سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئاگاداری بۆ شانۆکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان و هەندەران، کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی تایبەت بە "مونٶدراما" لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی مانگی 3 (مارچی) 2017 لە شاری یوتوبوری لە وڵاتی سوید ساز دەکات.

  • کارە بەشداربووەکانلەلێژنەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێرێت، بفەرموون ئارەزوومەندانە بە پێشکەشکردنی داواکاری بەشداربوون لە ڕێگەی ئەم ئیمیلەوە
  • ڕێکەوتی 1-2-2017واته رۆژیی ١ی مانگی فێبرییه‌ی ٢٠١٧ دوا مۆڵەتە بۆ داواکاری بەشداربوون، دوای ئەم بەروارە هەموو داواکارییەکان ڕەت دەکرێتەوە.


تێبینی
. . .

v      کارەکە لە 60 خولەک زیاتر نەبێت.

v      زانیاری تەواو لە سەر ستاف و کارە شانۆییەکەی بنێرێت . .

v      بۆ هەر کارێک تەنها ئەکتەر و دەرهێنەر بانگێشتنامەی بۆ دەکرێت . .

v      داوەتنامەی ڤیزە بۆ کۆنسولخانەی سوید لە ئیران دەنێرێت.

v      لە کاتی ڕەتکردنەوەی ڤیزەدا، کۆمەڵەکەمان بەرپرسیار نییە . .

v      بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و فۆرمی بەشدار بوون، پەیوەندی بکەن بەم ئیمه‌یل و ژمارە تەلەفۆنەوە:

   تەلەفۆن: 0046707405717    ئیمه‌یل: isk. gbg2@gmail. com

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری.

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…

هەواڵی هونەری زیاتر

بگەڕێوە بۆ سەرەوە