ڕاپۆرتە هەوڵ لە هۆڵەنداوە ... لە یادی 28 ساڵەی دامەزراندنی یانه‌ی کوردی "میدیــــــا" دا ڕێزلە سەرپەرشتیارانی دێرین و نوێی سەرجەم بەشەکانی"میدیــــــا" دەگیرێت

18. 02. 11


 

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 4 ی februari 2018 کاتژمێر 16:00 چواری عەسر، پاش دەقیقەیەک وەستان بۆ شەهیدانی کوردستان و قوربانیانی عەفرین، لە یادی چارەکە سەدەیەک زیاتر لە کار و چالاکییە بەردەوامەکانی، یانه‌ی کوردی"میدیــــا" لە هۆڵەندا، ئەمساڵ ڕێک 28 ساڵ رطدەپەڕێت بەسەر دامه‌زراندن و به‌رده‌وامی ئەم ڕێکخراوەدا لە ساڵی 1989وە، بێپسانەوە بەخشش پێشکەش بە کوردانی تاراوگە دەکات.

 وه‌ک ئه‌مه‌ک و وه‌فایه‌ک به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوون و سوتاندنی چه‌رده‌یه‌ک له‌ مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆبەخشی ئەندامانی لیژنەکانی بەڕێوەبەردنی هەموو بەشەکانی یانەی کوردی "میدیــــا" لە هۆڵەندا، بانگێشت کرابوون، لە کۆی گشتی ٨٥ ئەندام، ٤٣ یان ئەوانەی تا ئێستا لە هۆڵەندان ئامادە بوون و بەداخەوە دوانیشیان کۆچی دواییان کردووە، دروود بۆ گیانی پاکیان، لە کۆتاییدا ئەو خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆیان دروست کرابوو، پێشکەش بەهەر ٨٥ ئەندامەکەی دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەران کرا.

لەو ئێوراەیەدا، بە گشتی تیشک خرایە سەر مێژووی رێکخراوی "میدیــــا" لە هۆڵەندا و تێکۆشانی یەکەبەیەکەی بەڕێوەبەران و بەرزنرخێندرا.

به‌ کورتی ده‌ربارەی مێژووی یانه‌ى کوردى "میدیــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌

 

"میدیــــا" بۆ خزمه‌تى و تێکڕاى ئه‌ندامه‌کانى جالیه‌ى کورد له‌ هۆڵه‌نده‌  دامه‌زراوه‌ و  بۆ ساتێکیش له‌ خه‌م و گرفته‌کانیان دانه‌بڕاوه‌.

له‌ پێش دامه‌زراندنى "میدیـــا"دا، له‌ وڵاتى شانشینى هۆڵه‌نده‌ ساڵى 1989 پێویستى خه‌ڵکى کورد له‌ تاراوگه‌، واى کرد بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌، نێوه‌ندێک هه‌بێت کورده‌کانى له‌ ده‌ور کۆبێته‌وه‌ و ڕێکیان بخات و ئیش و کاره‌کانیان ڕۆژانه‌ و پێداویستییه‌کانیان، که‌ به‌ هۆى زمان نه‌زانین نه‌شاره‌زاییان له‌ ڕووى هه‌ڵسوکه‌وت داب و نه‌ریتى ئه‌و وڵاته‌ دروست ببوو ڕابپه‌ڕێنێت، له‌ دواى کاره‌ساتى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال، لەسەردەستی ئەم بەڕێزانە، لە ٢٠-١٢-١٩٨٩ لە شاری ئەمستردام: یانەی کوردی "میدیــــا" دامەزرا، کە بریتی بوون لە:

عیماد عیزەت ڕەشید، کاوان زاهیر حسێن، سالار سەلمان میراخۆر، عومەر فارس عەزیز، حسێن سێودین و بەختیار ساڵح قەڵادزێی.

