قائیمقامی سلێمانی "2017 ساڵی ئاشته‌وایی و كۆتایی هێنانی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان بێت"

قائیمقامی سلێمانی به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ و جه‌ژنی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسا "سڵاوی خوای لێ بێت" پیرۆزبایی له‌ هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هیواخوازه‌ ساڵی نوێ"2017" ساڵی ئاشته‌وایی و كۆتایی هێنانی هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانه‌كان بێت،

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ و جه‌ژنی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسا "سڵاوی خوای لێ بێت" پیرۆزبایی له‌ هاوڵاتیان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات،

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا پێشوازی له‌ ساڵی نوێ"2017" ده‌كه‌ین هه‌رێمه‌كه‌مان دووچاری ده‌یان كێشه‌و قه‌یرانی دژوار و سه‌خت بووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ گرفتی گه‌وره‌یان له‌ به‌رده‌م ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكدا دروست كردووه‌، هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی ئاسته‌وایی نیشتمانی و كۆتایی هێنان به‌ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت خوازیارین جه‌ژنی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسا "سڵاوی خوای لێ بێت" خۆشگوزه‌رانی بۆ كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دوای خۆیدا بهێنێت و كۆتایی هه‌موو ئه‌و دژوارییانه‌بێت كه‌ به‌هۆی شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

بگەڕێوە بۆ سەرەوە