"باخەکەی باوکم"ی "شوان عەتووف" لە کەنەدا خەڵاتکرا

کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرهێنانی "شوان عەتووف" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کەنەدا" خەڵاتکرا.

کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" My Father’s Garden لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" بە تیشک خستنەسەر شێعرێکی "مەولانا جەلالەدین ڕۆمی" لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کەنەدا" Canada Shorts Film Festival نمایشکرا و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەی بە ناونیشانی "خەڵاتی باشترین"ی Award Excellence پێبەخشرا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کەنەدا" یەکێکە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی ئەم وڵاتە و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە بە بینینی کورتە فیلمی کوردیی "باخەکەی باوکم" سەرسامبوون و بڕیاریش درا لەبەر گرینگی بابەتەکەی لە چەندین بۆنەی دیکەی فیستیڤاڵەکە و هەروەها وڵاتی کەنەدا نمایش بکریت.

"باخەکەی باوکم" کە بە سپۆنسەریی سەرەکیی هۆتێل "ڕامادا" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان سازکراوە و لە ڕێگای کۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی "گۆڵفی مۆهر" Muhr Gulf Short لە میانەی دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات و هەروەها لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆتایی تەکساس" TEXAS ULTIMATE لە ویلایەتی تەکساس لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.

ئەم فیلمە کوردییە 13 خولەکییە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی مۆنتاژ لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "قووڵایی گۆڕەپان" DEPTH OF FILD لە ویلایەتی دیلەوێر لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.

کورتە فیلمی کوردیی "باخەکەی باوکم" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "کورتە فیلمەکان" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا چووە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشیڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی 29ی سێپتەمبەر تا 2ی ئۆکتۆبەری 2016 لە شاری رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.

ستافی ئامادەکردنیی کورتە فیلمى "باخەکەى باوکم" بریتین لە:

نووسین و دەرهێنان: شوان عەتووف، نواندن: شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەهائەدین عزەبانى و شاڵاو جەمال، فۆتۆ گرافەر: هەرێم جەمال، بەڕێوەبەریی بەرهەم: ئازاد پێنجوێنى، ڕووناکى: دانا جەمال، دەنگ: کاسیان عەلى، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانى، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: هەردى سەلامى، مونتاژ و پاش بەرهەمهێنان (ئاى لۆڤ فیلم): دانەر عومەر، یاریدەدەریى دەرهێنەر: ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار، بەرهەمهێنەر: شوان عەتووف و نزار سەلامى، کۆمپانیاى جێی بەجێی کار: گرافیکا بلو، کۆمپانیاى دابەشکردن: ئاى لۆڤ فیلم و سپۆنسەریى سەرەکیى: هۆتێل ڕامادا.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم".

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…

هەواڵی هونەری زیاتر

بگەڕێوە بۆ سەرەوە