 

لەبەرئەوەی دوای ئەو بارودۆخە نالەبارەی کوردستان، کوردانێکى له‌ جاران زیاتر ڕوویان له‌ هۆڵه‌نده‌ کرد، زۆربه‌شیان له‌ ئه‌مستردام جێگیر دەبوون و Jonker huis (خانوى په‌ناهه‌نده‌) یان دەدانێ. ئه‌و کاته‌ 100 تا 150 کوردێک ده‌بوون، ئه‌و تازه‌ هاتووانه‌ پێویستیان به‌ ڕێنمایى و هاریکارى کردن بوو، پێش دامه‌زراندنى "میدیـــا" براده‌رانى کە پێشتر هاتبوونە هۆڵەندا هه‌رێکه‌ له‌ جێگه‌ى خۆیه‌وه‌، لە ماڵەکانەوە یارمه‌تیان ده‌دان، به‌ڵام پێویستیه‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌رفراوانتر ده‌بوو، خه‌ڵکى تاکه‌ که‌س نه‌یده‌توانى فریا بکه‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و کاته‌ مه‌ڵبه‌ندى ڕۆشنیرى ئه‌مستردامیش هه‌بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە دروست ببوو هێشتا فریا نه‌ده‌که‌وت، بۆیه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کى شۆڕشى نوێ لە ئەمستردام بیر له‌ دامه‌زراندنى ڕێکخراوێکى وەک"میدیـــا" کرایه‌وه‌.

لقەکانی "میدیــــا" لە هۆڵەندا:

بێ گومان دروشم و ڕێبازى "میدیـــا" ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ گوێره‌ى پێویستییه‌کانى کۆمه‌ڵگاى کورد گۆڕاوه‌، پاشان "میدیـــا" ته‌نها نەک‌ ئه‌مستردام، بەڵکو لە شارەکانی دیکەش به‌شى نوێی کردەوە‌، ساڵى 1992 له‌ شاره‌کانى ڕۆتردام و ساڵى  1995 له‌ خرۆنیگن  ساڵى 1997 له‌ دێڵفت، و پاشان له‌ ئوترێخت و لیواردن ئه‌نیشخده‌ى و هه‌نگه‌ڵۆ به‌ گوێره‌ى زیاد بوونى ژماره‌ و فراوان بوونى کۆمه‌ڵگاى کورد له‌ هۆڵه‌نده‌، گۆڕانکاریه‌کان پێویستى کرد، "میدیـــا"ى سه‌رتاسه‌ریش ساڵى 2000  وه‌ک پلاتفۆڕمێک دروست بکرێت، که‌ ئه‌نجومه‌نى ژنان و ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانیشى له‌ خۆ گرت، پاشان هه‌وڵ بۆ دروست بوونى "میدیــا" له‌ چه‌ند شارێکى دیکه‌ش دراوه‌، "میدیـــا" له‌ خزمه‌تى هه‌موو گروپ و توێژه‌کانى کورد دابووه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کانیه‌وه‌، له‌ هۆڵه‌نده‌ـ ئه‌وى پێویستى به‌ ڕێنمایى و پشتگیرى و یارمه‌تیدانى "میدیـــا" بووبێت، هه‌ر له‌ پیر و ژن و منداڵ و گه‌نج و تازه‌ هاتوو یان له‌ مێژ بێت له‌ هۆڵه‌نده‌ بێت، یارمه‌تى دراون  له‌ لایه‌ن ئه‌م ڕێکخراوه‌وه‌ یارمه‌تیان ده‌درێت.

ڕێکخراوێکى مه‌زنى وه‌ک "میدیـــا" له‌ ڕۆژى دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ زۆرن هه‌موو ئه‌و سه‌ربازه‌ نادیارانه‌، که‌ له‌ پشت په‌رده‌وه‌، له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ کاریان تێدا کردووه‌، وه‌ک مۆم سووتاون و ڕووناکیان بۆ ده‌ور و به‌ره‌که‌یان هه‌بووه‌، ڕه‌نگه‌ به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ک  نه‌توانرێت لەم ئێوارە ڕێزلێنانەدا حه‌قى خۆیان پێبدرێت، تەنها ئەوەندەمان توانیووە، بەم خەڵاتە ڕەمزیە بەسەریان بکەینەوە.

