانەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراقە و تا ئەو عەقلیەتەی حوکمڕانیی بەغدا بەم شێوەیە بمێنێت زەمینەی سەرهەڵدانی کێشە سیاسیەکان بەردەوام دەبێت و بۆشاییەکی لەبار بۆ گەشەکردنی بیری توندڕۆیی دەرەخسێتەوە، بۆیە بۆ دووبارە نەبوونەوەی کێشەکان پێویستە متمانە و دڵنیایی بۆ گشت پێکهاتەکان بگەڕێندرێتەوە.

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە