بۆ به‌ هانای ته‌ها ئاغاجانه‌وه‌ نه‌چوون؟ ... عیماد عه‌لی

17. 02. 17

ته‌ها ئاغاجانی هونه‌رمه‌ندی هه‌ست ناسكی بر له‌توانا و به‌هره‌مه‌ند، راسته‌ خه‌ڵكی شارێكی لاته‌ریكی زوڵم لێكراوی خانه‌قینی كوردستان بوو، به‌ڵام هه‌موو توانا و كاره‌ هونه‌ری و خزمه‌ته‌كانی له‌ شاری دێرینی هه‌ولێر كرد و، به‌خۆی ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌ تامه‌زرۆی بینینی خانه‌قین بوو به‌لام هه‌ولێریشی به‌ شاری خۆی ده‌زانی و هه‌میشه‌ باسی میهره‌بانی و غه‌ریب دۆستی و دڵ سافی هه‌ولێریانی ده‌كرد. به‌ڵی خۆی به‌ هیج حزبێكه‌وه‌ وابه‌سته‌ نه‌كرد و پشتی به‌ عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ و پێكهاته‌ ته‌سكه‌كان نه‌به‌ست، به‌ڵام داخه‌كه‌م كه‌س ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو ناگرێت كه‌ به‌هره‌مه‌ندی و توانا و خزمه‌ت به‌ هه‌موو رێگه‌یكه‌وه‌ ده‌بێت، نه‌ك ته‌نها له‌ رێگه‌ و چاویلكه‌ی حزبه‌وه‌ ته‌ماشی كار و كرده‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌یت. نابێت هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا و به‌هره‌مه‌ندی و ئاستی خزمه‌تكردن و هونه‌ردۆستی و بیروباوه‌ری پێشكه‌وتنخوازی هونه‌رمه‌ندان به‌ پێوه‌ری ئایدیۆلۆجی نه‌خوێنیته‌وه‌.

