بەهۆى سیستەمى ئیسلامى لەسێدارەدان لە زیاد بوونە ...عبدالرحمن رسول

17. 03. 11

 بە پێى ڕاپۆتى ساڵانەى ڕێکخراوەکانى تایبەت مەند بەمافەکانى مرۆڤ چ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان یاخود ڕێکخراوە ناوچەیى یەکان,ئەووڵاتانەى لەژێرسایەى یاسا ودەستووروسیستەمى ئیسلامى دەوڵەت بەڕێوەدەبن یاخود بەمانایەکى تر لەوکۆمەڵگایانەى کە دەسەڵاتى ئایینى ئیسلام باڵادەستە وئایین لەدەوڵەت جیانەکراوەتەوە ,ئایین لەبوارى پەروەردەوزانست وزانیارى وفێرکردن جیانەکراوەتەوە,ڕێژەى کوشتن ولەسێدارەدان وزیندانى کردن بەهۆى نەبوونى ئازادى ڕادەربرێن ساڵ بەساڵ زیاتر دەبێت.

لەژێر سایەى یاساکانى ئیسلامى دا ژنان وێڕاى بەپلە دوو ئەژماردەکرێن لەهەمان کاتدا لەزۆرترین ئازادى دا بێ بەش دەکرێن .هەرلەئازادى جل وبەرگ پۆشیندا هەتا دەگاتە ئەوەى بەزۆربەئیجبارى جێبەجی کردنى روکنەکانى ئیسلام لەچەشنى نوێژوڕۆژو,ئەمانە بەهیچ شێوەیەک بۆمرۆڤەکان بەگەشتى وبۆژنان بەتایبەتى دەکرێتە واجب وئەرک ,هەرکاتێک ئەوواجبانە ویاسانە جێبەجێ نەکرا لەلایەن ژنانەوە ئەوا لەلایەن دەسەڵات وکەسوکاروخانەوەدەى ژنانەوە ژنان بەرنەفرەت وهەرەشەى کوشتن وسزادان دەکەن.

تەنانەت ئەوانەى تەمەنیان لەخوارهەژدە ساڵیشە ڕووبەڕووى توندوتیژى زۆرخەراپتردەبنەوەلەچوارچێوەى یاساکان وخانەوەدا.هەربۆیە ژنان پەنا بۆخۆکوشتن دەبن بەهۆى بێزارى وئازاروچەوسانەوەلەڕدەبەدەر,هەربۆیە بەشێکى زۆر لەکوشتنى ژنان بەنادیارى وبەشاردراوەیى دەمێنێتەوە,ڵێپرسراوانى دەوڵەتى ئیسلامى وخانەوادەى ژنان وکچان کوشتنى وژنان وکچان بەشێوازى جۆراوجۆر پەردەپۆشدەکەن وبیانویان بۆدێنەوە لەچەشنى خۆسووتاندن و تەقینى غازوگرگرتنى پەرامێزوکەوتنەخوارەوە و مردنى لەنکاو ..هەتادوایى.

 لەڕاپۆرتى ساڵى ٢٠١٥ى رێکخراوى ماڤى مرؤڤ دا ڕێژەى لەسێدارەدان لەئێران بەرەوزیادبوون دەچێت,لەو ڕاپۆرتەدا كە هەشتەمین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانییە كە ڕێكخراوێكی ناسراوە و بارەگاكەی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجە و (مەحمود ئەمیرەی موقەدەم) سەرۆكایەتی دەكات هاتووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥، سزای لەسێدارەدانی ٩٦٧ هاوڵاتی لە زیندانەكانی ئێران بەڕێوەچووە كە ١٩ كەسیان ژن بوون.

ئەم ئامارە لەحاڵێكدایە كە ساڵی پێشتر لەئێراندا ٧٣٥ كەس لە سێدارەدرابوون و بەم پێیە رێژەی لەسێدارەدان لە ساڵی ٢٠١٥ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتری ٢٩% بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەكەی بەردەوام رۆژانە ٢ هەتا ٣ كەس لەسێدارەدراون.

بەپێی داتاكانی ئەو ڕێكخراوە، ٦٣٨ كەس تەنیا بەهۆی تاوانەكانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە لەسێدارەدراون كە دەكاتە ٦٦%ی كۆی لەسێدارەدراوان.دوای تاوانەكانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان، زیاترین رێژەی لەسێدارەدان بەهۆی "كوشتنی بەئەنقەست" بووە كە ٢٠٧ كەس بەهۆی ئەو تاوانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و سزاكەیان جێبەجێكراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕاشیگەیاندووە: "كە ٩٥%ی ئەو لەسێدارەدراوانە كە لەناوچە ئیتنیكییەكان بەڕێوەدەچێت حكومەتی ئێرانی ڕێگا بە بڵاوبوونەوەیان نادات لە میدیاكاندا و هەروەك لە ساڵی ٢٠١٥دا ١٣ كەس بەهۆی چالاكیی سیاسی و ئەمنیەوە لە سێدارەدراون كە ٦ كەسیان كوردبوون.

