کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی به‌خشییه‌ نه‌خۆشخانه‌ی "سۆزی ده‌روونی" له سلێمانی

کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی به‌خشییه‌ نه‌خۆشخانه‌ی "سۆز

کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه هونه‌رییه‌کانی به‌خشییه‌ نه‌خۆشخانه‌ی "سۆزی ده‌روونی" له ‌شاری سلێمانی.

ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" نه‌خۆشخانه‌ی "سۆزی ده‌رونی"یان له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌ر کرده‌وه‌ که‌ تاکه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونییه‌ له‌ عێراقدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌که‌ بڕی ٥٧٬٢٥٠ (په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و دوسه‌د و په‌نجا) کرۆنیان وه‌ک دیاری به‌خشییه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ که‌ به ‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ توشی گرفتی چاره‌سه‌رکردن ببویه‌وه‌.

شایانی وتنه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ کۆمه‌کی مانگانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" ‌و داهاتی چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی له‌ وڵاتی سوید کۆکراوه‌ته‌.

وه‌ک نه‌ریتی هه‌میشه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" که ‌له‌ ڕابردوو کۆمه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی "هیوا"ی کردووه‌ له ‌ئایینده‌شدا ئه‌و یارمه‌تییه ‌به‌رده‌وام ده‌بیت و بڕیاره‌ هه‌ر یه‌که‌ له کۆمه‌ڵه‌ی که‌مئه‌ندامان و خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانیش به‌هه‌مان شیوه‌ هاوکاریی بکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری".

 

بگەڕێوە بۆ سەرەوە