مەشق و ڕاهێنانی"میدیــــا":

"میدیـــا" ساڵانه‌ ئه‌گه‌ر دوو مەشق و ڕاهێنانی"سه‌رتاسه‌رى" ساز نه‌کردبێت، ئه‌وا یه‌ک کۆرسى چڕ و پڕى کادرانى له‌ یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌ ناوداره‌کانى کۆرس پێدان سازکردووه‌ و هه‌ر له‌وێش هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رپه‌رشتى ئه‌نجام دراوه‌، لیژنه‌ى شاره‌کان ئه‌ندامه‌کانیان خۆیان له‌ ناوخۆیاندا، ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵده‌بژێرن و که‌ پێک دێن له‌ 3 یان 5 ئه‌ندام، به‌ ئۆتۆماتیک دوان له‌ لیژنه‌ى شاره‌کان ئه‌ندامى لیژنه‌ى سه‌رتاسه‌رین.

وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا "میدیـــا" تەنها ڕێکخراوی کوردی بووە لە هۆڵەندا، فه‌رمانبه‌رى ڕه‌سمى خۆى هه‌بووه‌، ساڵی 1992 و 1993 به‌ڕێزان به‌ختیار شه‌مه‌یی و سه‌ردار عه‌بدولڕه‌حمان و  له‌ ساڵى 1997 ه‌وه‌ دوو فه‌رمانبه‌ری دیکه‌ی بۆ دامه‌زرا، ئاراس که‌مال تا ساڵی 2000 به‌رده‌وام بوو (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین) یش له‌ ساڵى 1994 ه‌وه‌ وه‌ک خۆبه‌خش و پاشان له‌ 1997 ه‌وه‌ تا 2008 وه‌ک فه‌رمانبه‌ر کاری له‌ "میدیـــا"دا کردووه‌، خاتوو جوان عومه‌ریش له‌ ساڵی 2000 تا 2004 وه‌ک فه‌رمانبه‌رى ڕه‌سمى له‌ "میدیــا"دا دامه‌زراوە‌.

کارو چالاکیه‌کانى "میدیــــا":

کارو چالاکیه‌کانى "میدیــــا" فره‌ن لێره‌دا به‌ڕاگوزه‌رى باسى هه‌ندێکیان ده‌که‌ین. سه‌ره‌تا "میدیـــا" بڵاوکراوه‌ى زانیارى به‌خشین(معلومات)ى په‌خش ده‌کرد، له‌ شێوه‌ى برۆشوره‌(نامیلکه‌)، له‌ باره‌ى باج و ته‌ندروستى و سیسته‌مه‌کانى ژیان و گوزه‌ران و بڕیاره‌کان ده‌رباره‌ى په‌نابه‌ران و خۆپاراستن و نه‌خۆشیه‌کان، وه‌ک ئایدز و سیسته‌مى چۆنێتى وه‌رگرتن و یارمه‌تى بۆ خوێندن و ڕه‌گه‌زنامه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا، له‌ پێشکه‌ش کردنى ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ هۆى هه‌فتانه‌ کۆڕ یان کۆبونه‌وه‌ى وه‌رزى و بانگکردنى کادرى پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند  بۆ گێڕانى کۆڕه‌کان، سه‌ربارى ئه‌م چالاکییانه‌ کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ و شه‌وچه‌ره‌ى کوردى و  گه‌شت و سه‌یران ڕێکخستن بۆ هه‌موو گروپه‌کان و سه‌ردانى ئۆردوگاکانى په‌نابه‌ران، جگه‌ له‌ کۆڕى ڕۆشنیرى و ئه‌ده‌بى و مێژوویى، ئه‌مانه‌ باسکردنى هه‌ندێک له‌ چالاکىیه‌کانى "میدیـــا" و ساڵانه‌ به‌ گوێره‌ى نه‌خشه‌ و پلان پێش ساڵى نوێ ڕێک ده‌خرێن و له‌ کۆتایى ساڵیشدا ڕاپۆرتى چالاکى ساڵانه‌ ئاماده‌ ده‌کرێت.

