ره‌وای حه‌قه‌ هه‌ژارێكی ئه‌م شاره‌ بۆ كه‌مێك نه‌وتی عه‌بادی، ده‌ستی ئاواره‌یه‌ك ماچ بكات؟! ... عیماد عه‌لی

17. 01. 25

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ته‌ماشایه‌كی ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی كرد، كه‌ ریزی بۆ وه‌رگرتنی نه‌وته‌كه‌ی عه‌بادی گرتبوو، به‌ چاوێكی گریاناوی و به‌ دڵێكی پر له‌ خه‌م و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه‌، گوتی كاكه‌ ئه‌مه‌ نه‌وته‌كه‌ی عه‌بادیه‌ بۆ ئه‌مانه‌ هاتووه‌؟ وتم به‌ڵێ. كه‌وته‌ ده‌ربرینی حاڵی دڵی خۆی و وتی: ده‌شێت منێك ئه‌مه‌ حاڵم بێت و لیترێك نه‌وتم له‌ماڵه‌ پێنج كه‌سیه‌كه‌مدا نه‌بێت و ئه‌م وه‌زعه‌ وا ببینم و. . . دای له‌ پڵمه‌ی گریان و قسه‌كانی پێ ته‌واو نه‌كرا و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ بێ ده‌نگی وه‌ستا و له‌ جێی خۆی بێ جوڵه‌ و نوتق به‌ تێرامانه‌وه‌ ته‌ماشای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ی عه‌بادی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا كرد، كه‌ له‌ ناو شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م كوردستانه‌ی ژَێر زه‌وی پر له‌ نه‌وت و كانزایه‌دا ئه‌مه‌ حاڵی بێت. ئه‌وه‌ی بینیم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ مابوو بچم به‌ناخی زه‌ویدا و ئاواته‌خوازبووم كه‌ پێش مردنم ئه‌و دیمه‌نه‌م له‌ ژیانمدا نه‌بینیبا. ئینجا وتی: كوری خۆم ده‌شێت ئه‌مانه‌ حكومه‌ته‌كه‌یان له‌به‌غداوه‌ نه‌وتیان بۆ بنێریت و حه‌قی خۆیانه‌ و ئه‌و دڵسۆزیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان پیرۆزیان بێت، به‌ڵام ده‌كرێت منێك له‌سه‌ر زه‌وی و ماڵی خۆم به‌بژی و مه‌مره‌ بژیم و خاوه‌ن قوربانی و بێ وڵات و بێ حكومه‌تی دڵسۆز بم، چی بكه‌م، بۆ وه‌زعمان به‌یه‌كلادا ناخه‌ن و خه‌ریكی ملشكاندنی یه‌كترن.

ئینجا وتی ئه‌م سه‌رمایه‌ ره‌حم به‌كه‌س ناكات و چاوه‌رێی من ناكات كه‌ كه‌ی هه‌مبێت برێك نه‌وت بكرم. وتی به‌سه‌ری تۆ له‌ سه‌رمادا بمرم ده‌مم بۆ ده‌ستی ئه‌مانه‌ نابه‌م، هه‌رچه‌ند دراوسێیه‌كی عه‌ره‌بمان هه‌یه‌ زۆر جار ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌وتت پێویسته‌ به‌شت ده‌ده‌م.

وتم مامه‌ كَیان حه‌ق وایه‌ ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دروستكردووه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی نه‌زانین و به‌ هۆكاری دزی و گه‌نده‌ڵی و ململانێی حزبی و شه‌خسی و به‌ده‌نگی به‌رز شكستهێنانی خۆی رابگه‌یه‌نه‌ێت و، له‌م كاته‌دا نه‌ك وازی له‌م ده‌سه‌ڵاتداریه‌ بهێنابایه‌، به‌ڵكو ده‌بوو سه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان به‌م وه‌زعه‌ی تۆ خۆیان له‌ناوبردبایه‌ و ئه‌م میله‌ته‌یان نه‌گه‌یاندبایه‌ ئا ئه‌م وه‌زعه‌. ئاله‌م دیمه‌نه‌وه‌ وه‌زعی حكومه‌ت و چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاروباری ده‌سه‌ڵات شیبكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ست و شعور و میله‌تدۆستیی به‌رپرسه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ خێر له‌خۆنه‌دیوه‌ بكه‌ن.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

0
0
0
s2sdefault

سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر…

ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌...

سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی…

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو…

نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی…

"ئەمریکا بنکەی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئێران دادەمەزرێنێت"...

سەرچاوەیەکی هەواڵی لوبنانی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا بەنیازە لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری ئێران، بنکەی سەربازی بکاتەوە. بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی…

سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت. گۆران قادر،…
بگەڕێوە بۆ سەرەوە