لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر رێز لە عەباس کیارۆستەمی دەگیرێت

مەنسوور جیهانی ـ لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر رێز لە سینەماکاری کۆچکردووی ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" دەگیرێت.

رێوڕەسمی رێزلێنان لە سینەماکارای ناوداری ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" و براوەی خەڵاتی چڵە بەڕووی کانی پەنجاهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت و سینەماکاران بۆ بەشداربوون لەم فیستیڤاڵە دەتوانن فیلمەکانی خۆیان دوای ناونووس کردن لە ماڵپەڕیی فیستیڤاڵ بە ناونیشانی www.  fajriff.  com لە رۆژانی 1ی ئۆکتۆبەری 2016 تا 10ی مارسی 2017 بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ رەوانە بکەن.

رخنەگران و پەیامنێران و رۆژنامەنووسانی دەزگاکانی راگەیاندنیش بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕیی فیستیڤاڵ بکەن و بۆ بەشداریی لەم فیستیڤاڵە داواکاریی خۆیان تۆماربکەن.

لە ناو دڵی پێتەختی ئێراندا، فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر رێز لە فیلمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە بە کوالیتەکان دەگرێت. ئەم رووداوە هونەرییە پشتیوانی لە ئاڵووگۆڕییە فەرهەنگییەکان دەکات، دەسکەوتە نوێیەکانی سینەماکاران هاندەدا و نمایشیان دەکات و هەروەها ئەو فیلمانەی کە لە بردنەسەرێی ئاستی هاوبەشیی هونەریی لە روانگەی گێڕانەوەی سینەماییدا رێخۆشکەرن، ئاراستەی هۆگرانی هونەریی سینەما دەکات.

لە تەنیشت ئەوانەشدا فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەو بەرهەمانەی کە لە گەشەپێدانی پەیامی یەکسانی و ئاشتی جیهانی و هەروەها تەکیزیان خستبێتە سەر تایبەتمەندییە ئەخلاقی و ئینسانییەکان، چاوخشاندن و دیدێکی تایبەتی دەبێت. هەروەها فیستیڤاڵ بۆ ناساندنیی فیلمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیایی ناوەندیی گرینگییەکی تایبەتی هەیە و بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە سازکردنیاندا لە پەندە راستەقینەکانی پێغەمبەرانی ئیلاهی، پەیامی ئاشتی و دۆستایتییان وەرگرتبێت، تەرکیزێکی تایبەتیان دەخاتە سەر.

سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە رۆژانی 21 تا 28ی ئەپرێلی 2017 بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرهەم و دادوەران، دەرهێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیهان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیهان و هەروەها بەشی "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەهرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…

هەواڵی هونەری زیاتر

بگەڕێوە بۆ سەرەوە