لێره‌ من لۆمه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ناكه‌م كه‌ ته‌نها له‌ زومی حزبه‌كانه‌وه‌ ته‌ماشای پێكهاته‌ و به‌هره‌و توانای خه‌ڵك ده‌كات و ئه‌وه‌ی كه‌س و عه‌شیرت و ده‌نگی زۆری نه‌بێت پشتگوێی ده‌خات وئه‌وه‌نده‌ گله‌ییم له‌ شاری هه‌ولێر و خه‌ڵكه‌ هاورێدۆسته‌كانیشی له‌وێ نیه‌، چونكه‌ ته‌ها زیاتر مه‌یلی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ی لای خانه‌قین بوو و سه‌جان جار باسی ئه‌مه‌ی كرد و به‌ خزمه‌تی هه‌ونه‌ری بۆ ئه‌و شاره‌ ئه‌مه‌ی سه‌لماند. پێش له‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر گه‌شه‌ به‌ خۆی بدات هه‌میشه‌ عاشقی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و پرده‌كه‌ی خانه‌قین و مه‌سفا و كاریز و ئه‌ركه‌وازی و مه‌زره‌عه‌ و تۆڵه‌فرۆش بوو. داخه‌كه‌م ئه‌و هاورێیانه‌ی له‌ كاتی تایبه‌تیدا پێویستیان پیچ بوو، كه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی حزبی خۆیان قازانجیان له‌م هونه‌رمه‌نده‌ كرد و بۆ كاری حزبی وه‌ك خانه‌قینیه‌ك به‌كاریان ده‌هێنا به‌ر له‌وه‌ی هیچ قازانجێكی تایبه‌تی بكات و ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خانه‌قین هه‌موو كارێكی ده‌كرد و به‌ له‌خۆبورده‌ییه‌وه‌ زۆرێك له‌و شانۆییانه‌ی ته‌نانه‌ت به‌ شێوه‌ زاری خانه‌قینی پێشكه‌ش كرد و، ئێستا ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ دۆست و براده‌ری نزیكی ده‌ازنی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بیسیاسی و سه‌ركردایه‌تی و پله‌ و پۆستی باڵایان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ تا بیناقاقا گه‌نده‌ڵه‌دا هه‌یه‌، بۆچی له‌م ماوه‌یدا ئه‌مان خۆیان قر و قه‌پیان لێكرد و هیچ كارێكی ته‌نانه‌ت خێرخوازانه‌یان بۆ نه‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی تر و ئه‌گه‌ر له‌شولار ناسك و بێ. . . ێك خۆی فرێدایه‌ ماڵه‌كه‌یان یان به‌ته‌له‌فۆنێك هه‌زار و یه‌ك هه‌وڵیان بۆ ده‌دا، نه‌ك ته‌نها هه‌رچیه‌كی بویستایه‌ بۆی دابین ده‌كردن. رۆژێكیان پێش ئه‌وه‌ی ئاوا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ زۆر زه‌فه‌ری پیچ به‌رێت پێی وتم: كاك عماد ئێمه‌ كوری فه‌قیرین و هیچ كه‌س ته‌نانه‌ت خه‌ڵكه‌ خۆ به‌ پرۆلیتاریا زانه‌كه‌ش قه‌درمان نازانن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، هه‌رچه‌ند لاف و گه‌زافی هه‌ژاردۆستی ده‌كه‌ن، وتی تۆ كوری پیاوێكی حه‌ماڵی شاره‌خۆشه‌وه‌یسته‌كه‌یت و بر به‌ دڵ هیوادارم ئاگات له‌خۆت بێت و پێویستیت به‌مانه‌ نه‌بێت. وتی له‌بیرت دێت له‌ پاش راپه‌رین له‌ حزبه‌كه‌ی تۆش نه‌بووم كه‌چی له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی فلانه‌كه‌س خه‌ڵكی شاره‌كه‌مه‌ به‌ هه‌موو توانا و ئیمكانیاتی كه‌می خۆمه‌وه‌ هاتم بۆ كه‌لار و چه‌ندین رۆژ ئه‌و شانۆگه‌ریه‌م بۆكردن و دواتر هیچ رێزێكیشیان لێنه‌گرتم، ئه‌ی دوای رزگاربونی خانه‌قین بینیت چه‌ند كاری ناوازه‌م بۆ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م كرد و دواتر پیشتگوێش خرام. به‌ڵی ئه‌وه‌ی كردم په‌شیمان نیم و بۆ شاره‌كه‌م كرد نه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڵام ئێستا بێگانه‌ خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن ماڵ بووه‌ به‌ بێگانه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ لێره‌دا بوترێت، چاره‌سه‌رنه‌كردنی كاكه‌ ته‌ها و كَیان له‌ده‌ست دانی له‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵكه‌ بێفه‌ره‌ خۆپه‌رست و نامه‌سئوله‌كه‌ی شاری خانه‌قینه‌ پێ ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رهه‌ر كه‌س و حزبێكی تر بێت. ده‌كرا هه‌موو یارمه‌تیه‌ك بدرێت كه‌ شایانی بوو، به‌ڵام ملی بۆ كه‌س كه‌چ نه‌كردو لا یخۆیه‌وه‌ ده‌یوت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یارمه‌یتم ده‌ده‌ن، نه‌بوو به‌ پیاوی كه‌س، باوه‌ری ته‌نها به‌ هونه‌ر بوو دوور له‌ حزب، عیزه‌تی نه‌فسی رێگه‌ی نه‌دا ده‌می ببات بۆ هیچ ده‌سێك، ئاوا به‌و حاڵه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌ستی نه‌خۆشیه‌كی زاڵم ه‌وه‌گیانی له‌ده‌ستدا و له‌وه‌ده‌چێت ته‌نانه‌ت به‌رپرسه‌ هاورێكانی سبه‌ی موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر پرسه‌نامه‌ ناردنه‌كه‌ته‌وه‌ بكه‌ن كاكه‌ ته‌ها. مه‌رۆن كه‌س نه‌روات ته‌ها ئاغاجان رۆیشت و به‌ ده‌م به‌ گله‌ییه‌وه‌ له‌هه‌موتان، رۆیشت، به‌ڵی رۆیشت و له‌ ناخه‌وه‌ رقی لێتان هه‌ڵسابوو، تفی و نه‌عله‌ته‌ی لێكردن، به‌ڵام به‌ دڵه‌ ناسكه‌كه‌ی هیوادار بوو كه‌ كه‌س له‌دوای ئه‌و خه‌فه‌ت نه‌خوات و گله‌یی له‌خۆی نه‌كات كه‌ بێهه‌ڵوێست بووه‌ وپێش مردنی به‌هانایه‌وه‌ نه‌چووه‌. به‌ڵێ تف و له‌عنه‌ت له‌ بیر و كار و مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ل ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ نزیه‌كانیشتان، ئه‌گه‌ر هاوكوف و هاورا و هاوحزبی و هاوكوتله‌تان نه‌بێت ته‌نانه‌ت نایناسن، تف له‌ ئه‌خلاق و بیركردنه‌وه‌تان و تف له‌ بێ ئه‌مه‌كی و رق و كینه‌تان، كه‌چی له‌ لاف و گه‌زافی راگه‌یاندن و موزایه‌ده‌ كردندا كه‌س به‌رتانناگرێت.

بگەڕێوە بۆ سەرەوە