یه‌کێتی له‌ دابینکردنی نان و ئازادی به‌رپرســـه‌ . . ؟! مه‌جید مام برایم

17. 01. 19

قسه‌ی یه‌که‌مم بۆ پارتی

پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراقێ به ‌قیاده‌ی بارزانی  سێزده بۆ چوارده‌ ساڵی ڕه‌به‌ق واتا شۆڕشی ئه‌یلول به‌ چه‌ند ساڵی له‌تبونی (جه‌لالی ومه‌لایشـه‌وه‌ ) تێکه‌ڵ بونه‌وه‌ و له ‌کۆتا حوکمی کرد و گه‌لی کوردستانی به‌گشتی له‌گه‌ڵدا بوو، سه‌ره‌نجام به‌ حوکمی زاتی و به‌یانی یازده‌ی ئازار رازی بوو، وه‌ کۆتایی به‌ شۆڕشی چه‌کداری وسیاسی کوردستان هێنا،  واتا نوقـته‌ سه‌ری دێڕ . . ؟!

وه‌سیه‌تیشی کرد و گوتی هه‌رکه‌سێك شۆڕش بکاته‌وه‌ دژی ده‌بین،  چونکه‌ سه‌رده‌می شۆڕش ته‌واو بوو گه‌لی کورد به‌ مافی چاره‌نوسی خۆی گه‌یشـــت . . ؟!

حکومه‌تی عێراقیش که‌وته‌ خۆی به‌ناوی گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌کانیه‌وه‌،  چاکسازی له‌ کشتوکاڵ وه‌ گه‌شه‌دان به‌ بواری پیشه‌سازی و وزه‌ و ،  وه‌ کردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆردوگا نیشین بۆ هاوڵاتیانی سه‌رسنور و دابه‌شکردنی زه‌وی و پێدانی ته‌عویز به‌ خه‌ڵک و دابنکردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون وخانوبه‌ره‌ بۆ هاونیشتمانیه‌کانی، وه‌ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش یاسای به‌ زۆره‌ ملێیی ده‌کرد هتد. . .

قسه‌و مه‌به‌ستی ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات . . .

له‌کاتێکدا پارتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ڕێکه‌وتن وبه‌ حوکمی زاتی ڕازی بوو بۆ گه‌له‌که‌ی و چه‌ند وه‌زاره‌تێکیش درا به‌ کورد و له‌هه‌مان سه‌رو وه‌ختیشــدا،  یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ بانگه‌شه ودروستبوونی شۆڕشدا بوو، ئه‌و به‌ڵێن وڕێکه‌وتن نامه‌ی حکومه‌تی عێراق و ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته‌شی که‌ درابوو به‌کورد به‌ کارتۆنی له‌قه‌ڵه‌مدا و ڕه‌تیکرده‌وه‌ . . ؟!

 له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی کــه‌ یه‌کێتی له‌ مانیڤێست و ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی نوێدا به‌ خه‌ڵکی کوردستانی دا و ڕاگه‌یاند ئێمه‌ ڕابه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین وئه‌و مافانه‌ له‌ئاستی گه‌له‌که‌ماندانین وحکومه‌ت ڕاستگۆنیه له‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ‌،  لایه‌نی ( پۆزه‌تیڤ ونه‌گێتڤی ) بۆ گه‌لی کوردستان ڕوونکردبۆوه‌ . . ؟!

 وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ یه‌کێتی وسه‌رکرده‌کانی به‌گه‌لیاندا،  خه‌ڵکیش به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ چوون و پشتیوانیان کردن و ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وسه‌رکرده‌کانیان،  که‌ به‌شیکی به‌رچاوی ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ ئێستا له‌ژیاندان و ڕۆژانه‌ له‌میدیاکان ئه‌و ڕاستیه‌ بۆ خه‌ڵک پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ . . ؟!

که‌واته‌ یه‌کێتی به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسه‌ له‌ سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌هه‌رێم ده‌گوزه‌رێ له‌ ڕووی سیاسی وئیداری وئاسایشی نیشتمانی

ودابینکردنی ئازادی و دیمۆکراسی وچه‌سپاندنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ .

له‌و کاته‌دا له‌ هه‌ناوی ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌ سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌دا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ك ڕێکخراوێکی نویێ بۆ شکسـت هێنان به‌شـکسـت وئاشـبه‌تاڵکردن به‌ئاشـبه‌تاڵ، ئاگری شـۆڕشـی نوێی داگیرساند وجاڕی شـۆڕش وهه‌ستانه‌وه‌ی دا. . ؟!

چونکه‌ خۆی به‌خاوه‌نی خه‌ڵک و خاك ومیله‌ت ده‌زانی و لـێــنه‌ده‌ گه‌ڕا پارتی به‌ ئاره‌زووی خۆی چاره‌نووســی گه‌ل به‌ولاو به‌ولادا بدات،

به‌ڵام ئایا ئێستا ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌رکه‌ له‌ یه‌کێتی دا ده‌بینین . . ؟!

بۆیه‌ له‌ ڕاونگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی گه‌له‌وه‌، به‌ پله‌ی یه‌که‌م ئه‌و لێ به‌رپرســه‌ له‌دابینکردنی نان وئازادی و ئاینده‌یه‌کی باش بۆ گه‌لی کوردستان، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ڕابه‌ره‌که‌ی پێ ڕابه‌ری شۆڕشی نویێ بێت وشۆڕشه که‌شی پێ شۆڕشی گه‌لی کوردستان بێ،  نابێ ئه‌و ڕۆڵی ڕابه‌ریه‌ له‌ده‌ست بدات . . ؟!

وه‌ له‌ئاست خواروخێچی وهه‌ڵه‌ ویاساشکێنی وسنوردانان وپه‌رژینکردنی شار ولادێ و به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵک له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بێده‌نگی یان هاوته‌ریب بوون هه‌ڵبژێرێ وه‌ له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌تدا باجی گه‌وره ‌ده‌دات . . !

مه‌جید مام برایم / به‌ریتانیا .

بگەڕێوە بۆ سەرەوە