"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

18. 02. 13

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی ئیمام وەیس لە نزیک سنوورەکانی ئێران، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی جەلەولا، و سەعدیە لە سنووری خانەقین.

وەک لە هەواڵی ڕۆژنامە لوبنانییەکەدا هاتووە، ئەمریکا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی حەشدی شەعبی، بەنیازە لە سەرجەم ناوچەکانی حەشدی شەعبی بنکەی سەربازی بکاتەوە و پلانی دانانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی گەیارە لە پارێزگای سەلاحەدین، حەویجە لە پاریزگای کەرکوک و بنکەیەکی سەربازی لە نزیک تەللەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێ کراوە.

 

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…

هەواڵی گشتی زیاتر

Prev Next
بگەڕێوە بۆ سەرەوە