کۆمه‌کى دارایى یانه‌ له‌ ئابونه‌ى ساڵانه‌ى ئه‌ندامان، که‌مێک له‌ بارى گرانى دارایى و ئه‌رکى سه‌رشانى "میدیـــا" سوک ده‌کات، کۆمه‌کى دارایى شاره‌وانى سوبسیدى ساڵانه‌ به‌ گوێره‌ى چالاکییه‌کان، که‌ له‌گه‌ڵ پلانى کارى ساڵانه‌ werkplan ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت، که‌ کۆى تێچوونى چالاکیه‌کان و تێکڕاى خه‌رجییه‌کان بۆ ساڵه‌که‌ ڕێک ده‌خرێت و هه‌موو ساڵێک پێش 15/10 ده‌بێت پێشکه‌ش شاره‌وانى کرابێت.

جێگه‌ى باسکردنه‌ "میدیـــا" چه‌ند لاى خه‌ڵکى کورد ناسراوه‌، بێگومان، لاى داموده‌زگا و ڕێکخراوه‌ هۆڵه‌ندىیه‌کان زیاتر ناسراوه‌ له‌ زۆر بواردا، پرس و ڕاو ڕاوێژیان پێده‌کرێت، بۆ نمونه‌ "میدیـــا" ئه‌ندامى ڕێکخراوى VON خودى په‌ناهه‌نده‌کان و   SMS ه‌ و له‌ ساڵانى سه‌ره‌تایى دروست بوونیدا، به‌ کارتێکردنى براده‌رانى لیژنه‌ى "میدیـــا" زمانى کوردیش وه‌ک زمانه‌کانى تر له‌ وه‌رگێڕانى وه‌زاره‌تى دادا بۆ ئه‌نته‌رڤیوى په‌ناهه‌نده‌ کورده‌کان، به‌ ڕه‌سمى ناسێنرا، له‌ کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ په‌ناهه‌نده‌ و بێگانه‌کان، هه‌میشه‌ وه‌ک ڕێکخراوێکى متمانه‌ پێکراو بانگێشتن ده‌کرێن.

"میدیـــا" له‌ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازییه‌ هاوبه‌شییه‌کانى کورددا هه‌میشه‌ به‌شدارى به‌رچاوى کردووه‌ و له‌ یاده‌کانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال، و یادى شه‌هیدانى ده‌ستى تیرۆر و بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌نه‌کانى هه‌ردوو جاره‌که‌،  ڕۆڵى گرنگ و به‌رچاویان هه‌بووه‌، وه‌ک ئازادى و مافى تاکه‌که‌سیش، ئه‌وانه‌ى له‌ ناو لیژنه‌کانى "میدیـــا"دا کار ده‌که‌ن بۆیان هه‌بووه‌ ڕه‌نگى تایبه‌ت و بیروبۆچوونى خۆیان هه‌بێت.

هه‌میشه‌"میدیـــا" ته‌نها وه‌ک کورد و بۆ کورد کارى کردووه‌. بێگومان شه‌ڕى ناوخۆ برینێکى قوڵى کردۆته‌ دڵى هه‌موو کورد، ده‌توانین بڵێن "میدیـــا" نه‌یهێشتووه‌ ئه‌و کاریگه‌ییه‌ به‌ چالاکیه‌کانیه‌وه‌ دیار بێت.