ڕاپۆرتەكە ڕوونیشیدەكاتەوە كە "١٠٥ كەس لە زیندانەكانی پارێزگای سنە لەسێدارەدراون كە بەشی هەرە زۆریان كوردبوون، بەپێی ڕاپۆرتەكە ٧٦ كەس لە زیندانی ئورمیە، ١١ كەس لە زیندانی كرماشان، ١٠ كەس لە سنە، ٥ كەس لە لوڕستان و ٣ كەس لە زیندانی ئیلام لەسێدارەدراون.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدان لەئێراندا لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا زۆر بووە، بە چەشنێك بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٨ ئەو ڕێژەیە ٣٠٠% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە، چونكە لە ساڵی ٢٠٠٨ تەنیا ٣٥٠ كەس لەسێدارە دراون، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی ئاشكرایشدەكات كە "لەماوەی دوو ساڵ و نیوی دوای هاتنە سەر كاری حەسەن رۆحانی وەك سەرۆك كۆماری ئێران ٢١٦٢ كەس لەسێدارەدراون كە بە بەراورد بە ئامارەكانی پێش ئەو ڕێكككەوتە ڕێژەكە ٦٧% بەرزبووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە كە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥دا، ٢٦٢ هاوڵاتی كە سزای لەسێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەهۆی ڕەزامەندی و لێبوردنی لایەنی سكاڵاكەر ڕزگاریان بووە و سزاكەیان جێبەجێ نەكراوە.

ئێران لە ساڵێکدا(٥٣٠)کەسی لەسێدارەداوە

ڕێژەی لە سێدارەدان لە ئێران لەسەردەمی ڕوحانی زیاترە لەسەردەمی (ئەحمەدی نەژاد)

ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکا، ئێران لە ماوەی ساڵێکدا (٥٣٠)کەسی لە سێدارەداوە، لەسێدارەدان لە ئێران لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا زیاترە لە هەدوو ماوەی سەردەمی (ئەحمەدی نەژاد) .ڕاپۆرتەکە لە لایەن ڕێکخراوێکی ئێرانی و ڕێکخراوێکی فەڕەنسی لەژێر ناوی (پێکەوە لە دژی لەسێدارەدان) ئاماددەکراوەشیکردنەوەیەکی تێروتەسەل لەسەر لە سێدارەدان لە ئێران لە خۆ دەگرێ.سەرۆکی ڕێکخراوی (مافی مرۆڤی ئێران) دەڵێ سەرباری پاشەکشەیەکی ڕێژەیی لە ئیعدامکردن لە ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە، بەڵام هێشتا ئێران بە پلەی یەکەم دێ لە جێبەجێکردنی سزای مردن، ڕۆژانە کەسێک لە سێدارەدەدرێ، تەنیا لە مانگی (یەک و دوو)ی ئەمساڵ ٢٠١٧، (١٤٠) کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.پاشەکشەکردنی ژمارەی لە سێدارەدانەکان لە ئێران گرێدراونیە بە گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرکردنی سزای لە سێدارەدان و جێبەجێکردنی.

ڕاپۆرتەکەی ئەو دوو ڕێکخراوەی ئێرانی و فەڕەنسی ڕونیدەکەنەوە کە ئێران لە ساڵی (٢٠١٠)وە تا ئێستا (٣٢٠٠) سزای لەسێدارەدانی دەرکردووە، ڕاپۆرتەکە ووردەکاری لە سێدارەدانی (٢٥) چالاکی کوردی سوننی لەیەک ڕۆژی مانگی (ئاب)ی ساڵی ڕابردوو دەخاتە ڕوو، ئەو ڕووداوە بە دیارترین پێشساڵی ێلکاری زەق کە لە ساڵی ڕابردوو ڕوویداوە دەخاتە ڕوو.

شایانی ئاماژەپێکردنە ڕاپۆرتی ئەو دوو ڕێکخراوە دوو ڕۆژ دوای ڕاپۆرتی بڕیاردەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاودەبێتەوە.

ئەوە بارودۆخى خەڵکى کۆمەڵگاى ئێرانە لەژێرسایەى سیستەم ودەوڵەتێکى ئیسلامى دا کە ڕۆژانە خەڵک لە سێدارەدەدات.ئەگەر ئەم دەوڵەتە دەوڵەتێکى تیرۆریستى نەبێت؟ئەى چ جۆرە دەوڵەتێکە لەجیهانى مرۆڤایەتى دا؟!ڕژێمى ئێران گەورەترین پاڵپشت وهاوکارى ڕێگخراوحیزب وگرووپە ئیسلامى یە توندڕەوەکانە.بۆیە ناکرێت جیهانى مرۆڤایەتى چیتر بێ دەنگ بێت لەبەرامبەرى ئەوکۆمەڵکوژیانە کە هەر ڕۆژەوچەند مرۆڤێک لەسێدارە دەدرێن.پێویستە دەنگى نارەزایەتى لەبەرمبەر هەبوونى یاساکانى لەسێدارەدان لەسەرجەم وڵاتان بەرزبکرێتەوە,هەموو لایەک بەیەک دەنگ یەکگرتوان لەدژى یاسا لەسێدارەدان بێنە مەیدان وهەڵوێستى مرۆڤانەیان هەبێت.

سەرچاوەکان

١-http://bereygel.org/babat/2545

٢-http://www.asonews.net/new/detail.aspx?=hewal&jmara=13060&Jor=30

بگەڕێوە بۆ سەرەوە