زۆرى و هه‌مه‌ چه‌شنه‌یى ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان له‌ تارواگه‌ لایه‌نێکى ته‌ندروستى ناو کۆمه‌ڵگاى کورده‌، به‌ڵام پێکه‌وه‌ چالاکى نه‌کردن و نه‌گونجان بێگومان سستى و لاوازى به‌ جالیه‌ى کورد ده‌به‌خشێت وڕێکخراوه‌کان به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ ده‌بات و هیچى بۆ خۆى پێناکرێت. خۆمان نایڵێین به‌ شاهیدى هه‌موو خه‌ڵکانی ‌کورد پشگیرى هه‌موو ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کانى دى کراوه‌ و ته‌نانه‌ت یارمه‌تى و ڕێنمایى دامه‌زراندنی هه‌ندێ ڕێکخراویش دراون و له‌ هۆڵه‌که‌یشدا کۆبونه‌وه‌ و چالاکى بۆ ساز کردوون، ئه‌گه‌ر پێویست بکات هه‌موو ئه‌و کارانه‌ ئه‌رشیف کراون.

ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى کوردى و حیزبه‌ سه‌ره‌کیه‌کان کۆک و ته‌با بن له‌ کارکردندا پێکه‌وه‌، ته‌نها له‌ ململانێى باشترین کارکردندا گه‌شه‌ و پێشکه‌وتن به‌ کۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشن، ئێمه‌ش به‌شێکین له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ و پێشکه‌وتن دواکه‌وتنمان بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و بۆ ئه‌وان کار ده‌که‌ین.

ئه‌وى گرنگ بێت و په‌یوه‌ندى به‌ کاروچالاکییه‌کانى ترى "میدیـــا"ه‌وه‌ هه‌بێت، دوو بڵاوکراوه‌ له‌م ڕێکخراوه‌وه‌ په‌خش ده‌کرا ده‌نگى "میدیــا" وه‌ک ڕۆژنامه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و چالاکییه‌کانى "میدیـــا" و تا ئێستا 10 ژماره‌ى لێ ده‌رچووه‌، گۆڤارى "میدیــا"ش تا 17 ژماره‌ى لێ بڵاوکرایه‌وه‌، "میدیـــا" ى ڕۆتردام تا ساڵی 2007  به‌رده‌وام بووه‌ و 127 ژماره‌ى   په‌خشنامه‌ى "بێوار"ى مانگانه‌ى بڵاوکردۆته‌وه‌ به‌ 16 لاپه‌ڕە، که‌ کاک هیوا سه‌رهه‌نگ سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد .

له‌ ساڵى 2000 ه‌وه‌ "میدیــا"ى ئه‌مستردام و ڕۆتردام و ئه‌نیشخده‌ى و لیواردن چەندین ساڵ خوێندگاى فێربوونى زمانى کوردى بۆ منداڵان به‌رده‌وام بووه‌، "میدیــــا"ى ئه‌مستردام دوو گروپى فێربوونى مۆسیقاى کردۆتەوە‌ به‌سه‌رپه‌رشتى مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخى خاوه‌نى قوتابخانه‌ى نامۆ.

نابێت ئه‌وه‌شمان له‌ بیر بچێت "میدیــــا" ئه‌رشیف و کتێبخانه‌یه‌کى تا ڕاده‌یه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندى خۆى هه‌یه‌ و چه‌ندین خوێندکارى کورد و هۆڵه‌ندى وه‌ک سه‌رچاوه‌ سوودیان بۆ خوێندنه‌که‌یان لێى وه‌رگرتووه‌. تا ئێستا جگه‌ له‌و نامیلکه‌ى زانیاریبه‌خشینانه‌ش. چه‌ند کتێبێکى باشى له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆى چاپ و بڵاوکردۆته‌وه‌ وه‌کو چیرۆکى "هه‌ڵه‌بجه‌ نوێژى منه‌" 1992 نوسینى ئه‌ندازیار عومه‌ر عینایه‌ت، "جینۆسایدى گه‌لى کورد له‌به‌ر ڕۆشنایى یاساى تازه‌ى نێوده‌وڵه‌تاندا"- 1997 نوسینى د. مارف عومه‌ر گوڵ، "چه‌ند نامه‌یه‌ک له‌ زیندانى فاشییه‌کانه‌وه‌ 1994"، که‌ته‌لۆکى هونه‌رمه‌ند "وه‌هبى ڕه‌سوڵ" و چه‌ند گوتارێک 2003.

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…
بگەڕێوە بۆ سەرەوە